ئاگاداريەكى بەپەلە بۆ پێشكەشكارانى پرۆژەى مەرحەبا

News #10, Issue 15March 2016 | Núcey #10, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 10، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016


نوسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ئاگاداريەكى بەپەلە ئاڕاستەى ئەو كەسانە دەكاتەوە كە پێشكەشى پرۆژەى مەرحەبايان كردووە بە چێك كردنى ئيمەيڵەكانيان.

نوسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ڕايدەگەيەنێت :

لە لایه‌ن پرۆژه‌ی مه‌رحه‌باوه‌، قۆناغی شیان بۆ پێشكه‌شكردنی ته‌واو كراوه‌ و ئێستا كاتی قۆناغی پێداچونه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆكه‌مانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ، بۆیه‌ تكايە چێكى ئيمەيڵەكت بكە ئەگەر نامەت بۆهاتووە كە ناوت دەرچووە، داوات لێ ده‌كه‌ین له‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو 13/ 3 ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئه‌پلۆدت كردوه‌ بیهێنن بۆ نوسینگه‌ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، چونكه‌ دوا رۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی پرۆژه‌ی مه‌رحه‌با بۆ یاسایی بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانتان ١٤ / ٣  دانراوه‌، واتا ئێوه‌ ئه‌مرۆ و به‌یانیتان له‌ پێشه‌ بۆ هێنانی به‌ڵگه‌نامه‌كانتان. هه‌روه‌ها بۆ ئاگاداری به‌ڕێزتان ئه‌گه‌رچی یه‌كشه‌ممه‌ بۆته‌ پشووی فه‌رمی به‌ڵام ئێمه‌ چاوه‌ڕێی هاتنی ئێوه‌ ده‌كه‌ین له‌ كاتژمێر 8.30 به‌یانییه‌وه‌ بۆ 2ی پاش نیوه‌ڕۆ. تكایه‌ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌هێنێ خۆی به‌رپرسیاره‌.

تێبینی: بۆ پێشكه‌شكارانی به‌كالۆریۆس، ده‌بێ به‌ڵێننامه‌ بهێنێ كه‌ له‌ خولی یه‌كه‌م ده‌رده‌چێ، ئه‌گه‌رنا تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌م ده‌ستكاری ناكرێ و مافی وه‌رگیرانت له‌لایه‌ن زانكۆی خۆمانه‌وه‌ لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌. 

پ.ى.د.حه‌یده‌ر له‌شكری 
ل. جێگرى سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنى باڵا
Comments