پێدانى سوپاس و پێزانين بە بەخشەرەكانى كۆنفرانسى حاجى قادرى كۆيى

      News #08, Issue 18June 2016 | Núcey #08, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 8، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016




لە بەرامبەر پشتيوانى و هاوكاريەكانيان بۆ سەرخستنى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى حاجى قادرى كۆيى، لە مەراسيمێكدا سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە سوپاس و پێزانينى پێشكەش بەو كەس و لايەنانە كرد.

رۆژى چوارشەممە ٢٠١٦/٦/٢٢ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ لە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و جێگرەكانى و ليژنەى باڵا و ليژنەى زانستى كۆنفرانسى حاجى قادر، پێشوازيان كرد لەو كەس و لايەنانەى كە هاوكارى و پشتيوانيان پێشكەش بە زانكۆى كۆيە كرد بۆ سەرخستنى كۆنفرانسى حاجى قادر.

لە سەرەتادا بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحموود حەمەد سەرۆكى زانكۆ لە وتەيەكدا بەرچاو ڕوونى دايە ئامادەبووان كە رۆڵێكى گرنگيان بينيوە لە يارمەتيدانى زانكۆى كۆيە بۆ باشتر بەڕێوەچوونى كۆنفرانسەكە، وە هيواشى خواست بتوانن لە پەيوەندى بەردەوامدا بن لەگەڵ زانكۆى كۆيە بۆ ئەنجامدانى چالاكى ئەكاديمى، لەم دۆخە ناهەموارەى دارايى كە زانكۆكانى گرتۆتەوە.

هەر يەك لە بەرێزان (خاتوو هێرۆ ئيبراهيم ئەحمەد، ڕەهبەر سەيد برايم، مەڵبەندى ١٤ى ڕێكخستنى كۆيەى يەكێتيى نيشتمانيى كوردستان، پەيمانگاى هەيبەت سوڵتانى تايبەت، پەيمانگاى هونەرە جوانەكانى شەهيد جەعغەر عەبدولواحێد) هاوكارى و پشتيوانيان پێشكەش بە زانكۆى كۆيە كردبوو بۆ سەرخستنى كۆنفرانسى حاجى قادرى كۆيى.

رۆژانى ٢٢-٢٣ى ئايارى ٢٠١٦ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە پێشكەشكردنى ٢٧ توێژينەوە لە بارەى شيعر و بەرهەمەكانيەوە، يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى حاجى قادرى كۆيى بەڕێوەچوو.  بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ
وێنەكان : كاردۆ محەمەد
Comments