بەڕێوەچوونى ديدارى دكتۆر محمد مەلا ئەحمەد گەزنەيى

News #17, Issue 26Feb 2017 | Núcey #17, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 17، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017



بەشى پەروەردەى ئايينى ديدارى دكتۆر محمد مەلا ئەحمەد گەزنەيى بەرێوەبرد.

رۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٢/٢٠ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ، ديدارەكە بە ناونيشانى ديدارى دكتۆر محمد مەلا ئەحمەد گەزنەيى فەرهەنگێك لە زانست و تێزێك لە نەرم و نيانى ئايينى دەستى پێكرد.

ئەم ديدارە كە لە لايەن بەشى پەروەردەى ئايينەوە ڕێكخرابوو بە هاوكارى ڕێكخراوى ديدگا بۆ وشيارى ئايينى، بە مەبەستى گرنگيدان بوو بە دكتۆر محەمەد مەلا ئەحمەد گەزنەيى كە رۆلێكى گرنگى هەبووە لە بونيادنانى بەشەكە و بەشى ياسا لە زانكۆى كۆيە لە لايەنى ئەكاديمى و كارگێڕيەوە.

ديدارەكە سێ كاتژمێرى خاياند و وێڕاى پێشكەشكردنى چەند وتارێك، لە دوو پانێڵدا چوار توێژەر لەبارەى دكتۆر محەمەد مەلا ئەحمەد گەزنەييەوە قسەيان كرد.

وێنەكان : كاردۆ محەمەد
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments