Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #20, Sep 2016 | Jhimarey 21, Mangí 09, Sallí 2016 | ژمارەى 21، مانگی 09 ساڵی 2016

كۆنفرانسە هاوبەشەكەى زانكۆى كۆيە و زانكۆى ديجلە به‌ڕێوه‌چوو

زانكۆى ديجلە لە شارى دياربەكرد (ئامەد) يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى تايبەت بە كوردۆلۆجىڕێكخست، لە بەڕێوەبردنى ئەم كۆنفرانسەشدا زانكۆى كۆيە بەشداربوو، بۆ ئەم مەبەستە شاندێكى زانكۆى كۆيە كە لە توێژەرانى زانكۆمان پێكهاتوون بەشداريان لە كۆنفرانسەكەدا كرد كە ماوەى دوو ڕۆژى خاياند ٢٢-٢٣/ ٩/ ٢٠١٦ .



https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-21/news-06


وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆڕبەندێكى جيهانى دەكات لە وڵاتى ڕوسيا

وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆڕبەندى جيهانى زانكۆكانى كە پسپۆڕى سروشتيان هەيە دەكات لە شارى سانپترسپۆرگ لە وڵاتى ڕوسيا.
وەفدەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتووە لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و لەسەر بانگهێشتنى زانكۆى Mining University بەشدارى لە كۆڕبەندەكەدا دەكەن.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-21/news-05


وەفدێكى زانكۆى فيردەوسى وڵاتى ئێران سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

ڕۆژى چوارشەممە ٣١ى ئابى ٢٠١٦ وەفدەكەى زانكۆى فيردەوسى گەيشتنە زانكۆى كۆيە، ڕاستەوخۆ سەردانى فەكەڵتى ئەندازياريان كرد و لە لايەن بەڕێز پ.ى.د.محەمەد حەسيب زەنگەنە و ستافێكى فەكەڵتيەكەوە پێشوازى كران، لەو ديدارەدا كە بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ئامادەى بوو، هەردوو زانكۆ توانا و كارامەييەكانيان بۆ يەك خستەڕوو، وێڕاى پێشاندانى ئامادەيى بۆ هەماهەنگى و پەرەپێدانى پەيوەنديەكان لە داهاتوودا. 

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-21/news-01