بەرنامەى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كارگێڕى لە عێراق

   News #12, Issue 28Apr 2017 | Núcey #12, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی12، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017


لە ژێر چاودێری و به هاوبەشى زانکۆی کۆیە، کۆمەڵەی کارگێڕی کاریی زانستیی عێراقی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدات، بە ناونیشانی کارگێڕیی لەعێراق لە نێوان واقیع و ئاییندەدا.

كؤنفرانسەكەى كۆمەڵەى كارى زانستيى عێراقى رۆژانى ٢-٤ ئايارى ٢٠١٧ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر ١٠ى بەيانى رۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٥/٢ كۆنفرانس دەست پێدەكات.

كۆمەڵەى كارى زانستيى عێراقى كۆمەڵەيەكى ئەكاديمى تۆماركراوە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى عێراقى . بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.


لە خوارەوە دەتوانن بەرنامەى ڕۆژانى كۆنفرانس بخوێننەوە.
ĉ
Press Room,
May 1, 2017, 12:27 PM
Comments