زانكۆى كۆيە بووە پاڵەوانى زانكۆكانى كوردستان لە يارى تۆپى پێ

News #5, Issue 28Apr 2017 | Núcey #5, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 5، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017



بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە پاڵەوانێتى زانكۆكانى كوردستان لە يارى تۆپى پێى بچوككراوە و بە پلەى يەكەمى پاڵەوانێتيەكە گەرانەوە.


بەڕێز م.ى.تەحسين سلێمان لە بارەى پاڵەوانێتيەكە دەلێت "
زانكۆی پۆلۆتكنیكی دهۆك میوانداری خولی تۆپی پیی بچوككراوه‌ ( فوتسال ) زانكۆكانی كورستانی كرد له‌ ریكه‌وتی ٧/١ تاوه‌كو ٧/٨ ، به‌ به‌شداری ١٠ زانكۆی كوردستان .
یارییه‌كانی تیپی زانكۆی كۆیه‌ به‌م شیوه‌یه‌ بو
ز/ كۆیه‌ ١ - ز/ زاخۆ ٢
ز / كۆیه‌ ٣ - پۆلۆتكنیكی تایبه‌تی دهۆك صفر
ز/ كۆیه‌ ٣ - ز/ دهۆك ٢
ز/ كۆیه‌ ٤ - ز / أمریكی صفر
ز / كۆیه‌ ٤ - ز/ جیهان ١
ز / كۆیه‌ ٤ - ز/ هه‌له‌بجه‌ صفر "


هەروەها دەڵێت " له‌یاری كۆتایش زانكۆی كۆیه‌ توانی سه‌ربكه‌ویت به‌سه‌ر زانكۆی زاخۆ به‌ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلیك و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهینئ"


لەبارەى ياريزانە پێشەنگەكانى پاڵەوانێتيەكە، م.تەحسين دەلێت "  له‌م خوله‌دا گۆلپاریزی زانكۆی كۆیه‌ ( ئاكار اكرم ) خه‌لاتی باشترین گۆلباریزی خوله‌كه‌ی پئ به‌خشرا كه‌ به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی هه‌مووانی سه‌رسام كردبو، هه‌روه‌ها هیرشبه‌ری زانكۆی كۆیه‌ ( گۆران قادر ) وه‌ك گۆلكاری خوله‌كه‌ ده‌ستنیشان كرا به‌ تۆماركردنی ٨ گۆل له‌م خوله‌"

بەڕێز م.تەحسين سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى هاوكار و يارمەتيدەرەكانيان دەكات " ده‌ستخۆشی له‌ یه‌كه‌كه‌ یه‌كه‌ی یاریزانه‌كان و راهینه‌ر ( د / ئاری انور ) و ئیداری تیپ ( م / دلیر كمال ) و چاره‌سه‌ری تیپی ( م / احمد جمال ) ده‌كه‌م به‌راستی ماندوو بون له‌به‌ده‌ستهینانی ئه‌م نازناوه‌"

" هه‌روه‌ها سوپاسی بئ پایانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌ریز ( د / ولی ) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ( د / سعید صالح ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ( د / حیدر لشكری ) ده‌كه‌م كه‌ به‌ریزیان رۆژانه‌ په‌یوه‌ندیان پیوه‌ ده‌كردین و هاوكاری مادی و مه‌عنه‌ویان ده‌كردین.
 
وه‌ زۆر سوپاسی زانكۆی پۆلۆتكنیكی دهۆك ده‌كه‌م كه‌ شوینی نوستن و حه‌وانه‌ویان بۆ دابین كردین و سوپاسی به‌تایبه‌تیم هه‌یه‌ بۆ به‌ریز ( م / احمد ) سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ ، كه‌ به‌راستی زۆر زۆر ماندوو بو له‌گه‌لمان و زۆر هاوكارمان بو دووباره‌ سوپاسی تایبه‌تی ده‌كه‌م

هه‌روها سوپاسی ئه‌و مامۆستا و به‌ریزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ رۆژانه‌ په‌یوه‌ندیان پیوه‌ ده‌كردین و پیرۆزباییان له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان ده‌كرد.

وه‌ سوپاسی راگه‌یاندنی زانكۆی كۆیه‌ش ده‌كه‌م كه‌ هه‌واله‌كان و وینه‌و ئه‌نجامه‌كانیان له‌ سایتی زانكۆ بلاو ده‌كرده‌وه‌.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments