مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە شەش توێژينەوەى بڵاوبۆوە

News #07, Issue 25Jan 2017 | Núcey #07, Jhimarey 25, Mangí 1 Sallí 2017 | نوچەی 7، ژمارەى 25 مانگی 1 ساڵی 2017



بەڕێز پ.ى.د.سەفين جەلال فەتحوڵا مامۆستاى بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، لە ماوەى ساڵى ٢٠١٦ شەش توێژينەوەى لە گۆڤارە زانستيەكانى هەرێمى كوردستاندا بڵاو بۆتەوە.

توێژينەوەكان

  1.  أشكالية مناهج البحث في علم الجيوبولتيك
  2.  العلاقة الموضوعية والوظيفية بين مفهوم القوة والقدرة في الفكر الجيوبولتيكى،دراسة تحليلية. 
  3.  Geopolitical importance of Bekhma project for Iraqi Kurdistan. (IJOKS) International Conference on Kurdish Studies which will be held at Dicle University, Diyarbakır, 
  4. جوگرافياى هەڵبژاردنى پەرلەمانى توركياى نێوان ساڵانى ٢٠١١ - ٢٠١٦، لێكۆڵينەوەيەك لە جوگرافياى سياسى. 
  5. الوزن الجيوبولتيكي لشكل اقليم كوردستان العراق، دراسة تطبيقة.
  6.  الابعاد الاقليميه‌ والدوليه‌ لمشكله‌ اوكرانيا .

بابەتى توێژينەوەكان گرنگن

بەڕێز د.سەفين لەبارەى بابەتەكانى توێژينەوەكانى كە ئەنجامى داون دەڵێت " ئەم بابەتانە گشتيان بابەتى زانستين لە چوارچێوەى زانستى جيۆپۆلەتيكدا بۆيە خاوەنى گرنگيەكى زانستين و بەوهۆيەوەش من توێژينەوەم لەبارەيانەوە ئەنجامداوە"

لە بارەى ئەنجامەكانى توێژينەوەكانيەوە د.سەفين دەلێت " هەريەكەيان ژمارەيەك ئەنجامى هەبووە كە دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان دەتوانن سووديان لێ وەربگرن، ئەمەش پێكەوە بەستنى كايەى زانستى و واقعيە بەيەكەوە"

"هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌م جۆره‌ توێژينه‌وانه‌يه‌ چونكه‌ هێشتا زۆر بوار ماوه‌ كه‌ توێژينه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه‌ "


ناوى گۆڤارەكان
  1. گۆڤارى ئه‌كاديمى : ژمارە ٦، ساڵى ٢٠١٦، گۆڤارێكى زانستى ئەكاديمييە تايبەتە بە زانستە مرۆڤايەتييەكان، كۆمەڵەى ئەكاديميانى كوردستان و دەستەى كوردستانى بۆ ديراساتى ستراتيژى و توێژينەوەى زانستى دەريدەكەن.
  2. گۆڤارى زانكۆى كۆيه‌، ژمارە ٤٠، ساڵى ٢٠١٦
  3. گۆڤارى زانكۆى راپه‌رين، ژمارە ٦، ساڵى ٢٠١٦ (كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى)
  4. گۆڤارى زانكۆى راپه‌رين ژمارە ٧، ساڵى ٢٠١٦ (كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى)
  5. (IJOKS, The conference will run from 22 to 23 September 2016.)
  6. زانكۆى نه‌ورۆز/ دهۆك ،  ساڵى ٢٠١٦



سەفين جەلال فەتحوڵا
نازناوى زانستى: پرۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر
پسپۆڕى ورد: جوگرافياى سياسى و جيۆپۆلتيك
ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان كۆ: 48 تويژينه‌وه‌
ژمارەى پەرتوكە چاپ كراوەكان: 7 په‌رتوك
چەند ساڵە مامۆستاى زانكۆيە:11
 شوێنى كارەكەى: فه‌كه‌لتى په‌روه‌ردە
بۆ بينينى لاپەڕەى فەرمى د.سەفين، كليك لێرە بكە

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
Comments