زانکۆی کۆیە 50000$ پاڵپشتی دارایی سەنتەری IREX وەر دەگرێت

News #03, Issue 20July 2016 | Núcey #03, Jhimarey 20, Mangí 8 Sallí 2016 | نوچەی 3، ژمارەى 20 مانگی 8 ساڵی 2016

Koya University is Granted $50,000 IREX education program

A Locally Presented International non-profit English Language Center at Koya University; Spring International Language Center (SILC) at theUniversity of Arkansas and Koya University in Koysinjaq, Kurdistan Region, Iraq are teaming up to create an English Language Center at Koya University designed to provide quality English language instruction for students, academics, and members of the community in the region. With the Ministry of Higher Education in the Kurdish regionof Iraq raising the standards for English language proficiency for graduates and incoming students, the need for English language instruction is growing regionally.

Koya University leadership delegates visited the University of Arkansas and Spring International Language Center in May 2015 and signed several MOUs for wider partnerships and joint ventures as both universities sought new horizons for collaboration. Dr Dilan M. Rostam (VPS Feb 2012 - Feb2016) approached Dr. Leyah Bergman Lanier, the Executive Director of SILC, with a draft project to establish an international non-profit English Language Center at Koya University. The project appealed as a good foundation for future collaboration for academic faculty training, research, and English language capacity building.

In coming years, Dr. Wali M. Hamad, President of Koya University, has a goal to expand the university by “opening special departments where all the subjects in all academic years will be studied in English according to world standards in an attempt to practically link Koya University with all the nations of the world.” Dr Rostam adds that central to that plan is an English language center that will serve the language learning needs of both current and future students as well as the academics at Koya so that they “will not be cut off from the science and knowledge of the world.” The new English language center will help support these university initiatives.

The first steps of the project are funded by an Iraqi Higher Education Partnership Program grant sponsored by the US Embassy in Baghdad and administered by the International Research and Exchanges Board (IREX). In September, three members of the English teaching faculty from Koya University will travel to the University of Arkansas, where they will work with Spring International Language Center faculty to design curriculum for the center and receive training on administration, leadership skills, and English teaching methods. The team will then return to Koya to prepare for the opening of the language center in January 2017. The non-profit center will provide English instruction for current and incoming students, members of the local community, and eventually to academics and staff at Koya University as the program expands. Dr. Salah I. Yahya, the director of QA at Koya University, says, “We have been involved from the initial stage to ensure the quality of the process and fair selection of the pioneering team of to UA.”

The center is the result of long-term collaboration between Koya University and Spring International Language Center. “We are excited to be part of this rewarding project,” says Dr. Rochelle Keogh, Teacher Training Coordinator at Spring International. “We are committed to long-term collaboration with Koya faculty members and look forward to working on projects with them in the future to foster English language capacity building in the region and positive cross-cultural experiences for students and faculty members at both institutions.”

After the initial work by faculty members from both institutions to design and launch the English Language Center, Spring International faculty members will provide ongoing training as needed for new faculty and staff at Koya as the center expands. The language center will eventually include a certified test administration site, allowing students to take standardized English proficiency tests such as Pearson’s “PTE academic” or the “International English Language Testing System” (IELTS)

    زانكۆی كۆیه بڕی‌ 50،000 دۆلاری پڕۆگرامی خوێندنی ئایرێكسی پێده‌درێت



    سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی قازانج نه‌خوازی تایبه‌ت به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی كۆیه‌ دەکرێتەوە؛- سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سپرینگ بۆ زمانی ئینگلیزی (SILC) كه‌ سه‌ر به‌ زانكۆی ئه‌ركه‌نساسه،‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆیه‌ له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیڕاقدا نیازی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی زمانی ئینگلیزین له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی جۆری سه‌باره‌ت به‌ فێربوونی زمانی ئێنگلیزی بۆ خوێندكاران و ستافی ئه‌كادیمی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمدا. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستانی غیڕاقدا بایه‌خێكی زیاتر ده‌دات به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی ‌ زمانی ئینگلیزی ده‌رچووان و خوێندكارانی زانكۆ، ئه‌‌مه‌ش وایكردوه‌ كه‌ پێویستی به‌ فێربوونی زمانی ئینگلیزی له ئاستی هه‌رێمدا له‌‌ زیادبووندابێت.

    له‌ مانگی مایسی 2015 دا شاندێكی باڵای زانكۆی كۆیه‌ سه‌ردانی زانكۆی ئه‌ركه‌نساس وسه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سپرینگ بۆزمانی ئینگلیزی(SILC)یان كرد و چه‌ندین یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتنیان واژۆ كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌و چالاكی هاوبه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو زانكۆ به‌دوای ئاسۆی نوێی هاریكاریدا ده‌گه‌ڕان. به‌ڕێز د. دیلان م. ڕۆسته‌م (جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێننی باڵا له‌ شوباتی 2012 وه‌ بۆ شوباتی 2016) په‌یوه‌ندی به‌ د. لییا بیرگمان لاتیر، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكه‌ری سه‌نته‌ری (SILC) وه‌ كرد و ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی قازانج نه‌خوازی زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی كۆیه‌دا پێشكه‌شكرد. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بناغه‌یه‌كی باش بوو بۆ هاریكاری داهاتوو له‌ بواری ڕاهێنانی ئه‌كادیمی فاكه‌لتی و توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزیدا.

    له‌ساڵانی داهاتوودا، د. وه‌لی م. حه‌مه‌د، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ ئامانجی ‌ فراوانكردنی زانكۆی كۆیهی هه‌یه‌‌ له‌ ڕێگای كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی تایبه‌ت كه‌ تیایاندا خوێندنی گشت بابه‌نه‌كان به‌ زمانی ئینگلیزی بێت به‌پێی پێوه‌ری/ستانده‌ردی جیهانی، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌یه‌كی كارای زانكۆی كۆیه‌ به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهانه‌وه‌. د. ڕۆسته‌م هه‌روه‌ها ده‌ڵی كه‌ گرنگترین كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه ‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی زمانی ئێنگلیزییه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندكارانی ئێستاو داهاتوو، هه‌روه‌ها بۆ ستافی ئه‌كادیمی زانكۆی كۆیه‌ تاوه‌كو دانه‌بڕێن له‌ زانست و‌ زانیاری جبهانی ، بۆیه‌ به‌ڕای ئه‌و، ئه‌م سه‌نته‌ره‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی زانكۆ.

    له‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیدا، پڕۆژه‌كه‌ یارمه‌تی دارایی له لایه‌ن‌ پڕۆگرامێكی عیڕاقی هاوبه‌شی خوێندنی باڵا كه‌ ‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سپونسه‌ری ده‌كات و له‌ لایه‌ن ئابرێكسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ دابین ده‌كرێت. نیاز وایه‌كه‌ له‌ مانگی‌ ئه‌یلولی 2016 دا سێ ئه‌ندامی زانكۆی كۆیه‌ كه‌ وانه‌بێژی زمانی ئینگلیزین بچن بۆ زانكۆی ئه‌ركه‌نساس و له‌وێدا له‌گه‌ڵ فاكه‌لتی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌نی سپرینگدا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ دانانی پڕۆگرامێك بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌ووه‌رگرتنی ڕاهێتانی تایبه‌ت به شاره‌زایی‌ كارگێڕی وسه‌ركردایه‌تیكردن و شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی، له‌ دواییدا تیمه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆیه‌ بۆ ئاماده‌سازیكردن بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری زمانی ئینگلیزی له‌ زانكۆی كۆیه‌دا له‌ كانوونی دووه‌می 2017دا.

    ئه‌م سه‌نته‌ره‌ قازانج نه‌خوازه‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ پێشكه‌شكردنی ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ فێربوونی زمانی ئێنگلیزی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا و ستافی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی كۆیه په‌یتا په‌یتا له‌ گه‌ڵ فراوانبوونی به‌رنامه‌كانیدا‌.

    به‌ڕێز د. سه‌ڵاح ئیسماعیل یه‌حیا، به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری له‌ زانكۆی كۆبه‌دا ده‌ڵێ، "ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ كارمان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌ كردووه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ پڕۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جۆری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و تیمه‌ پێشڕه‌وه‌ی كه‌ بۆ زانكۆی ئه‌ركه‌نساس ده‌نێردرێن.

    ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌رهه‌می هاریكارییه‌كی درێژخابه‌نه‌ له‌ نێوان زانكۆی كۆیه‌و سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی سپرینگ. له‌م باره‌یه‌وه‌ د. ڕۆشێل كیو، هه‌ماهه‌نگكاری ڕاهێنانی مامۆستایان له‌ سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌نی سپرینگ ده‌ڵێ، "ئێمه‌ زۆر به‌په‌رۆشین بۆ هاوبه‌شیكردن له‌م پڕۆژه‌ به‌سووده‌دا." هه‌روه‌ها ده‌ڵیت، "ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ هاریكاری درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فاكه‌لتی زانكۆی كۆیه‌ و چاومان له‌ ڕێگایه‌ كه‌ بتوانین له‌ پڕۆژه‌ی تریش له‌ داهاتوودا كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌پێدانی توانستی زمانی ئتگلیزی له‌ هه‌رێمه‌كه‌داو ئاڵوگۆركردنی ئه‌زموونی كلتوری له‌ نێوان خوێندكاران و ئه‌ندامانی فاكه‌لتی هه‌ردوو زانكۆدا."

    دوای ئه‌نجامدانی كاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی فاكه‌لتی هه‌ردوولا، كه‌ ئه‌و كارانه‌ش بریتین له‌ دیزاینكردن و دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كه‌، ئه‌ندامانی فاكه‌لتی سه‌نته‌ری سپرینگ هه‌ڵده‌ستن به‌ پێشكه‌شكردنی ڕاهێنانی به‌رده‌وام بۆ ستاف و فاكه‌لتی نوێ له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌پێی پێویست و له‌گه‌ڵ فراوانبوونی سه‌نته‌ره‌كه‌دا. له‌ ئه‌نجامدا، سه‌نته‌ره‌كه‌ سایتێك بۆ یه‌ڕیوه‌بردنی تاقیكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌به‌خش له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌رگا بۆ خوێندكاران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بتوانن تاقیكردنه‌وه‌ی به‌ستانده‌ردكراوی تواتستی زمانی ئبنگلیزی ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك (Pearson's "PTE academic) و (IELTS).


    Comments