زانكۆى كۆيە گەيشتە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى زانكۆكانى كوردستان

News #1, Issue 28Apr 2017 | Núcey #1, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 1، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017



زانكۆى كۆيە چووە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى زانكۆكانى كوردستان بۆ تۆپى پێ.

بەڕێز د.ئارى ئەنوەر بە نووچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند " تاوەكو ئـێستا پێنج ياريمان ئەنجامداوە و لە چوارياندا براوە بووين، لە سەرەتادا لە تيروپشك وەك براوە دانراين، يارى دووەم لەگەڵ زانكۆى زاخۆ بە گۆڵێك بە رامبەر بە دوو گۆڵ دۆراين، يارى سێيەم لەگەڵ پەيمانگاى تەكنيكى تايبەت – دهۆك ٠-٣ براوە بووين، هەروەها لە ياريمان لەگەڵ زانكۆى دهۆك ٣-٢ براوە بووين و دوا ياريشمان ئەنجامماندا لەگەڵ زانكۆى ئەمريكى لە دهۆك ٠-٤ براوەبووين" 

ئەم پاڵەوانێتيە لە لايەن زانكۆى پۆليتێكنيكى دهۆك كراوەتەوە و دە زانكۆ و پەيمانگاى كوردستان بەشدارن. پاڵەوانێتيەكە رۆژانى ٢/٤ تاوەكو ٧/٤/٢٠١٧ دەخايەنێت. 

م.تەحسين بەڕێوەبەرى وەرزشى زانكۆ وتى " ئێستا لە يارى پاڵەوانێتيەكەداين و هيوادارين ببنە پاڵەوانى زانكۆكانى كوردستان لە يارى تۆپى پێ."

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments