چالاكييەكانى سەرۆكى زانكۆى كۆيە

News #07, Issue 16April 2016 | Núcey #07, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016


دانانى پرۆگرامى پەيمانگا نەوتييەكان

ڕۆژانى ١٢و١٣ نيسانى ٢٠١٦ وۆرك شۆپێك بە مەبەستى يەكخستنى پرۆگرامى پەيمانگاكانى نەوتى سەربەوەزارەتى پەروەردە ئەنجامدرا و بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەرۆكايەتى ليژنەى يەكخستن و داڕشتنەوەى پڕۆگرامى خوێندنى پەيمانگاكانى نەوتى سەر بە وەزارەتى پەروەردەى دەكرد كە بەفەرمانى وەزارى وەزارەتى پەروەردە بە ژمارە ٣١٧٨ لە ٨/٣/٢٠١٦ بۆ ئەم مەبەستە پێك هێنرابوو، وە بەڕێز پ.ى.د.محەمەد حەسيب ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيەش ئەندامى هەمان ليژنەبوو. 

ئەم وۆرك شۆپە كە لە لايەن پەيمانگاى (گەشە)ى نا حكومى خەرجييەكانى دابين كرابوو ، دواى زياتر لە ١٢ كاتژمێر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى پرۆگرامى پەيمانگا جياجياكان، ڕۆژى ١٣/٤/٢٠١٦ ليژنەكە پڕۆگرامى يەكخراوى پێشكەش بە وەزارەتى پەروەردە كرد. 


ئامادەكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن

ئێوارەى ڕۆژى ١٢/١٣ نيسانلە شارى هەولێر سەرۆكى زانكۆى كۆيە چاوى كەوت بە پرۆفيسۆر (ئەحمەديان) لە زانكۆى زانكۆى ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا ، لە چاوپێكەوتنەكەدا وتووێژ كرا دەربارەى واژووكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن (MoU) لە نێوان هەردوو زانكۆدا و هەنگاوەكانى جێبەجێكردنيان تاوتوێ كرد. 

پەيوەندى ئەكاديمى

ڕۆژى ١٣/٤/٢٠١٦ كاتژمێر پێنجى ئێوارە لە شارى هەولێر بە ميواندارى پەيمانگاى (مادد)ى ناحكومى و بە ئامادەبوونى نوێنەرى كونسوڵى ئێران، سەرۆكى زانكۆى كۆيە چاوى كەوت بە بەڕێزان پرۆفيسۆر تاهي و پرۆفيسۆر معصوميان لە زانكۆى شريفى وڵاتى ئێران كە بە مەبەستى بەشداريكردن لە كۆنفرانسى زانكۆى سەڵاحەدين سەردانى شارى هەولێريان كردبوو، لەو چاوپێكەوتنەدا گفتوگۆكرا بۆ دروستكردنى پەيوەندى ئەكاديمى لە نێوان هەردوو زانكۆ لە ئاييندەيەكى نزيكدا.

ئامادەكردنى:ژوورى هەواڵ
Comments