وەفدێكى زانكۆى نيلين ى وڵاتى سودان سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

News #07, Issue 15March 2016 | Núcey #07, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016


بە مەبەستى دروست كردن و گەشەپێدانى پەيوەنديەكانيان وەفدێكى زانكۆى نيلين-ى سودانى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد

رۆژى سێ شەممە ٨ / ٣ / ٢٠١٦ كاتژمێر ١٠ى بەيانى  بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) و پ.ى.د.سەعيد ساڵح جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى پێشوازيان كرد لە وەفدەكە بە سەرۆكايەتى پرۆفيسۆر دكتۆر عزەدين تەيب ئادەم ڕاگرى فەكەڵتى ياسا.

پرۆفيسۆر عيزەدين خۆشحاڵى خۆيان پێشاندا بە سەردانيان بۆ زانكۆى كۆيە و هيوايان خواست بتوانن پەيوەنديەكانيان گەشەپێبدەن لەگەڵ زانكۆى كۆيە .

هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ بەناوى زانكۆى كۆيەوە بەخێرهاتنى ئەندامانى وەفدەكەى كرد و لە دۆخى زانكۆى نيلين و وڵاتى سودانى پرسى و هيواى خواست لە دۆخێكى زۆر باشدابن.

لە ديدارەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەى توانستە ئەكاديمى و زانستيەكانى نێوان هەردوو زانكۆ .

لە كۆتايى ديدارەكەدا وەفدەكە بە فەرمى بانگهێشتى زانكۆى كۆيەيان كرد بۆ وڵاتى سودان و زانكۆى نيلين بە مەبەستى بەرەوپێش بردنى پەيوەنديەكانيان و ئاكامى زانستى پەيوەنديەكان.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : محەمەد مەغديد
Comments