سكوڵى پزيشكى زانكۆمان وۆركشۆپێكى ئەنجامدا

News #03, Issue 31July 2017| Núcey #03, Jhimarey 31, Mangí 7 Sallí 2017| نوچەی 3، ژمارەى ٣١ مانگی 7 ساڵی 2017


سكوڵى پزيشكى زانكۆمان بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى كۆيە، وۆركشۆپێكى يەك ڕۆژەى ئەنجامدا.

ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٧/٣١ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى سكوڵى پزيشكى و مامۆستايانى سكوڵەكە و ژمارەيەك لە پزيشكانى نەخۆشخانەى فێركارى د.خاليد، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد.

بەڕێز د.دەوەن حەوێزى مامۆستاى سكوڵى پزيشكى زانكۆمان دەڵێـت " وۆركشۆپەكە لە لايەن بەڕێز دکتۆر حەبیب ئەحمەدی پسپۆری ژەهراویبوون لە زانکۆی کرماشان بەڕێوەچوو، ئەمەش زياتر بە مەبەستى تێكەڵاوكردنى ئەزموونە زانستييەكان "

هەروەها دەلێت " لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى كۆيە بريارماندا لە داهاتوودا كارى هاوبەشى نێوانمان زياتر پەرە پێ بدەين و زانياريەكانمان ئالۆگۆربكەين"

سكوڵى پزيشكى زانكۆى كۆيە 

سكوڵى پزيشكى زانكۆمان لە بەشى پزيشكى گشتى پێك دێت، ساڵى خوێندنى ٢٠١٤ – ٢٠١٥ يەكەم پۆلى خوێندكارى وەرگرت، لە ئێستادا لە چوار قۆناغ پێك دێت . بۆ زانيارى زياتر دەربارەى سكوڵى پزيشكى لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments