شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى دوو زانكۆى وڵاتى پۆلەندا دەكەن

News #10, Issue 26Feb 2017 | Núcey #10, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 10 ، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017



بە مەبەستى ناساندنى زانكۆى كۆيە، شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى وڵاتى پۆڵەندا دەكەن و لەگەڵ دوو زانكۆى پۆڵەندى گفتوگۆدەكەن بۆ بونياندنانى پەيوەندى لەگەڵ زانكۆى كۆيە.

شاندەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتووە لە هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلاء جاف و د.ڤيان سلێمان مامۆستايانى بەشى كارگێڕى و ئابوورى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆمان.

وەفدەكە سەردانى هەريەك لە زانكۆكانى وارشۆ و ئوچيان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانى ئەم زنكۆيانەدا كۆبوونەتەوە.

بەڕێز د.ڤيان ئەندامى وەفدەكە ڕايگەياند " ئامانج لەم سەردانە ناساندنى زانكۆى كۆيەيە بە زانكۆكانى وڵاتى پۆڵەندا و بونيادنانى پەيوەندى ئەكاديمى بە مەبەستى واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى پۆڵەندا"

ئەم ديدارانە لە رۆژانى ١٣ و ١٤ شوبات بەڕێوەچوون بە ئامادەبوونى بەڕێز سعد أبو كول باڵپۆزى ئێراق و خاتوو رێزان سكرتێرى يەكەمى باڵيۆزخانە .

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments