issue-28

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #28Apr 2017 | Jhimarey 28, Mangí 04, Sallí 2017 | ژمارەى 28، مانگی 4 ساڵی 2017
زانكۆى كۆيە كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى لە بارەى كاریگه‌ریه‌ ژینگه‌ییه‌كانى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز ئەنجام دەدات
ڕۆژانى ١٧ – ١٩ى نيسانى ٢٠١٧ بە بەشدارى توێژەرانى ١٧ وڵاتى جيهان و بە خستنە ڕووى ٤٤ توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە شەن و كەوى كاريگەريەكانى پيشەسازى نەوت و گاز دەكات لە سەر ژينگە و ژينگەى هەرێمى كوردستان.
ئەمە دووەمين كۆنفرانسى نەوت و گازە لە زانكۆى كۆيە، دواى ئەوەى ساڵى ٢٠١٢ يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى نەوت بەڕێوەچوو. 

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-28/issue28-news07-1-small.jpg

بەرپرسى يەكەى لێكۆڵينەوە لە زانكۆى ليستەر سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٤/٦ كاتژمێر دەى بەيانى لە زانکۆی کۆیە، بەڕێز پ.ى.د.وەلی مەحموود سەرۆکی زانکۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا پێشوازی كرد لە بەڕێز د. ماریانا چارۆنتاکی، پسپۆڕ لە بواری سیاسەتی کوردی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی لیستەر، لە بەریتانیا.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-28/news-03


کۆنفرانسى نێودەوڵەتى مەسعوود محەمەد بەڕێوەچوو

لە زانکۆى کۆیە یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى یادى پازدە ساڵەى کۆچى دوایى ئەدیب و فەیلەسوف و بیرمەندى کورد (مەسعوود محەمەد) بەرێوەچوو. لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى مەراسیمەکەدا، کە ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٧/٤/١) لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بەڕێوەچو، ژمارەیەکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و حزبى و نوسەران و ڕوناکبیران و مامۆستایانى زانکۆ و توێژەران و خوێندکاران ئامادەیبون چەند وتەیەک پێشکەش کران.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-28/news-02

Comments