كونسوڵى وڵاتى سودان سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

News #08, Issue 16April 2016 | Núcey #08, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 8، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016



ڕۆژى پێنج شەممە ١٤ نيسانى ٢٠١٦ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەڕۆ بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە پێشوازيكرد لە بەڕێز ياسين عوض اسماعيل كونسوڵى وڵاتى سودان لە شارى هەولێر.

دواى بەخێرهێنانى، سەرۆكى زانكۆ باسى شارى كۆيە و زانكۆى كۆيە و پێكهاتەى زانكۆكەى كرد و خۆشحاڵى خۆى بە ديدارەكە ڕاگەياند، پاشان بەڕێز ياسين ئيسماعيل كونسوڵى سودان وتى زانكۆى كۆيە خاوەنى ژينگەيەكى جوان و دڵرفێنە و خۆشحاڵم كە سەردانى زانكۆى كۆيەم كردووە.

لە ديدارەكەدا كە بەڕێزان جێگرانى سەرۆكى زانكۆ ئامادەى بوون گفتوگۆكرا دەربارەى دۆخى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە هەرێمى كوردستان و وڵاتى سودان و لەو بارەيەوە گفتوگۆكان دەربارەى ئاڵوگۆڕكران.
Comments