وێركشۆپێك ئەنجامدرا لە بارەى فێرکرن و وتنەوەی زمانی ئینگليزی بە شێواز و ڕوانگەی نوێ

News #9, Issue 27Mar 2017 | Núcey #9, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 9، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017





A workshop entitled (English Language Teaching: a new perspective) was held at the Behar English Center, on the 13th of March which took three hours at 10am-1 pm. The workshop was the first of its kind at the English Language Center of Koya University. At the workshop, five of the language teachers at the Behar English Language Center presented their seminars on different topics and shared their English language teaching experience both in terms of theory and practice that they have been practising at their English Language Center.






The first presenter was Assist. Prof Dr Harith Ismail Turki, who talked about (The Student-centered learning) of language teaching and learning which is the method that they have been following at their language center. The second presenter was Dr Hamid Badri Abdulsalam and his seminar was about (Reading comprehension strategies) English. In addition, Mr. Ibrahim A. Ahmed was the third presenter at the workshop who talked about (Teaching speaking communicatively). Also, Ms. Sara Jamal Muhammed was the fourth speaker at the workshop who discussed the (Active listening). Finally, Mr. Mariwan Thahir Tahir presented his seminar in the workshop which was about (The principles of language teaching).





All seminars of the workshop were presented in English and the audience were the Koya University teaching staff in general and the teaching staff of both English Departments of Koya University in particular.



لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠١٧/٣/١٣ وێرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی (فێرکرن و ووتنەوەی زمانی ئینگليزی بە شێواز و ڕوانگەی نوێ) ئەمجامدرا لە هۆڵی (SILC Auditorium) لە سەنتەرى بەهار بۆ زمانى ئينگليزى.

سیمینارەکان بە زمانی ئینگلزی پێشکەشکران وە ئامادەبوانیش زۆربەیان ستافی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بوون کە زیاتر لە ١٠٠ بەشداربوو لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی کۆیە ئامادەبوون لە وێرکشۆپەکەدا. 

پێشکەشکارەکان و ناونیشانی سیمینارەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو بە پێی ڕیزبەندی پێشکەشکردنی سیمینارەکانیان لە وێرکشۆپەکەدا.

ناوی پیشکەشکاران ناونیشانی سیمینارەکان :

1. د.حارث إسماعیل ترکی (Student-centered Learning) 
2. د. حامد بدری عبدالسلام (Reading Comprehension: Strategies and Skills) 
3. إبراهیم عبدالرحمن أحمد (Teaching Speaking Communicatively) 
4. سارا جەمال محمد (Active Listening) 
5. مەریوان ظاهر طاهر(Principles of Language Teaching) 

د. حارث إسماعیل ترکی پرۆفیسۆری یاریدەدەرە لە بواری ئەدەبی ئینگلزی وە لە بەشی زمان و ورگێرانی ئینگلیزی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی یەکان. وە مامۆستایە لە سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئنگلیزی وە هەروەها چەندین تۆژینەوەو بڵاوکراوەی هەیە لە بواری ئەدەبی زمانی ئینگلزی. د. حارث زیاتر لە١٥ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی هەیە وە هەروەها لە ٢٠٠٥ ەوە لە زانکۆی کۆیە وانەدەڵێتەوە. 

د. حامد بدری عبدالسلام مامۆستایە لە بواری ئەدەبی ئینگلزی وە لە بەشی زمان و ورگێرانی ئینگلیزی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی یەکان مامۆستایە. وە لە سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئنگلیزی وانەبێژە. وە هەروەها بەڕیزیشیان بە هەمان شێوەی هاوکارەکەی چەندین تۆژینەوەو بڵاوکراوەی هەیە لە بواری ئەدەبی زمانی ئینگلزی. د. حامد لە ١٢ ساڵ ئەزموونی مامۆستایەتی هەیە لە زانکۆی کۆیە. 

مامۆستا إبراهیم عبدالرحمن أحمد مامۆستا یاریدەدەرە لە بواری زمانەوانی ئینگلزی کارەکی و TESOLوە مامۆستایە لە بەشی زمانی ئینگلزی فاکەڵتی پەروەردە وە هەروەها وانەبێژە لە سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلزی ئەزموونی کارکردنی ٣ ساڵە مامۆستا یە لە زانکۆی کۆیە وە پێش ئەو ماوەیەش فەرمانبەر بووە بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە. 

مامۆستا سارا مامۆستای یاریدەدەرە لە بواری زمانەوانی ئینگلیزی وە مامۆستایە لە بەشی زمانی ئینگلزی فاکەڵتی پەروەردە وە هەروەها وانەبێژە لە سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلزی ئەزموونی کارکردنی ٤ ساڵە مامۆستا یە لە زانکۆی کۆیە وە پێش ئەو ماوەیەش فەرمانبەر بووە لە زانکۆی سلێمانی. 

مامۆستا مەریوان مامۆستای یاریدەدەرە لە بواری زمانەوانی ئینگلیزی وە مامۆستایە لە بەشی زمان و وەرگێرانی ئینگلزی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی یەکان وە هەروەها وانەبێژە لە سەنتەری بەهار بۆ زمانی ئینگلزی.ئەزموونی کارکردنی ١ ساڵە وەک مامۆستا لە زانکۆی کۆیە وە پێش ئەو ماوەیەش فەرمانبەر بووە لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی ٤ ساڵ. 

شایەنی باسە هەریەکە لە د. حارث، د. حامد وە م. إبرا‌هیم لە هاوینی ڕابردوو سەردانی ئەمریکایان کرد بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولێکی ڕاهێنانی مامۆستایانی ئینگلزی بۆ بەڕێوەبردن و وانە ووتنەوە لە سەتنەری زمانی ئیگلیزی بۆ ماوی ٤٥ رۆژ لە سەنتەری زمانی ئینگلزی نێودەوڵەتی سپرینگ لە زانکۆی ئارکەنسا مانەوە. وە دوای گەڕانەوەشیان سەنتەری زمانی ئینگلزیان دامەزراند بە هاوکاری سەرۆکاتی زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی بە سەرپەرشتی ستافێکی سەنتەری سپرینگ لە زانکۆی ئارکانسا. 




Comments