پێنج خولی ڕاهێنان بۆ فه‌كه‌ڵتیه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ كرايەوە

News #3, Issue 27Mar 2017 | Núcey #3, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 3، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017



لە بە مەبەستى زياتر ئاشناكردنى سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆمان لەگەڵ سيستەمى ئەليكترۆنى دڵنيايى جۆرى و هاوكاريكردنيان بۆ ڕێكخستنەوەى پرۆفايلى ئەكاديمى و گووگل سكولار و چەندين بابەتى گرنگى ترى پەيوەست بەو سيستەوە. بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى خولێكى ڕاهێنانى يەك مانگى بە ناونيشان (Google Scoolar and ORCID impact on the University Ranking) بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆمان ڕێكخست.

ئەم خولە لەبەروارى (٢٠١٧/٢/١٥)  دەستى پێكرد و لە بەروارى (٢٠١٧/٣/١٥) كۆتايى هات و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بوو . خولەكە لە لايەن به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی  شارەزاى سەر بە بەڕێوەبەرايەتييەكەوە ئەنجام درا و هەموو بەشەكانى زانكۆ دەگرێتەوە.

خوله‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو :

پ.د.صڵاح ئیسماعیل یه‌حیا    سكوڵی پزیشكی
هاوڕی جبار حمدامین                    فه‌كه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
سۆران عومه‌ر ڕه‌شید                    فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده‌
ئاسۆ ئیبراهیم محمود              فه‌كه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی
عباس شریف احمد                      فه‌كه‌ڵتی ئه‌ندازیاری


بەڕێز م.ى.محەمەد سەيد گوڵ بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى پەروەردە دەڵێت " ئامانجى خولەكە بريتى يە لە  هاوكاريكردنى مامۆستايان بۆ كردنەوەى گوگڵ سكولار، هەروەها چارسەركردنى هەر كێشەيە كە ڕوبەڕووى مامۆستايان دەبێتەوە لە ئەكاديميك پرۆفايل. لەگەڵ ئەمانەشدا ئاشناكردنى ڕانكى نيشتمانى بە مامۆستايان و چۆنيەتى ئاوێتە بوونيان لەگەڵيدا."

لێره‌ زانیاری ده‌باره‌ی یه‌كێك له‌ فه‌كه‌ڵتییه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ بخوێنه‌وه‌.

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده 

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌رده‌ فه‌که‌ڵتیيه‌کی چالاک و كارایه‌‌ له‌بره‌ودان ‌به‌خوێندن وه‌کو پڕاکتیزه‌کردنێکی پڕۆفیشناڵانه‌، له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌ ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی، که‌ ئه‌مانه‌ش ئازادی، دیموکراسی، یه‌کسانی و شکۆی مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. 

فه‌که‌ڵتی په‌روه‌ردە هه‌وڵی به‌ره‌وپێش بردنی جۆری خوێندن و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات له‌ڕێگه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی جۆری و توێژینه‌وه‌ و بره‌وپێدانی پیشه‌یی. 

فەکەڵتی پەروەردە ناسراوه‌ بە پێشەنگ بوون له‌ بواری خوێندن و پڕاکتیزەکردنی پەروەردەی شارستانی، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خوێندکاران، مامۆستا و پەروەردە و بەرەوپێشچوونی بەردەوام- بەتایبەتیش له‌ژینگەی شارستانی فرە ڕه‌گه‌ز و په‌ره‌پێدانی قۆناغه‌ سه‌رتاییه‌كانی منداڵی، هەروەها پرسه‌كانی ده‌ستگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری و یەکسانی و کواڵیتی خوێندن هه‌ر لە باخچەی ساوایانەوە تاوه‌کو پۆلی 12ى ئامادەيى . 

لێرەدا،فەكه‌ڵتی و خوێندکاران بەیەکەوە کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە گرنگانەی کە ئه‌مڕۆ ڕووبەڕووی بواری پەروەردە دەبێتەوە. ئەم ژینگە هاریکار و چالاكه‌ یارمەتی خوێندکاران دەدات بۆ برەودان بەو شاره‌زاییانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی ببن بە پڕۆفیشناڵی پەروەردەیی پێشەنگ، تاوەکو لەگەڵ بەرەوپێشچوونە بەردەوامەکانی هەرێمدا هەنگاو بنێن و یارمەتی بنیاتنانەوەی وڵات بدەن. لە چوارچێوەى ئاوێتەكردنى بەشە هاوشێوەكان، فەكەڵتى پەروەردە لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە و پێكهاتووە لەم بەشانە (زمانى كوردى، زمانى عەرەبى، زمانى ئينگليزى، سكوڵى پەروەردەى وەرزش، مێژوو، جوگرافيا، پەروەردەى ئايينى، باخچەى ساوايان ، هەروەها پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران) لە خۆدەگرێت.


ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : محەمەد مەغديد
Comments