پرۆسەى بە ئەليكترۆنيكردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە بەردەوامە

News #05, Issue 16April 2016 | Núcey #05, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 5، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016

Electronizing Koya University Library Ongoing


The building of the Koya University Library is located in the middle of the University Campus overlooking a wide open garden. The building consists of two floors and its white colour distinguishes it from the other buildings of the campus. The Library, which was established at the beginning of the year 2006, has been the extension of the library of the College of Education which was established at the beginning of 2003. It now owns about 70,000 books and valuable scientific sources, which can meet the needs of the students. The process of electronizing the Library has now passed several stages and will be finished in a near future.


When did the process start?

The process of electronizing the Koya University Library started at the beginning of 2012 on the initiative of Dr. Dilan Majid Rostam, the Ex- Vice President of Koya University for Scientific and Postgraduate Affairs. Since then the process has started using KOHA System and will be put online on the special website of the Library. To achieve this, a number of skilled and professional staff have been working hard on the project.

Laying the cornerstone of a strong infrastructure for Koya University Library came within the framework of implementing the strategy of establishing an e-smart university at Koya University. Which was being supervised by the Office of the Vice President for Scientific and Postgraduate Affairs and implemented by professional and experienced staff from Directorate of IT. It was within this framework that the establishment of a practical and accessible electronic library was planned.


KOHA System is used

The Koya University Central Library works under the motto of "opening up to the world". It follows world standards in the classification and arrangement of books. The process of electronizing the library is ongoing in terms of borrowing, returning, registering, classifying and arranging books. To this end, the KOHA System, which has been adopted by many advanced American and European universities, is used. This system has an amazing capacity to run the daily work of the library.

Regarding the capacity and practicality of the system, Mr. Rebaz Najeeb Ramazan, in charge of implementing the electronization project states, "This system integrates several functions like recording information about books and other publications such as journals and academic theses and dissertations, searching within all entered documents and books, creating user accounts for (teachers, students, staff, and directors), registering, renewing, and transferring books from and to users' names, identifying the borrowing period, identifying penalty for delay in returning books on due date. The system has also the capacity to be connected to advanced tools like security gates so as to make sure whether the books taken out are registered in the name of a person or not."


The process of electronizing Koya Univesity Library is a big and important academic achievement for Koya University. The project has been implemented and put into operation without any financial cost. However, iit has been achieved by making use of the advanced libraries of the world. In this respect, Mr. Rebaz further says, 'We have made use of the British Library and the American Library of Congress in order to set up the best electronic system for Koya University."



70,000 books are close at hand


Through constant efforts and attempts of Koya University staff members, Koya University Library has attained a high level and has become an effective centre. Mr Kakakhan Nasraddin, the Director of the Library states, "At the present time, the Library has proved its effective role among teachers and students as now a large number of teachers and students visit the library every day." The library meets the needs of teachers and students on a high level and 30 staff are working regularly on daily basis to offer their services to the visitors.


Currently, Koya University Library houses 70,000 books and scientific sources and attempts are ongoing to make more sources available for students, researchers and university teachers.


The KOHA System used in electronizing the Koya University Library is a world system for classification and arrangement of books used in the libraries of many advanced countries. At the beginning the system was being used by Dr. Dilan himself, later he opened a training course for the Koya University Library staff who successfully completed the course. Mr. Nasraddin expresses his gratitude to Dr. Dilan Rostam, the ex- Vice President of Koya University for Scientific and Postgraduate Affairs for his cooperation and initiative to train the staff on the system.


Koya University Journal gets electronized



Concerning the electronization of the theses and dissertations, Mr. Rebaz states, "The theses and dissertations are being classified and electronized. So far data about 1800 theses and dissertations have been electronically entered and about 500 others are still to be done."


"As we all know, Koya University, apart from ARO Journal, has another journal entitled Koya University Journal. This Journal publishes scientific researches, especially those related to humanities. The previously published documents and electronic files of this Journal had been lost, but the staff of the library started recollecting the data and re-electronizing the publications of the Journal," added Mr. Rebaz.


"Currently, the first stage of the project which involved entering the publications onto an excel file has been completed. This includes 650 publications for 35 issues of the Journal." Mr. Rebaz said.

The second stage involves asking the researchers to send us their researches in PDF or DOC. For this purpose we need the sincere help of our teachers." He further added.


A 24-hour Library

Currently, most of the books are found in KOHA System. Readers can visit the website of Koya University Library via the link http://library.koyauniversity.org/. Mr. Rebaz says,"Teachers and students can search books, journals and theses and dissertations online without the need to visit the library." He also adds "Although at this stage the system has not been fully put into operation, Koya University Electronic Library will soon be accessible, special accounts will be created for teachers and students and all the e-books will become available online."

Koya University has always taken the leading role in making change and advancement, hence the Koya University Library is distinguished as well. The library is open from 8:30 a.m. until 5:00 p.m. It offers its 24-hour online services to students, teachers and all the staff. "We work hard to offer the best services to the readers in the easiest way possible." Mr. Rebaz adds.





باڵەخانەى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە لە ناوەڕاستى كەمپەسى زانكۆدايە و بەسەر باخچەيەكى ئاوەڵاى فراواندا دەڕوانێت، باڵەخانەكە لە دوو نهۆم پێك هاتووە و ڕەنگێكى سپى لەوانى ترى جيادەكاتەوە، لەسەرەتاى ساڵى ٢٠٠٦ دروستكراوە و گەشەپێدەرى كتێبخانەى كۆلێژى پەروەردە بووە كە لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٠٢ دروستكراوە. كتێبخانەكە خاوەنى ٧٠ هەزار پەرتووك و سەرچاوەى زانستيى بەبايەخە و پێداويستيەكانى خوێندكاران لە سەرچاوەى زانستى دابين دەكات. لە ئێستادا پرۆسەى بە ئەليكترۆنيكردنى چەند قۆناغێكى بڕيوە و لە ئاييندەيەكى نزيكدا كۆتايى پێ دێت.


پرۆسەكە كەى دەستى پێكرد؟

سەرەتاى ساڵى ٢٠١٢ پرۆژەى بە ئەليكترۆنيكردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە دەستى پێكرد، بە بيرۆكە و دەستپێشخەرى بەڕێز د.ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى پێشووى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، لەوكاتەوە بە سيستەمى كۆها كتێبخانەى زانكۆى كۆيە بە ئەليكترۆنى دەكرێت و لەپێگەى تايبەتى كتێبخانەدا لەسەر تۆڕى ئينتەرنێت دادەنرێت؛ بۆ جێبەجێ كردنى ئەم سيستەمە ستافێكى شارەزا ماوەيەكى درێژە خەريكى جێبەجێ كردنى كارەكانن و دەست و پەنجەيان لەگەڵيدا نەرم كردووە.


دانانى بەردى بناغەى ژێرخانێكى پتەو بۆ كارەكانى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆى كۆيە ، لە چوارچێوەى جێ بە جێ كردنى ستراتيژيەتى دروستكردنى زانكۆيەكى ئەليكترۆنى زيرەكدا بوو لە زانكۆى كۆيە، ئەم پرۆژەيە لە لايەن نووسينگەى بەڕێز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سەرپەرشتى دەكرا و بە هاوكارى ستافێكى شارەزا لە بەڕێوەبەرايەتى ئايتى كارەكان جێ بە جێ دەكران، لەم چوارچێوەيەشدا دروستكردنى كتێبخانەيەكى ئەليكترۆنى بەردەست و هەميشە كارا لەناو ئەم پرۆژەيەدا جێى خۆى كردەوە.


سستمى كۆها بەكار دەهێنرێت

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە لە ژێر دروشمی کرانەوە بە ڕووی جیھاندا کار دەکات، کتێبخانەکە پەیڕەوی ستانداردە جیھانیەکان دەکات بۆ پۆلێن کردن و رێکخستنی پەرتووك. پرۆژەى کاركردن لە سەر بە ئەلکترۆنی کردنی کتێبخانە بەردەوامە بۆ کردارەکانی وەکو خواستن و گەڕاندنەوەی پەرتووك ، تۆمارکردن و پۆلێن و رێکخستنی هەڵگرى كتێبەكان . بۆ ئەم مەبەستەش سیستەمی پەرتووكخانەی ئەلکترۆنی کۆھا (KOHA) بەکار دەهێنرێت ، کە ئەم سیستەمە لە لایەن چەندین زانکۆی پێشەکەوتووی ئەمەریکی و ئەوروپی بەکار دەھێنرێت. ئەم سیستەمە توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەیە بۆ ڕاپەراندنی کاروباری رۆژانەی کتێبخانە.

بەڕێز ڕێباز نەجيب ڕەمەزان لێپرسراوى جێ بە جێ كردنى پرۆژەى بە ئەليكترۆنيكردنەكە ، لەبارەى توانا و كاراييەكانى سستمى كۆهاوە دەڵێت " ئەم سستمە چەند لايەنێك دەگرێتەوە لەوانە تۆمارکردنی زانیاریەکانی پەرتووك و بڵاوکراوەکانی وەکو گۆڤار و نامەی زانستی، گەڕان بە ناو تەواوی نوسراو و پەرتووك و گۆڤارە تۆمارکراوەکان، دروستکردنی ئەکاونت بۆ بەکارھێنەر (مامۆستا ، خوێندکار ،فەرمانبەر، ستاف ، بەڕێوەبەر)، هەروەها تۆمارکردن (حجز) و نوێکردنەوە و گواستنەوەی پەرتووک لە سەر ناوی بەکارھێنەر، دیاری کردنی ماوەی خواستن ، سزای دواکەوتن لە گەراندنەوەی پەرتووك لە کاتی خۆیدا، هەروەها ئەم سیستەمە لە توانایدا ھەیە پەیوەست بکرێت بە ئامێرە پێشکەوتووەکان وەکو دەرگای پشکنەر (security gates ) بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە کە ئەو پەرتووکانەی کە دەبردرێنە دەرەوە ، پێشتر تۆمار کراون لە سەر ناوی کەسێك ياخوود نا "


پرۆژەى بە ئەليكترۆنيكردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە، سەرمايەيەكى ئەكاديمى گرنگ و گەورەيە بۆ زانكۆى كۆيە، پرۆژەكە بە بێ هيچ تێچووێكى ماددى فەراهەم كراوە و سەرپێ خراوە، بەڵام لەگەڵيشيدا سوود لە كتێبخانە پێشكەوتووەكانى جيهان وەرگيراوە، بەڕێز مامۆستا ڕێباز دەلێت "سوودمان لە کتێبخانەی بەریتانیا (British library) , وە کتێبخانەی ئەمەریکی کۆنگرێس (Library of congress " وەرگرتووە بۆ ئامادەكردنى باشترين سيستەمى ئەليكترۆنى لە كتێبخانەى زانكۆى كۆيە."


٧٠ هەزار پەرتووك بەردەستە!

هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكان پێگەى كتێبخانەى زانكۆى كۆيەيان بەرزكردۆتەوە و وەك ناوەندێكى كاريگەر لە زانكۆدا تەماشا دەكرێت، بەڕێز مامۆستا كاكەخان نەسرەدين بەڕێوەبەرى كتێبخانە دەڵێت " ئێستا كتێبخانەكە جێگاى خۆى كردۆتەوە لە نێوان مامۆستايان و خوێندكاراندا و رۆژانە ژمارەيەكى زۆر لە مامۆستايان و خوێندكاران سەردانمان دەكەن" جێبە جێكردنى داواكاريەكانى مامۆستايان و خوێندكاران لە ئاستێكى بەرزدايە و رۆژانە ٣٠ كارمەند لە كتێبخانە كارەكانيان ئەنجام دەدەن، و داخوازى ئەو كەسانە جێبەجێ دەكەن كە سەردانى كتێبخانە دەكەن.


ئێستا كتێبخانەى زانكۆى كۆيە زياتر لە ٧٠ هەزار پەرتووك و سەرچاوەى زانستى لە خۆگرتووە، بەردەواميش لە هەوڵدان بۆ دابينكردنى سەرچاوەى زياتر بۆ خوێندكاران، توێژەران و مامۆستايانى زانكۆ.


سيستەمى كۆها كە كتێبخانەى زانكۆى كۆيەى پێ ئەليكترۆنى دەكرێ، سيستەمێكى جيهانى ڕێكخستن و پۆلێنكردنى پەرتووكە لە كتێبخانەكان و لە زۆر وڵاتى پێشكەتوودا بەكار دەهێنرێت؛ ئەم سيستەمە سەرەتا لە لايەن بەڕێز د.ديلانەوە خۆكارانە بەكارهات، پاشان كۆرسى فێربوونى بۆ ستافى كتێبخانە كردەوە و سەركەوتووانە ڕاهێنانيان كرد لەسەرى، لەم بابەتەوە جەنابى مامۆستا كاكەخان سوپاسى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەكات لە هاوكاريكردنيان و كردنەوەى خول بۆ كارمەندەكان، بە مەبەستى شارەزابوونيان تێيدا.


گۆڤارى زانكۆى كۆيە دەكرێتە ئەليكترۆنى

مامۆستا ڕێباز لەبارەى خستنە سەر هێڵى نامەكانى ماستەر و دكتۆرا دەڵێت "لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کۆیە ئەتروحەکان (نامەی ماستەر و دکتۆرا) کاری پۆلێن کردن و وەرگێرانی ناونیشان و بە ئەلکترۆنیکردنیان بۆ دەکرێت. لە ئێستادا بەردوامین لە سەر بە ئەلکترۆنیکردنی نامەکان ، وە نزیکەی 1800 نامەی ماستەر و دکتۆرا زانیاریەکانیان تۆمار کراوە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی.  ھەروەھا نزیکەی 500 نامەش ماوە کە تۆمار بکرێت. 

وەك دەزانین ، زانکۆی کۆیە بێجگە لە گۆڤارى (ARO) خاوەنی گۆڤاری تایبەت بە خۆیەتی بە ناوى گۆڤارى زانكۆى كۆيە کە تێدا بڵاوکراوەی زانستی لەخۆ دەگرێت بە تایبەت بۆ بەشی زانستە مرۆڤایەتیەکان، پێشتر ئەم گۆڤارە کە بڵاوکرابۆوە ، سەرجەم دۆکیومێنت و فایلە ئەلکترۆنیەکانی لە ناوچوو بوون ، ئێمە وەکو ستافی کتێبخانە ھەستاین بە کۆکردنەوەی زانیاری و دووبارە بە ئەلکترۆنی کردنەوەی بڵاوکراوەکانی گۆڤاری زانکۆی کۆیە. 

لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی کارەکە تەواو بووە کە بریتی یە لە تۆمار کردنی بڵاوکراوەکان لە ناو ئێکسڵ فایلێکدا کە نزیکەی 650 بڵاوکراوەیە بۆ 35 ژمارەی گۆڤاری زانکۆی کۆیە. 

قۆناغی دووەمی کارەکە ئەوەیە کە داوا لە بڵاوکەرەوەکان (researcher) ەکان بکەین کە توێژینەوەکانمان بۆ بنێرنەوە بە شیوازی PDF یان Doc. بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمیش پێویستمان بە ھاوکاری جدی مامۆستایانی بەڕێز ھەیە "


كتێبخانەيەكى ٢٤ كاتژمێرى!


لە قۆناغی ئێستادا ، زۆرینەی پەرتووکەکان لە سیستەمی کۆھادا ھەیە ، خوێنەران دەتوانن سەردانی ماڵپەری کتێبخانەی زانکۆ بکەن لە رێگەی بەستەری http://library.koyauniversity.org/ . بەڕێز مامۆستا ڕێباز دەڵێت "مامۆستایان و خوێندکاران بە بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی کتێبخانەکەمان بکەن ، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین بگەڕێن بە ناو پەرتووک و گۆڤار و نامە زانستیەکاندا. گونجاوە بڵێين ، کە سیستەمەکە بە تەواوی نەکەوتۆتە کار، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کتێبخانەی ئەلکترۆنی زانکۆی کۆیە بە تەواوی بەردەست دەبێت ، ئەکاونتی تایبەت بۆ ھەر خوێندکار و مامۆستایەك دروستکرێت. وە ئەو پەرتووکانەی بە شێوەی ئەلکترۆنی لە كتێبخانەدا هەيە دەخرێتە بەر دەست خوێنەران."

زانکۆی کۆیە ھەر وەك پێشەنگ بووە لە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوون، کتێبخانەکەشی جیاواز لە زۆربەی کتێبخانەکانیتر لە کاتژمێر 8:30 بەیانیەوە تاوەکو 5 ئێوارە کراوەیە بە ڕووی فێرخواز و مامۆستایاندا. ھاوکات ئامانجی کتێبخانەی ناوەندی کۆیە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە بە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بە بەردەوامی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە رێگەی ئۆنلاین. مامۆستا ڕێباز دەڵێت " ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین زۆرترین سوود، بە ئاسانترین شێوە بگەیەنرێت بە خوێنەران"

دەتوانيت لە خوارەوە ئەم بابەتە بە PDF دابگريت