issue-29

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #29May 2017 | Jhimarey 29, Mangí 05, Sallí 2017 | ژمارەى 29، مانگی 5 ساڵی 2017

زانكۆى كۆيە لە پێشبڕكێيەكى زانستيدا يەكەم بوو

لە پێشبڕكێيەكى زانستيدا لە نێوان ٧ زانكۆى هەرێمى كوردستان بۆ دروستكردنى پردى تۆكمە لە سپاگێتى ئەنجام درا، تيمى زانكۆى كۆيە پلەى يەكەميان بەدەست هێنا. 

ڕۆژى يەكشەممە ٢٠١٧/٥/١٤ پێشبڕكێكە لە زانكۆى ئەمريكى لە سلێمانى بەڕێوەچوو كە هەر زانكۆى ناوبراو سپۆنسەرى پرۆژەكەى كردبوو. تيمێك لە خوێندكارانى بەشى ئەندازيارى دروستكردن بەشداريان تێداكرد و پلەى يەكەمى پێشبڕكێكەيان بەدەست هێنا.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-29/news-04


زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتنى لەگەڵ چوار زانكۆى وڵاتى توركيا واژۆ كرد

زانكۆى یوزنجویل لە شارى وان لە رۆژانى ١٧-١٩ى ئايارى٢٠١٧ سيمپۆزيۆمێكى زانستيى فراوانى ڕێكخست تايبەت بە پەرەپێدانى پەيوەندى نێوان زانكۆكانى كوردستان و توركيا، لەو سيمپۆزيۆمەدا پازدە زانكۆ و پەيمانگاى هەرێمى كوردستان بەشداريان تێدا كرد.

ئەمە بووە دەرفەتێكى گرنگ كە زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ چوار زانكۆى وڵاتى توركيا واژۆ بكات.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-29/news-05


زانكۆى كۆيە و زانكۆيەكى وڵاتى پۆڵەندا ياداشتنامەى لێكگەيشتيان واژۆ كرد

بە داوەتنامەيەكى فەرمى زانكۆى وارشۆى وڵاتى پۆڵەندا، سەرۆكى زانكۆى كۆيە وێڕاى بەشداريكردنى لە يادى دووسەد ساڵەى دامەزراندنى زانكۆكە، ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتنى لەگەل زانكۆى ناوبراو واژۆكرد.

ڕۆژى ١٩ى ئايارى ٢٠١٧ بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەفەرمى بانگهێشت كرا بۆ ئامادەبوون لە يادى دووسەد ساڵەى دامەزراندنى زانكۆى وارشۆ (The Warsow University of life science) .

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-29/news-09

Comments