وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد لە كۆنفرانسى ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان بۆ ساڵى ٢٠١٦

News #11, Issue 15March 2016 | Núcey #11, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 11، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016


ڕۆژى ٦ / ٣ / ٢٠١٦ لە هۆڵى كۆنفرانس ڤيديۆى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى كۆنفرانسێك تايبەت بە ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان لە ساڵى ٢٠١٦ بەڕێوەچوو كە تێيدا وەفدێكى زانكۆى كۆيەش بەشداربوون. 

پێگەى زانكۆى كۆيە 

بەڕێز مامۆستا سارا جەمال بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى پەروەردە كە بەشدارى كردووە لە كۆنفرانسەكە دەلێت "كۆنفرانسەكە بريتى بوو لە ڕونكردنەوەى پێگەى زانكۆى كۆيە لە رێزبەندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان لە ساڵى ٢٠١٥ و ڕونكردنەوەى ئەو هۆكارانەى كە كاريگەريان هەبوو لەسەر ئەو پێگەيەى زانكۆى كۆيە، بەشى دووەمى كۆنفرانسەكە تايبەت بوو بە چۆنيەتى كۆكردنەوەى خاڵەكان لە (١٠٠) خاڵدا كە كاريگەرى زۆرى هەيە لەسەر پێشكەوتن لە ڕيزبەنديەكەدا، هەروەها بەشى سێيەمى كۆنفرانسەكە بريتى بوو لە چۆنيەتى تۆماركردنى داتاكان بەشێوازى ئۆن لاين و بە پێ ى نوێترين و گەورەترين پرۆژەى ئەليكترۆنى كە پرۆژەى (NUR)ە " 

دەربارەى پێگەى زانكۆى كۆيە لە كۆنفرانسەكەدا مامۆستا سارا دەڵێت "پێگەى زانكۆى كۆيە زۆر باش و كاريگەر بوو" 

خاڵە ئەرێنيەكان چى بوون؟! 

لەبارەى خاڵە ئەرێنيەكانى كۆنفرانسەكەوە مامۆستا سارا دەڵێت " يەكێك لە خاڵە ئەرێنيەكان بريتى بوو لە پێدانى بەرچاو ڕوونى زياتر لەسەر پرۆژەى (NUR) ، هەروەها گفتوگۆكردن دەربارەى چاوپێداخشاندنەوەى زانكۆكان بە پێگە ئەليكترۆنيەكانياندا و هەوڵدانى زياتر بۆ نەهێشتنى كەموكورتيەكان" 

وەفدەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتبوو لە بەرێزان د.سەڵاح ئيسماعيل يەحيا بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى و م.ڕێبوار كرمانج عەبدولرەحمان بەرپرسى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى ئەندازيارى و م.سارا جەمال محەمەد بەرپرسى دڵنيايى جۆرى بەشى ئينگليزى لە فەكەڵتى پەروەردە

ڕێزبەندى زانكۆكان (ڕانكينگ) 

ڕێزبەندی پرۆسەی پلەبەندی زانکۆکانی جيهانە بۆ دەرخستنی ئاست و بایەخی ئاکادمییان. ريزبەندیەکان لە لایەن چەندین بنکەی ڕيزبەندی ئەکاديمی بە بەردەوامی ئامادە و پێشکەش دەکرێت، وەکو ڕێزبەندی شانگهای (Shanghai Rankingshanghairanking.com)، تایمز هایر ئێدوکەیشن (Times Higher Educationtimeshighereducation.com)، سەنتەری ڕێزبەندی جیهانی (Center for World University Rankings cwur.org. بەهەمان شێوە هەندێ پەیجی جيهانی هەن کە بە شێوەی ڕێزبەندی ئەليکترۆنی بۆ هەموو زانکۆکانی جيهان پرۆسەکە جێ بە جێ دەکەن، وەکۆ وێبۆمترێکس(Webometrics webometrics.info). هەموو ئەم بنکانە پێوەرەکانیان بە شێوەی شەفافە و ڕەچاوی ئەو دياردانە دەکەن کە زانکۆ بە شێوەی گشتی دەردەخات، وەکو ئاستی خوێندکارن، پەیوەندی زانکۆ و بازاری کار، توێژینەوە و داهێنان، ئاستی مامۆستا، ئاستی بەرچاوی زانکۆ لە رووی ئاکادیمی، کارایی زانکۆ لە پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و... هەر بە هەمان شێوە وڵاتان خۆیان هەڵدەستن بە پرۆسەی ڕێزبەندی بۆ بەدواداچونی ئاستی ئاکاديمی و بایەخی ئاکاديمی خۆیان؛ وەک پرۆسەی ڕيزبەندی نیشتمانيی لە هەرێمی کوردستان (NUR) کە وەکو دەستکەوتی مێژوویی بۆ سەرخستنی پەروەردەی ئاکاديمی لە کوردستان رێک خراوە. 


زانيارى تايبەت

سارا جەمال محەمەد 
نازناوى زانستى : مامۆستاى ياريدەدەر 
پسپۆرى : زمانى ئينگليزى و زمانەوانى 
سێ ساڵە مامۆستاى زانكۆيە

Comments