راگەياندنى ناوى وەرگيراوان بەسيستەمى پاراليل و ياساى ئێواران

News #02, Issue 36Dec 2017| Núcey #02, Jhimarey 36, Mangí 12 Sallí 2017 | نوچەی 2، ژمارەى 36 مانگی 12 ساڵی 2017



بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى ئاگادارى سەرجەم ئەم خوێندكارانە دەكاتەوە كە بەسيستەمى خوێندنى ئێواران ناويان لەبەشى (ياساى ئێواران ) گەڕاوەتەوە، ياخود بەسيستەمى پاراليل لەبەشەكانى ( فيزيا – ژمێريارى – كارگێرى – مێژوو – جوگرافيا – عەرەبي – وەرزش – پەروەردەى ئاينى – پەروەردەى دەرونزانى – ئينگليزى ) ناويان دەرچووە.

 بەزووترين كات و لەماوەى ( ٣) ڕۆژدا واتا لە ڕۆژى ( يەكشەمە – دووشەمە – سێ شەممە) كەدەكاتە ( ١٠ – ١١ – ١٢ ) ى ١٢ى ٢٠١٧ سەردانى تۆمارگاى گشتى بكەن بۆ ئەنجامدانى مامەڵەى وەرگرتن، بە پێچەوانەوە هەر بەڕێزێك دوابكەوێت مافى وەرگرتنى نامێنێت و يەكێكى تر لە خوێندكارە يەدەگەكان لەشوێنى دادەنرێت. 

بەشێك لەم بەڕێزانەى كە داواى وەرگرتنيان پێشكەش كردبوو بۆ بەشى ياساى ئێواران، هەروەها سەرجەم ئەم خوێندكارانەى كە داواكارى وەرگرتنيان پێشكەش كردبوو بۆ بەشەكانى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران ( ئينگليزى – كۆمەڵايەتى –وەرزش ) وە بەشى (ژمێريارى ئێواران) لەئێستادا ناوەكانيان نەگەڕاوەتەوە، بۆيە با سەردانى تۆمارگا نەكەن تاوەكو ناوەكانيان دەگەڕێتەوە، ئينجا ئاگاداريان دەكەينەوە. 


د.شوان عمر خضر 
بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى 

لە خوارەوە ناوەكان هاوپێچە. 

Ċ
Press Room,
Dec 8, 2017, 9:18 AM
Ċ
Press Room,
Dec 8, 2017, 9:18 AM
Comments