سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە فێستيڤاڵى بڵاوكردنەوەى ئاشتى لە كۆرياى باشور

News #02, Issue 33Sep 2017| Núcey #02, Jhimarey 33, Mangí 9 Sallí 2017| نوچەی 2، ژمارەى 33 مانگی 9 ساڵی 2017


بە داوەتنامەيەكى فەرمى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە فێستڤاڵێكى تايبەت بە بڵاوكردنەوەى ئاشتى لە كۆرياى باشور- سيئۆل .

ڕۆژانى ١٧ - ١٩ / ٩/ ٢٠١٧ كۆرياى باشور سێهەمين فێستيڤالى نێونەتەوەيى تايبەت بە ئاشتى و بڵاوكردنەوەى ئاشتى لە جيهاندا ئەنجامدا . بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە داوەتنامەيەكى فەرمى سەردانى كۆرياى باشورى كرد بۆ بەشداريكردن لەو فێستيڤاڵە. 

بۆ يەكەمجارە سەرۆكى زانكۆيەكى هەرێمى كوردستان بەشدارى لەو مەراسيمە دەكات، لە كاتێكدا زياتر لە هەزار كەس لە سەرتاسەرى جيهانەوە بانگهێشت كرابوون.

ساڵى ٢٠١٢ بۆ يەكەمجار ڕێكخراوى (Heavenly Culture world peace restoration of light international Law department) لە لايەن ئەفسەرێكى كۆرياى باشور بەناوى (Man Hee Lee) دامەزرا كە تايبەتە بە بڵاوكردنەوەى ئاشتى لە جيهاندا ئەم چالاكيە بۆ سێهەمين ساڵ ئەنجامدرا لە لايەن ئەم ڕێكخراوەوە.

لە هەرێمى كوردستان جگە لە سەرۆكى زانكۆى كۆيە، نوێنەرێك لە پێكهاتەى يەزيدى لە دهۆك و نوێنەرى كاكەييەكانى كەركوك و مامۆستايەكى زانكۆى هەڵەبجە و نوێنەرى ڕێكخراوێكى مافى مرۆڤ داوەت كرابوون.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەلێت " لە ماوەى سێ ڕۆژدا چەندين چالاكى جۆراوجۆرى گفتوگۆ و ديدار ئەنجام دران، وە تەوەرێكى تايبەت هەبوو بە ناونيشانى (Region specific Discussion for the Implementation of the declaration of peace and cessation of war ) لەم تەوەرەدا بەشداريمان كرد و گفتوگۆمان كرد دەربارەى هەوڵەكان بۆ وەستانى شەڕ و ڕاگەياندنى ئاشتى  هەر لەو چالاكييەدا تەوەرێكى تر هەبوو دەربارەى تيمى ياساناسانى نێودەوڵەتى كە پێشتريش بەشداريان كردووە و وەرەقەى كارەكانى خۆيان ئامادە كردبوو بۆ ئەم چالاكيە بە ناونيشانى (5th HWPL international law peace commit meeting legislate peace together)   " 

هەروەها رۆژى سێ شەممە ٩/١٩ بەڕێز سەرۆكى زانكۆ  لەگەڵ چەند كەسايەتييەكى كۆرى، عەرەبي، ئوستراڵى و كۆڵۆمبى لە تەوەرێكى تايبەت بەشداربوو بە ناونيشانى (Peace Guardains actiration plan for each country)

" لەم تەوەرەدا بۆچوونەكانى خۆمان خستەر بەردەم بەشداربووان و پێمان وتن دەبێت هەر گەلێك و وڵات و زانكۆيەك دەبێت بەرنامەيەك پەيرەو بكات كە بۆى دەگونجێت و دەتوانێت جێبەجێى بكات"

دوايين بەشى ئەم چالاكيە واژووكردنى نامەيەكى بەيەكەوە كاركردن بوو كە وەك ڕەشنوسێكى سەرەتايى و بۆچوونى ئێمەبوو لە بارەى كارەكانيان  و پلانيان، دواى ڕەزامەندى ئەوان ، مەرجە لە كوردستان ڕەزامەندى زانكۆى كۆيە و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستيشى لەسەر وەربگيرێت، چاوەڕێى وەڵاميان دەكەين.


ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments