زانكۆى كۆيە هاوكارە لە پرۆژەيەكى گەورەى شوێنەواريى لە كۆيە و دوروبەرى

News #04, Issue 20July 2016 | Núcey #04, Jhimarey 20, Mangí 8 Sallí 2016 | نوچەی 4، ژمارەى 20 مانگی 8 ساڵی 2016



لە ئێستادا تيمێكى پرۆفێشناڵى شوێنەوارى نێودەوڵەتى سەر بە ئينيستيتۆى مێژووى كۆن و لێكۆڵينەوەى كۆنى رۆژهەلآت لە زانكۆى ئينسبروك Universität Innsbruck ى ولآتى نەمسا, بە سەرپەرشتى د. چينزيا پاپى Cinzia Pappi، لە زانكۆى كۆيە.

 ئەم تيمە بە رێكەوتنێك لەگەڵ بەڕێوبەرايەتى گشتى شوێنەوار لە هەرێمى كوردستان بۆ ماوەى پێنج ساڵ كار لەسەر شوێنەوارەكانى شارى كۆيە و دەوروبەرى دەكەن. چينزيا پاپى، لەبارەى گرنگى پرۆژەكەوە، ئەوەى راگەياند كەوا مەبەستييانە، سەربارى كنە و پشكنينى بەردەوام لە شوێنە شوێنەوارييەكانى وەك ساتو قەلآ، قەلآى شيلە، ئاشتى و چەندانى تر، لەو ماوەيەدا روپێوى تەواوى شوێنەوارەكانى كۆيە و دەوروبەرى ئەنجام بدەن و نەخشەيەكى زانستى شوێنەوارى ناوچەكە بكێشن.

رۆژى يەك شەممە ٢١/ ٨/ ٢٠١٦ تيمێكى زانكۆى كۆيە بەسەرۆكايەتى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و بەڕێز مەلا ئاوات بەڕێوەبەرى گشتى شوێنەوارى هەرێم سەردانى خاڵى شوێنەواريى قەڵاى شيلەيان كرد بە مەبەستى لە نزيكەوە بينينى ئەو ناوچە شوێنەواريە.

زانكۆى كۆيە هەموو هاوكاريەكيان پێشكەش دەكات

 چينزيا پاپى لە قەڵاى شليە گوتى: دۆزينە شوێنەوارييەكانى ئێمە سەلماندوييانە، ئەم شوێنەوارانە دەشێ روخسارى مێژوويى ناوچەكە بگۆڕێ و جارێكى تر مێژووى نەزانراوى ئەم ولآتە ئاشكرا ببێتەوە.

سەبارەت بە رۆڵى زانكۆى كۆيەش لەم پرۆژە مەزنەدا، د. حەيدەر لەشكرى، ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، كە پرۆژەكە بە هاوكارى زانكۆى كۆيە و لە رووى لۆجستييەوە زانكۆ تەواوى پێداويستييەكانى خستۆتە بەردەم تيمى ناوبراو. ئەمە سەربارى ئەوەى مامۆستا و خوێندكارانى هەردوو بەشى مێژوو و جوگرافيا، لەگەڵ تيمەكەدا كار دەكەن، چ لە دۆزينەوە شوێنەوارييەكانيان بێ و چ لە مەسەلەى پەيوەست بە دياريكردنى خاڵە شوێنەوارييەكان بە GIS.

تيمە نێودەوڵەتييەكە، لە ميانەى چەند وۆركشۆپێك و سيمينار و خولى تايبەت، دەخوازن ئاستى زانستى ستافى ئەكاديمى كۆيە بەرز بكەنەوە. ئەمە هەنگاوێكى گرنگە، تا لە دوارۆژێكى نزيكدا زانكۆى كۆيە بەشى شوێنەوار بكاتەوە.


شوێنەواری کوردستان


کوردستان جیهانێکی گەورە لە شوێنەوار و مێژووی مرۆڤایەتی لە ناوچەکە،لە پاشماوەی شوێنەور لە هونەری گلێنە لە هونەری بیناسازی لە نوسێنە کۆنەکان هەموویانم ئاماژەن بۆ ئەم راستیە تا نوسراوە ئاینیەکانیش ئاماژەیەکن بۆ ئەم راستیە.

لە سۆنگەی ئەم راستیەوە جێگای سەر سورمان نیە کە یادگاری مرۆڤی یەکەم، بوونی هەیە لە کوردستان وەک ئەشکەوتی شانەدەر لە چیای برادۆست کە شوێنەواری ٥ ئێسکە پەیکەری مرۆڤی شانەدەری(نیاندرتاڵ) دۆزرایەوە لە کاتی هەلکۆلینی شوێنەوری لە ساڵی ١٩٥١-١٩٦١ ئەم ماوەیە بە چاخی بەردینی کۆنی ناوەراست (middle Paleolithic) ٤٥ بۆ ٦٥ هەزار ساڵ پ.ز هەروەها زۆر لە پاشماوەی چاخە بردینەکانیتر لە زەرزی لە سلێمانی، ئەشکەوتی کەیوانیان لە روندەز کە پاشماوەکانیان بۆ ٣٤ بۆ ٤٥ هەزار ساڵ پ.ز دەبێت .

 ئەوەش دەبینرێت دوای دابەزینی مرۆڤ لە ئەشکەوتەوە بەکار هێنانی یەکەم نیشەنگە بۆ نیشتە جێبوون لە ناوچەیە لە کوردستان بە ناوی گوندی زاوی چەمی کە سەردەمەکە دەگەرێتەوە بۆ چەرخی بەردینی ناوەراست واتە ١٠ هەزار ساڵ پ.ز وە بە گوێرەی هەڵکۆلینەکانی ئەم دوایە لە بێستان سور لە سلێمانى بۆمان روون بۆتەوە کە گوندی چەرمۆ کۆنترین گونی کشتوکالی و ماڵیکردن نیە کە لە سەرتای چاخی بەردین نوێیە واتە ٥٦٠٠پ.ز چونکە لێکۆلینەوەکان ئەوە دەر دەخەن کە لە بێستان سور ٢٠٠٠ ساڵ پێش چەرموو ئەمکارەیان کردوە 7000 تا 9000پ.ز.

  لێرەدا ئەوەی گرینگە بلێن ئەوەیە شارستانی و مرۆڤایەتی بەم رێچکەیەوە دابەزیوە بۆ ناوچەکانی خوار کوردستان وەک دیارە لە ئەشکەوتەوە بۆ نیشینگەی واتە لە راوەوە بۆ کاری کشتوکاڵ و مالیکردنی ئاژەڵ کە ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەی مرۆڤایەتیە لە مێژووی مرۆڤایەتی وەڵاتی نێوان دوو رووبار یان میزۆ پۆتامیا. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : محەمەد مەغديد
Comments