Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #26Feb 2017 | Jhimarey 26, Mangí 02, Sallí 2017 | ژمارەى 26، مانگی 2 ساڵی 2017

شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى دوو زانكۆى وڵاتى پۆلەندا دەكەن

بە مەبەستى ناساندنى زانكۆى كۆيە، شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى وڵاتى پۆڵەندا دەكەن و لەگەڵ دوو زانكۆى پۆڵەندى گفتوگۆدەكەن بۆ بونياندنانى پەيوەندى لەگەڵ زانكۆى كۆيە.
شاندەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتووە لە هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلاء جاف و د.ڤيان سلێمان مامۆستايانى بەشى كارگێڕى و ئابوورى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكانى زانكۆمان.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-26/news-10

سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی لە زانکۆی کۆیە كرايەوە

ڕۆژى ٣١ى جانيوەرى ٢٠١٧ لە سەرۆكايەتى زانكۆ، بەڕێزان جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم و وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و وەزيرى تەندروستى و كونسوڵى گشتى ئەمريكا لە هەولێر، ئەندامانى پەرلەمان و قايمقامى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى ئەندامانى زانكۆى كۆيەئامادەى كردنەوەى سەنتەری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی بوون. 
https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-26/news-05

وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

بە مەبەستى گفتوگۆكردن و بەدواداچوونى كارەكانى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز، وەفدێكى ڕێكخراوى IEEEى نێودەوڵەتى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.
ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٢/٩ كاتژمێر ١٠ى بەيانى وەفدەكە گەيشتنە زانكۆى كۆيە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان ( پ.د. ستار بدر سادخان ،م. صبيحة فاضل جواد ، م. رنا محسن عليوي) ستافى لقى ئێراقى ڕێكخراوەكە.
https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y003/issue-26/news-03

Comments