سمينارێك بۆ كارمەندانى يونسێف پێشكەشكرا

News #12, Issue 26Feb 2017 | Núcey #12, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 12، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017



لە هۆڵى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆ، مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە سمينارێكى پێشكەشكرد دەربارەى چۆنيەتى وانە وتنەوە و شێوازى هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ منداڵانى ئاوارە بۆ كارمەندانى ڕێكخراوى يونسێف لقى كۆيە.


رۆژى چوارشەممە ٢٢-٢-٢٠١٧ لە هۆڵى كتيبخانەى ناوەندى زانكۆ سيمينارەكە ئەنجام درا لە لايەن هەرێم نەريمان محمود مامۆستا لە بەشى كلينيكەل سايكۆلۆجى.

بەرێز م.هەرێم لەبارەى سمينارەكەوە دەلێت " سمينارەكە دەربارەى دەروونزانى كلينيكى بۆ چەند مامۆستايەك بوو  كە رادەهيێنرێن بۆ وانەوتنەوە و هەڵسوكەوت كردن لە گەل منداڵانى ئاوارە بە هاوكارى ريكخراوى يونيسێف لقى كۆيە"


لەبارەى ئامانجى سمينارەكەوە دەڵێت "بەمەبەستى ئاشناكردنى دەروونزانى و بە تايبەت دەروونزانى كلينيكى بوو، هەروەها ئەو بابەتانەى كە ئيشى لەسەر دەكرێت لە و بوارەدا. لە سەرەتاى سيمينارەكە چەمكى دەروونزانى و بە شەكانى دەروونزانى و ئەبابەتانەى كە دراسە دەكرێت لە دەروونزانى باس كرا. لە دواى ئەوە تيشك خرايە سەر دەررونزانى كلينيكى وەك لقيكى پراكتيكى لەو زانستەدا، لەگەڵ باس كردنى هەندێك لە نەخۆشيە دەروونى وعەقليەكان بە شيوەيەكى گشتى و جەخت كردنەوە لە سەر زەبرى دەروونى (صدمە) و فشارى پاش زەبرى دەروونى وەك يەكێك لەو كێشە دەروونيە باوانە لە نيو ئاوارە و پەناهەندەكان.

 لە سمينارەكەدا ژمارەيەك ڕێگەى چارەسەركردن بۆ ئامادەبووان باسكرا،  لە كۆتاييشدا بە گفتوگۆ سمينارەكە هاتە تەواوكردن.

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش
Comments