مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە خوێندنى دواى دكتۆرا لە ئيسپانيا دەخوێنێت

   News #18, Issue 28Apr 2017 | Núcey #18, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی18، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017



بەڕێز د.محەمەد غەفار مامۆستا لە فەكەڵتى زانست و تەندروستى زانكۆمان خوێندنى دواى دكتۆراى لە وڵاتى ئيسپانيا خوێند.


ئەم گەشتە لە چوارچێوەى پرۆژەى مەرحەبادا بوو كە زانكۆى كۆيە يەكێكە لە زانكۆ بەشدارەكانى نێو پرۆژەكە. بەڕێز د.محەمەد دەڵێت " ئەم سەردانە پێكهاتبوو لە خویندنی دوای دکتۆرا (پوست دکتۆرا ) لە وڵاتی ئیسپانیا لەزانکۆی (سانتیاکو دی کومبوستیلا) لەجوارجێوەی بەرنامەی ئیراسمۆس موندس (مرحبا) "

ئەم خوێندنە ماوەى شەش مانگى خاياندووە لە ٢٠١٦/١٠/١ تاوەكو ٢٠١٧/٤/١ .

لە ماوەى گەشتەكەدا بەڕێز د.محەمەد غەفار سەردانى ژمارەيەك دامەزراوەى ئەكاديمى ئيسپانى كردووە لەوانە (Condensed Matter Physics Department، University of Santiago de Compostela (USC)، Spain.)

بەڕێز د.محەمەد دەڵێت " لە زانكۆى كۆيەدا تەنيا من هەڵبژێردرام بۆ ئەنجامدامى خوێندنى دواى دكتۆرا، ئەمەش لە سەر بنەماى پێشبڕكێ بوو كە لە لايەن خوودى دامەزراوەى ئيراسمۆس ئەنجامدرا. لەو سەفەرەدا توانيم زۆر زانستيى تازە ئەزموون بكەم و بەدڵنياييەوە ئەمە لە بەرژەوەندى و قازانجى زانكۆمان دووبارە بەرهەم دەهێنمەوە تاوەكو خوێندكارانى زانكۆكەم لەو زانستانە ئاگاداربن"


هەر پەيوەند بەم باسە بەڕێز د.محەمەد غەفار توێژينەوەيەكى زانستيى بڵاوكردۆتەوە بە ناونيشانى ‘’ Structural and optical properties of ZnO thin films prepared by spray pyrolysis on PI plastic substrates at various temperatures for integration in solar cell ‘’

ئەم توێژينەوەيە لە لايەن گۆڤارى سپرينگى ئەڵمانى بڵاوكراوەتەوە، بۆ بينينى توێژينەوەكە كليك لێرە بكە.

ناوى سیانى : د. محمد غفار فرج
نازناوى زانستى: پروفیسور یاریدەدەر 
پسپۆڕى ورد : وزەی خۆر 
ژمارەى توێژینەوە بڵاوکراوەکان: 35 توێژینەوە 
ژمارەى پەرتوکە چاپ کراوەکان: نەخیر 
چەند ساڵە مامۆستاى زانکۆی: 13 سال

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments