ڕاسپاردەكانى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز

   News #11, Issue 28Apr 2017 | Núcey #11, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی11، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017



EIOGI 2017 Conference Key Recommendations



EIOGI 2017 conference was organized jointly between Koya University and Missouri University of science and technology and under the sponsorship of IEEE took place from 17th -19th April 2017 at Koya, Kurdistan Region of Iraq.


The Conference had participants from 17 countries including researchers, academicians and representatives of government and oil and gas operating companies in the Kurdistan region.


The conference mainly focused on the environmental impacts of the oil and gas industry throughout the stages of exploration, production, oil refining and oil products use.

During the three days of the conference, in addition to the plenary talks, oil and gas company's presentations, 43 papers were presented.


Based on the comments and inputs from conference participants, the Key recommendations of the EIOGI 2017 conference are summarized as the following:

1- Establish rules and regulations for industrial landfill in the Kurdistan region.

2- Follow proper Waste management practices to reduce and re use resources in a period. Recycling to minimize wastes should be encouraged. 

3- Oil and gas industry including production, petroleum refining and petrochemical should implement in their processes best environmentally friendly technology.

4- Promote collaborations between Academia, government and oil and gas industry through industrial funded research, training / educational courses and technical conferences and workshops. 

5- Activate and practice the existing rules and regulations and promulgate new regulations related to environmental protection related to the oil and gas industry.

6- Oil and gas industry to practice the full cost accounting for environmental compliances. 

7- Establish laboratories in the Kurdistan region to provide standardized environmental testing under the direction of Kurdistan regional government to ensure that the oil and gas industry meet the rules and regulations. 

8- Increase the green foot print areas associated with Oil and gas activities according to the International standards.

9- Third International Conference on Petroleum to be organized by Koya University in 2019.







کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کاریگەریە ژینگەییەکانی پیشەسازی نەوت و گاز : هەرێمى كوردستان وەك نموونە (EIOGI 2017) کە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا و بە سپۆنسەری IEEE بەرێوەچوو لە 17-19/4/2017 لە شاری کۆیە، هەرێمی کوردستان/عێراق. 


لەم کۆنفرانسەدا توێژەرانی 17 وڵات و کەسانی ئەکادیمی و نوێنەرانی حکومەت و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بەشداربوون. کۆنفرانسەکە بەشێوەیەکی سەرەکی جەختی کردەوە لەسەر کاریگەریە ژینگەییەکانی پشەسازی نەوت و گاز بە درێژایی قۆناغەکانی دۆزینەوە ، بەرهەم هێنان، پاڵاوتنی نەوت و بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نەوت. 


لەماوەی سێ ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، سەرەڕای وتەی قسەکەرانی سەرەکی کۆنفرانس لە شارەزایان و پریزەنتەیشنەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز، 43 توێژینەوە پێشکەش کران. لەسەر بنەمای تێبینی و زانیاریەکانی بەشداربوانی کۆنفرانس، ڕاسپاردە گرنگەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کاریگەریە ژینگەییەکانی کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز 2017 بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 


١- دانانی رێنمایی تایبەت بە شاردنەوەی پاشماوە پیشەسازیەکان لە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان. 

٢- گرتنەبەری رێگاچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پاشماوە پیشەسازیەکان بۆ کەم کردنەوە و دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان، ریسایکلینگ بۆ کەم کردنەوەی پاشماوەکان پێویستە هانبدرێت. 

٣- کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز لە بەرهەم هێنان و پالاوتن و پترۆکیمیاوی پێویستە تکنلۆجیای هاوڕێی ژینگە بەکاربهێنن. 

٤- ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەنێوان زانكۆكان و حکومەت و کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لە رێگای ئەنجامدانی توێژینەوە بە پاڵپشتی دارایی کەرتی پیشەسازی هەروەها مەشق و راهێنان و رێکخستنی کۆنفرانس و ۆرک شۆپ بۆ ئەو ئامانجە. 

٥- چالاک کردنی ئەو یاسا و رێنماییانەی هەیە هەروەها دەرکردنی رێنمایی و یاسای نوێ بۆ پاراستنی ژینگە لە بواری کەرتی پێشەسازی نەوت و گاز. 

٦- کۆمپانیاکانی نەوت و گاز کار لەسەر خەمڵاندنی تێچووی تەواوی کاریگەری پیشەسازی نەوت و گاز لەسەر ژینگە بکەن بۆ دانانی بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە. 

٧- دروستکردنی تاقیگەی پێویست بەپێی ستانداردە نێو دەوڵەتیەکان بۆ پشکنینی ژینگە لە کەرتی پیشەسازی نەوت لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

٨- زیادکردنی ناوچەی سەوز بەپێی ستانداردە نێودەولەتیەکان لە دەوروبەری کێلگەکانى نەوت و گاز. 

٩- ئەنجامدانى سێيەمين كۆنفرانسى نێودەولەتى بوارى نەوت و گاز لە زانكۆى كۆيە لە سالى ٢٠١٩.
Comments