زانكۆى ئيسنبێرگ بڕوانامە دەبەخشێتە ژمارەيەك خوێندكار و مامۆستاى زانكۆى كۆيە

News #08, Issue 21Sep 2016 | Núcey #08, Jhimarey 21, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 8، ژمارەى 21 مانگی 9 ساڵی 2016



دواى بەشداريكردن و كاركردنيان لە پرۆژەى شوێنەوارى قەڵاى شيلە بۆ ماوەى دوو هەفتە ژمارەيەك خوێندكار و مامۆستاى زانكۆى كۆيە لە لايەن هەريەك لە زانكۆى ئيسنبێرگى نەمسايى و زانكۆى كۆيەوە بڕوانامەى بەشداريكردنيان پێ بەخشرا.

رۆژى چوارشەممە ٢٠١٦/٩/٢١ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە مەراسيمى پێدانى بڕوانامەكە بە ئامادەبوونى بەرێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى بەڕێوەچوو.


ئەم بەشداريكردنە لە ميانەى كردارى هەڵكۆڵينى قەڵاى شوێنەواريى شيلە بوو لە لايەن زانكۆى ئيسنبێرگى نەمساييەوە كە بەهۆى ڕێكەوتنێكى هاوبەش لەگەل بەڕێوەبەرايەتى گشتيى شوێنەواريى هەرێمى كوردستان كارەكە ئەنجام دەدەن.


ئەم تيمە كە تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەوارى نێودەوڵەتى سەر بە ئينيستيتۆى مێژووى كۆن و لێكۆڵينەوەى كۆنى رۆژهەلآت لە زانكۆى ئينسبروك Universität Innsbruck ى ولآتى نەمسا, بە سەرپەرشتى د. چينزيا پاپى Cinzia Pappi، لە ئێستادا زانكۆى كۆيەيە و زانكۆى كۆيە هاوكار و هەماهەنگى ئەم كارەيە.


ئەمرۆش دواى كۆتايى هاتنى قۆناغى يەكەمى كارەكە، واژۆى ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتن كرا لە نێوان زانكۆى كۆيە و ئينستيتۆى زانكۆى ناوبراو بۆ هەماهەنگى و كارى هاوبەش لە داهاتوودا.

نووچەيەكى تايبەت لەم بارەيەوە بخوێنەوە، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەوال
وێنە : كاردۆ محەمەد
Comments