سيمپۆزيۆمى ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو

News #04, Issue 34Oct 2017| Núcey #04, Jhimarey 34, Mangí 10 Sallí 2017| نوچەی 4، ژمارەى 34 مانگی 10 ساڵی 2017


ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/١٠/١٦ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ سيمپۆزيۆمێكى تايبەت بە ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى و مامۆستايانى زانكۆمان، كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ سيمپۆزيۆمەكە دەستى پێكرد بە ناونيشانى (ستراتيژى نوێى زانكۆى كۆيە – رووبەڕووبونەوە و داهاتوو)، لە سپيمۆزيۆمەكەدا لە بارەى ئەم بابەتانەى خوارەوە گفتوگۆكرا:

١- ستراتيژى نوێى زانكۆ لە بوارى بڵاوكردنەوەدا.
٢-  سیاسەت و ڕێنماییەکانى بڵاوکراوە ئەکادیميیەکان.
٣-  گۆڤارى نوێى زانكۆ: گۆڤارى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆى كۆيە
٤-  سياسەتى پاداشتى بڵاوكردنەوە لە زانكۆدا.
٥-  پێگەى زانكۆى كۆيە لە ريزبەندى نيشتيمانى و وێبۆمێتريكدا.
Comments