وەفدێكى زانكۆى كۆيە لە وڵاتى ئەمريكايە

News #1, Issue 27Mar 2017 | Núcey #1, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 1، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017


A delegation of Koya University is in the USA

The Koya University delegation, which consists of the President of Koya University and the Dean of Faculty of Engineering, is in the US in order to hold several meetings with some academic institutions there.

Discussing the shared project.

The Koya University delegation arrived in the US after the 25th of February. The delegation which is composed of Assistant Professor Dr Wali M. Hamad the Koya University President and Dr Muhammed Haseeb Zangana the Dean of the Faculty of Engineering made their first visit on February 27th 2017 to the Missouri University of Science and Technology. "

The Koya University President Dr Wali M. Hamad stated that “on the same day, we visited the Chemical and the Biochemical Engineering Lab there and met Professor Dr Mithani Alduhan as well as discussed the final stage of our shared research project between the Koya University and the Missouri University of Science and Technology.

On the 28th of February, the Koya University delegation arrived at the Presidency of the Missouri University of Science and Technology at 10 am and the delegation were warmly welcomed by the presidency of the host university.

Signing a memorandum between the two universities

After a thorough discussion in the meeting about signing a memorandum between the two universities, they finally signed it.

The Koya University President states that “the memorandum was signed with the presence of Professor Dr Mithani Alduhan and Mr. William Elliot the director of intellectual and international affairs as well as Mr. Robert Morgan the director of the programs in the directorate of the intellectual and international affairs.

He also adds that “by signing this memorandum, Koya University has signed the second one with another American university and thus we can do collaborative work and conduct shared academic research projects.

On the same day, the Koya University delegation had an hour meeting with Professor Joseph D. Smith.

One of the participants and speakers of the Oil and Gas Conference at Koya University is a professor from the Missouri University of Science and Technology

Professor Joseph D. Smith is an expert in the chemical engineering and a speaker at the conference of environmental effects of oil and gas industry: Kurdistan Region has been chosen as an example. The conference will be hold by the Faculty of Engineering of Koya University and Missouri University of Science and Technology. For more information click here.

Professor Smith has a considerable experience with oil and gas and he has already worked on similar research projects in both China and Pakistan.

In the same meeting, several ideas and key point were discussed so that both Koya University and Missouri University of Science and Technology do collaborative work especially between the two departments of Chemical Engineering of both universities.

On the 2nd of March, the Koya University delegation arrived in Chicago with the guidance of Dr Mithani Alduhan and they meet Mr Kurt Vanden Bussche the director of Research and development in the Company of Universal of Petroleum (UoP). This company has its own offices and projects in several countries such as UAE/ Dubai, China/ Shanghai, and some other countries. After a thorough discussion with Mr. Kurt Vanden Bussche, he decided to register his company to participate in the conference that our university is to hold next April.



وەفدێكى زانكۆى كۆيە كە پێكهاتووە لە بەرێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى لە وڵاتى ئەمريكايە بە مەبەستى ئەنجامدانى ژمارەيەك ديدار و كۆبوونەوە لەگەڵ چەند دامەزراوەيەكى ئەكاديمى ئەو وڵاتە.

گفتوگۆكردن دەربارەى پرۆژەى هاوبەش

شاندەكەى زانكۆى كۆيە كۆتاييەكانى مانگى شوبات گەيشتە وڵاتى ئەمريكا. ئەم شاندە كە پێكهاتووە لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى لە يەكەم چالاكياندا ڕۆژى ٢٠١٧/٢/٢٧ سەردانى زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيان كرد.

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ دەلێت "هەر هەمان ڕۆژ سەردانى تاقيگەكانى ئەندازيارى كيميا و بايۆكيميامان كرد و لەگەڵ بەڕێز پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان سەرۆكى بەشەكە تاوتوێى قۆناغى كۆتايى پرۆژەى توێژينەوەى هاوبەش كرا لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا"

ڕۆژى ٢٠١٧/٢/٢٨ كاتژمێر دەى بەيانى وەفدى زانكۆى كۆيە گەيشتنە سەرۆكايەتى زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا، لە لايەن سەرۆكايەتى زانكۆى ناوبراو پێشوازيەكى گەرم لە زانكۆى كۆيە كرا.

واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن

لەو دانيشتنەدا گفتوگۆ كرا دەربارەى واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لە نێوان هەردوو زانكۆدا (MoU)، دواى ئەم گفتوگۆيە ياداشتەكە واژۆكرا.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت " ياداشتەكە واژۆكرا بە ئامادەبوونى هەريەك لە بەڕێزان پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان و ويڵيەم ئيليەت بەڕێوەبەرى كاروبارى ڕۆشنبيرى و نێودەوڵەتى، هەروەها بەرێز ڕۆبێرت مۆرگان بەڕێوەبەرى بەرنامەكان لە بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى ڕۆشنبيرى و نێودەوڵەتى "

هەروەها سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەلێت " بە واژۆكردنى ئەم ياداشتە، زانكۆى كۆيە لەگەڵ دووەمين زانكۆى ئەمريكا ياداشتنامەى لێكگەيشتنى واژۆكردووە و دەتوانن پرۆژە و كارى هاوبەشى ئەكاديمى ئەنجام بدەن"

هەرهەمان ڕۆژ وەفدەكەى زانكۆى كۆيە، وەك ڕۆژێكى پڕچالاكى ديدارێكى يەك كاتژمێرى لەگەڵ بەڕێز پرۆفيسۆر Joseph D.Smith ئەنجامدا.

يەكێك لە قسەكەرەكانى كۆنفرانسى نەوت و گاز، پرۆفيسۆرێكى زانكۆى ميزۆريە

بەڕێز پرۆفيسۆرJoseph D.Smith پسپۆرە لە ئەندازيارى كيمياوى و يەكێكە لە قسەكەرەكانى كۆنفرانسى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز: هەرێمى كوردستان وەك نموونە كە لەلايەن فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست تەكنۆلۆژيا لە ناوەڕاستى مانگى چوار ئەنجام دەدرێت. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

پرۆفيسۆرSmith شارەزاييەكى زۆرى لە نەوت و گاز هەيە و لە چين و پاكستانيش پرۆژە و كارى لەو شێوەيەى هەبووە. 

هەر لەو ديدارەدا چەند بيرۆكە و خاڵى گرنگ باسكران بۆ ئەنجامدانى كارى هاوبەش لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا، وە بە تايبەت لە نێوان هەردوو بەشى ئەندازيارى كيمياوى.

ڕۆژى ٢٠١٧/٣/٢ وەفدى زانكۆى كۆيە گەيشتە شارى شيكاگۆ بە رێبەرى د.مثنى الدهان، كاتژمێر دەى بەيانى گەيشتە ئۆفيسى بەرێز (Kurt Vanden Bussche) بەڕێوەبەرى بەشى توێژينەوە و پەرەپێدان لە كۆمپانياى (Universal of Petrolume (UOP . ئەم كۆمپانيايە لە زۆر وڵاتى دونيا خاوەن ئۆفيس و پرۆژەن لەوانە لە دوبەى، لە شەنگهاى و زۆر وڵاتى ديكەش، دواى گفتوگۆكردن بەڕێز Kurt Vanden Bussche بەلێنيدا كۆمپانياكەيان تۆماربكات لە كۆنفرانسى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز كە زانكۆمان ئەنجامى دەدات. 

لە سەردانەكەياندا وەفدى زانكۆى كۆيە بەشەكانى كۆمپانياكەيان بەسەركردەوە، بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت " لە ديدارەكەمان لەگەڵ كۆمپانياى (UOP) لەبارەى پێشكەوتنەكان و پێگەى زانكۆى كۆيە وتارێكى كورتم پێشكەش كرد، هەروەها لە ڕووى ئاسايش و ئارامى هەرێمى كوردستانەوە بۆ كۆمپانياكە دوام" هەروەها دەڵێت " ئەوانيش لە ديدارەكەدا كورتەيەكيان لەبارەى كاروچالاكيەكانيان پێشكەشكرد و باسى هەندێك لە پرۆژەكانيان بۆ كردين كە ئەنجامى دەدەن"

ئەم كۆمپانيايە، كۆمپانيايەكى نێودەوڵەتيە لە بوارى نەوت و گاز لە ساڵى ١٩١٤ دامەزراوە، واتە تەمەنى زياترە لە ١٠٠ساڵ. لقى لە زۆربەى وڵاتانى جيهان هەيە و تايبەتە بە دەستەبەركردنى تەكنۆلۆژيا و مەوادى ئەو بوارە، هەروەها پێدانى زانيارى و كارى ڕاوێژكارى.

پێشتر وەفدێكى زانكۆى ميزۆرى سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

پەيوەنديدار بەم بابەتە ڕۆژى ٢٠١٦/١١/٢٠ بەڕێز پرۆفيسۆر د.مثنى الدهان سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد و ژمارەيەك سمينارى بۆ ستافى ئەكاديمى و خوێندكارانى فەكەڵتى ئەندازيارى پێشكەشكرد. ئەم سەردان و پەيوەنديانەى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا لە چوارچێوەى پرۆژەيەكى ڕێكخراوى ئايرێكسە كە زانكۆى كۆيە بەدەستى هێنا.

لەم بارەيەوە نووچەيەكى تايبەت بخوێنەوە، كليك لێرە بكە.


ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments