مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لە بڵاوكراوەيەكى ئەكاديمى بەناوبانگدا توێژينەوەيەك بڵاودەكاتەوە

News #08 , Issue 17May 2016 | Núcey #08, Jhimarey 17, Mangí 5 Sallí 2016 | نوچەی 8، ژمارەى 17 مانگی 5 ساڵی 2016



بەڕێز د.سەلآح ئيسماعيل يەحيا مامۆستا لە بەشى ئەندازيارى سۆفت وێر - فەكەڵتى ئەندازيارى لە گۆڤارى IET Microwaves, Antennas & Propagation كە لە وڵاتى بەريتانيا دەردەچێت و پێگەيەكى بەرزى هەيە توێژينەوەيەكى بە ناونيشانى (Numerical dosimetry of CDMA/GSM, DCS/PCS and 3G signal jammers) بڵاو كردۆتەوە. د.سەڵاح لەم نووچەيەدا زانيارى پتر دەخاتە ڕوو.

بۆچى ئەم بابەتە؟


لەبارەى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە بۆ توێژينەوە، د.سەڵاح دەڵێت "The Numerical Dosimetry of the Mobile Signal Jammer بابه‌تێکی گرنگه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ Signal Jammers ه‌کان له‌ هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌کان و هۆڵی کۆنفرانسه‌کان و شانۆکان و هتد... به‌کار ده‌هێنین وه‌ هه‌تا ئێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمی له‌باره‌ی the assessment of the Electromagnetic Field hazard ئه‌م jammers نه‌وه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌."


لەبارەى گرنگيەكەشى دەڵێت "ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ گشت لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن ئایا ئه‌م ‌ jammers انه‌ مه‌ترسی دارن یان نا هه‌ره‌ها گرنگه‌ بۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی جیهانی و نیشتیمانیه‌کان بۆئه‌وه‌ی یاسا دابنێن له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌ گوازراوانه‌ی جامه‌ره‌کان" هەروەها خاڵێكى گرنگى بۆ ڕوون بۆتەوە "ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی jammer ه‌کانی سیگناڵی مۆبایلن به‌هۆی چه‌ندین سیگناڵه‌وه‌ که‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌هۆی SAR له‌ نێو لاشه‌ی مرۆڤدا."


پوختەى توێژينەوە


د.سەڵاح دەلێت "کورته‌ی ئه‌م کاره‌ دوو ساڵیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌کار‌هێنانی جامه‌ره‌کانی نه‌هێشتنی سیگناڵی مۆبایل بێ زیانه‌ به‌مه‌رجێک ماوه‌ی نێوان لاشه‌ی مرۆڤ و جامه‌ره‌کانی سیگناڵ له‌ 50 سم که‌متر نه‌بێت."


ئەم توێژينەوەيەى د.سەڵاح ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌یه‌ک توێژینه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 1997 ده‌ستی پێکردوه‌ و هێشاش کار له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندی Electromagnetic Field Hazard of different Cellular Systems شیاو ده‌کات.


دەتوانن توێژينەوەكەى د.سەڵاح بخوێننەوە، لێرە كليك بكە


زانيارى تايبەت :
صه‌لاح ئیسماعیل یه‌حیا
پسپۆڕی: ئه‌ندازياری مایكرۆۆه‌یڤ و په‌یوه‌ندیكردن
ژماره‌ی توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌: 43 
ژماره‌ی په‌ڕتوكی بڵاوكراوه‌: 2
ماوه‌ه‌ی خزمه‌تكردن وه‌ك مامۆستا له‌ زانكۆی كۆیه‌: 6 ساڵ
بابه‌ته‌كانی وانه‌ وتنه‌وه‌: (1) ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رچاوه‌ كراوه‌ (2) سیستمه‌كانی كۆنترۆلكردن
سايتى تايبەتى د.سەڵاح، كليك لێرە بكە
Comments