زانكۆى كۆيە و پەيمانگاى تەكنيكى هەيبەت سوڵتان ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆكرد

News #12, Issue 27Mar 2017 | Núcey #12, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 12، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017


بە مەبەستى ڕەخساندنى دەرفەتێكى گونجاو بۆ گەشەپێدانى پەيوەنديە ئەكاديميەكان، زانكۆى كۆيە  و پەيمانگاى تەكنيكى هەيبەت سوڵتانى تايبەت ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد.

رۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٣/٢٧ كاتژمێر ١١:٣٠ خولەكى پێش نيوەرۆ لە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى پێشوازيان كرد لە ستافى پەيمانگاى تەكنيكى هەيبەت سوڵتان بە مەبەستى واژۆكردنى ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتن.

لەسەرەتادا هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و م.هێمن قاسم ڕاگرى پەيمانگاى تەكنيكى هەيبەت سوڵتان، بەگرنگيەوە باسيان لە ڕێكەوتنەكە كرد  لە نێوان دوو دامەزراوەى ئەكاديمى لە شارى كۆيە، پاشان ياداشتنامەكەيان واژۆكرد.

ستافى پەيمانگاى هەيبەت سوڵتان پێكهاتبوو لە بەڕێزان راگرى پەيمانگا و ياريدەدەرەكەى و بەرپرسانى ديكەى پەيمانگاكە.

ياداشتنامەكە جەخت دەكاتەوە لە بەرەو پێشەوەبردنى پەيوەنديە ئەكاديميەكانى نێوان زانكۆى كۆيە و پەيمانگاى تەكنيكى هەيبەت سوڵتان.

وێنەكان : كاردۆ محەمەد
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments