سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی لە زانکۆی کۆیە كرايەوە

News #5, Issue 26Feb 2017 | Núcey #5, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی5 ، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017


The Mental Health and Psychological Support Service Center opened at Koya University

The SEED Foundation with the support of the U.S. Department of Foreign Affairs has opened the Center for Mental health and Psychological Support Services at Koya University. The purpose of the center is to train academic staff so as to offer the best mental health and psychological support services to the psychological patients in Kurditan.

On 31st of January, 2017, the Deputy Prime Minister of Kurdistan Region, the KRG Minister of Higher Education and Scientific Research, the Minister of Health, the American General Consul to Erbil, some Parliament Members of Kurdistan Region, the Mayor of Koya and plenty of Koya University staff attended the opening ceremony of Mental Health and Psychological Support Service Center at the presidency building of Koya University.

 At the beginning, the president of Koya University Dr Wali Mahmood Hamad welcomed the guests and presented his speech.

The speech of Koya University president

Honourable guests

Ladies and gentlemen

I warmly welcome you all, on behalf of the Koya University council and all those who have worked hard to hold this ceremony which makes us to gather together here in this ceremony.

Alive nations make history, but those nations who only remain in the memory of their history, are dead.

Today, Koya University is excited that our shared humanity and humanitarian assistance have made us to be able to work with the SEED Organization which comes from the United States with the support of their Foreign Affairs Department and their Consul to Kurdistan Region in order to support our university and take a joint action on a case which we are really in need of in our current situation. As you know, ISIS and other similar groups have caused a lot of catastrophe for the people of Iraq and Syria and damaged our citizens’ psychological states, they have committed such notorious crimes and illegal actions that humanity feel ashamed of narrating and discussing them.

Koya University staff have already realized that, since Kurdistan Region and Iraq have been faced with terror attacks, warfare and political instability. Therefore, we have been in need of a department of clinical psychology. However, due to lack of specialized academic professionals in this scope and becoming the only department in its kind in Iraq and Kurdistan Region, we had the fear of facing inability to continue in this field and stay in our professional and practical status. Nevertheless, God has opened the door of this relationship and agreement which we are really hopeful and excited about for this project.

This center will focus on the following three aspects:

- Renewing and reviewing the curriculum of the Department of Clinical Psychology.

- Training teachers of the department in new practical methods, psychological treatments of patients and dealing with psychological cases appropriately as well as developing the skills of the specialized professionals in this field.

- After that, the trained teachers will become instructors and trainers of other staff who work in the practical arena of this field.

On this occasion and in this ceremony I would like to ask the SEED Organization, its co-workers and supporters to support our university and cooperate with us as we are really in need of such help and support in order to bring and hire academic professionals and experts in the field of clinical psychology for two main reasons: (firstly, to teach at this department and secondly, help the department in opening a graduate school and supervising the graduate students in this field) as we require more academic professionals in this department.

Finally, I would like to express my gratitude to Ms. Sherry and Ms. Tanyagli and their colleagues in SEED Organization. And I really appreciate the KRG Minister of Higher Education and Scientific Research for his support in this project. I also want to thank the vice-presidents of Koya University Dr Sa’eed, Dr Haidar and the head of Clinical Psychology Dr Azad for their hard work and continuous efforts.

Thank you again and God bless you all.

After that, the head of the SEED Foundation Mrs. Sherry K. Talabani presented her speech and stated that “opening this center is an important step taken to offer the mental, psychological and social support services to the people of Kurdistan in which its citizens have undergone several political, social and economic crises. Those crises have had negative impacts on their psychological states and thus we try our best to train academic staff in this major according to our capacity so that they can play positive roles in helping and supporting the psychological patients. Special thanks should go to the SEED Foundation and Koya University for their continuous efforts and hard work in opening this center”.

Finally, The American General Consul to Erbil Mr. Ken Gross spoke at the ceremony and stated that “I am honoured today to have me here at the opening ceremony of this Center which will be a great support for a better community. We have offered our support for opening this Center faithfully, because we suppose that it is an important necessity for the Iraqi community which has experienced several difficult situations and the last one is the trauma of Da’esh war. I hope that you will succeed in your missions and duties in this Center.





ڕێكخراوى سيدى ئەمريكى بەهاوكارى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، سەنتەرێكى بۆ خزمەتگوزارى دەروونى لە زانكۆى كۆيە كردەوە. كارى سەنتەرەكە بريتيى يە لە ڕاهێنانى كەسانى ئەكاديمى بۆ پێشكەشكردنى باشترين خزمەتگوزارى دەروونى بە نەخۆشيە دەروونييەكان. 

ڕۆژى ٣١ى جانيوەرى ٢٠١٧ لە سەرۆكايەتى زانكۆ، بەڕێزان جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم و وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و وەزيرى تەندروستى و كونسوڵى گشتى ئەمريكا لە هەولێر، ئەندامانى پەرلەمان و قايمقامى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى ئەندامانى زانكۆى كۆيە ئامادەى كردنەوەى سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی بوون. 

لە سەرەتادا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەخێرهاتنى ئامادەبووانى كرد و وتارێكى پێشكەش كرد. 

وتارى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ 

میوانانی بەڕێز 
خوشک و برایانی خۆشەویست 

بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و هەموو ئەوانەی لەم مەراسیمەی ئەمڕۆ کە هەموومانی لێرە کۆ کردۆتەوە و ماندوو بوون، بەخێرهاتنی گەرمتان دەکەم. 

ئەو میللەت و گەلانەی زیندوون مێژوو دروست دەکەن وە ئەو گەل و میللەتانەی کە تەنیا لە یادەوەری مێژوودا دەژین، مردوون. 

زانکۆی کۆیە ئەمڕۆ خۆشحاڵە بەوەی کە مرۆڤایەتی و مرۆڤ دۆستی وای لێ کردووە بتوانێ لەگەڵ ڕێکخراوێك (Seed) کاربکات کە لەوپەڕی دونیاوە و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە هاتووە بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکرگرتوەکان و نوێنەرایەتیەکەیان لە کوردستان بۆ هاوکاری زانکۆمان و بەیەکەوە کارکردن لەسەر بابەتێك کە بەداخەوە دەڵێم پێویستیەکی زۆری زۆرمان پێیەتی لەم دۆخەی ئێستامان. چونکە داعش و هاوشێوەکانی داعش خەڵکی ئەم ناوچەیەیان توشی نەهامەتی گەورەکردووە و باری دەروونی خەڵکیان تێکداوە، کارێکی وایان کردووە مرۆڤایەتی شەرم دەکات لە گێڕانەوە و باسکردنی هەندێك ڕەفتار و کرداریان. 

وەك زانکۆی کۆیە، ساڵانێکە درکمان بەوە کردبوو مادام کوردستان و عێراق شەڕ و تیرۆر و ناجێگیری تیادا بەردەوامە بۆیە بەشی (Clinical Psychology)یش پێویستە. بەڵام لەبەر کەمی کادیری خاون بڕوانامەی باڵا و توانستی ئەکادیمی و بوونی ئەم تاکە بەشە لە کوردستان و عێراق ترسی ئەوەمان هەبوو کە نەتوانین بەردەوام بین و لە ئاستی توانای ئەکادیمی و پڕاکتیکی پێویست بمێنینەوە. بەڵام خوا دەرگای ئەم پەیوەندی و ڕێککەوتنەی لێ کردینەوە کە هیوامان زۆر لەسەر ئەم بابەتە هەڵچنیوە و کارەکانی ئەم سەنتەرە لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی دەبێ: 

نوێکردنەوە و پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکە. 

ڕاهێنانی مامۆستایانی بەشەکە لەسەر شێوازی نوێ ی پڕاکتیکی و بابەتی مامەڵە لەگەڵ چارەسەرە دەروونیەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنی ڕاست و دروست بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی پسپۆڕانی ئەم بوارە. 

دواتر مامۆستایانی ڕاهێنراو دەبن بە مامۆستا و ڕاهێنەری خەڵکی تری کە لەم بوارە لە مەیدانی کرداری کار دەکەن. 

لەم بۆنەیە و لەم مەڕاسیمە داوا دەکەم لە (Seed) و هاوکارانی و پشتیوانانی کە زانکۆمان بەڕاستی پێویستی بەوەیە کە هاوکاری بکرێین بۆ هێنان و دابین کردنی کەسانی بەتوانای ئەکادیمی و پسۆڕی بۆ دوو مەبەست ( وانە ووتنەوە و هاوکاری بەشەکە لە کردنەوە و سەرپەرشتی کردنی خوێندنی باڵا لەم بوارە) چونکە پێویستیمان بە کادیری زیاترە. 

لە کۆتاییدا دەمەوێ سوپاسی شێری خان و خاتوو تانیاگلی و هاوکارانیان بکەم لە (Seed). 

وە سوپاسی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا بکەم بۆ پاڵپشتی کردنی جەنابیان بۆ ئەم بابەتە. 

سوپاسی بەڕێزان کاک د. سعید و د. حەیدەر و بەڕێز سەرۆکی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی د. ئازاد بکەم بۆ ئەرك و ماندوو بونیان . دووبارە بەخێر بێن. 

پەروەردگار پشت و پەنای هەموومان بێت. 



پاشان بەڕێز خاتوو شێرى تاڵەبانى سەرۆكى ڕێكخراوى سيد فاوندەيشن وتارێكى پێشكەش كرد. خاتوو شێرى وتى كردنەوەى ئەم سەنتەرە هەنگاوێكى گرنگە بۆ بەديهێنانى پێويستيەكى دەروونى و كۆمەڵايەتى لە كۆمەڵگەى كوردى كە تاكەكانى بە چەندان قەيرانى سياسى و كۆمەڵايەتى و ئابووريدا تێپەربوون، كاريگەرى نەرێنى لەسەر بارى دەروونيان هەبووە و ئێمە دەتوانين كادرى گونجاو بەگوێرەى تواناكانمان بەرهەم بهێنين كە بتوانن رۆڵێكى ئەرێنى لە يارمەتيدانى ئەو كەسانەدا ببينن، سوپاس بۆ هاوكارانمان لە ڕێكخراوى سيد و زانكۆى كۆيە كە ماندووبوون بە كردنەوەى ئەم سەنتەرەوە" 

لە كۆتاييشدا بەڕێز كين گرۆس كونسوڵى ئەمريكا لە هەولێر ، وتارێكى پێشكەش كرد. بەڕێز كين گرۆس وتى " خۆشحاڵم كە لێرە ئامادەم بۆ كردنەوەى سەنتەرێكى لەم چەشنە كە يارمەتيدەرە بۆ دروستكردنى كۆمەڵگەيەكى گونجاوتر، ئێمە بە باوەڕەوە يارمەتيمان پێشكەش كرد بۆ كردنەوەى ئەم سەنتەرە چونكە واى دەبينين پێويستيەكى گرنگى كۆمەڵگەى عێراقيە كە بەچەندان دۆخى ناخۆشدا گوزەرى كردووە و دوايەمينيشيان شەرى دەوڵەتى ئيسلامى ناسراو بە داعشە. ئومێدەوام بتوانن لە كارەكانتان سەركەوتن بەدەست بهێنن " 

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : كاردۆ محەمەد

Comments