زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ سێ زانكۆى وڵاتى ئوردن واژۆ دەكات

News #03, Issue 15March 2016 | Núcey #03, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 3، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
Koya University Delegation Visits a Number of Jordanian Universities


A delegation from Koya University visited Jordan for the purpose of signing a Memorandum of Understanding (MoU) with each of Mutah University, Amman Arab University, and the University of Jordan. The delegation included Dr. Wali Mahmud Hamad, the President of Koya University, Dr. Haider Lashkry, the Acting Vice President of Koya University for Scientific and Postgraduate Affairs, Dr. Vian Sleman, the Head of the Department of Accounting, and Dr. Wala Jawdet Al-Jaff, a Lecturer at the Department of Accounting and the Coordinator of the visit. The delegation arrived in Jordan on Saturday 27th February.


Signing three MoU

On Sunday 28/2/2016, the first day of the visit, the Koya University delegation visited the Relations Bureau of Mutah University, one of the outstanding universities of Jordan, which was established in 1981 by a royal decree. It contains both civil and military studies. (For more information visit the official site of Mutah University: Click here.)

The Koya University delegation met with Dr. Rida Shibli Al-Khawalda, the President of Mutah University, and Dr. Thafer Yusif Assaraira, The Vice President for international Affairs and Quality Assurance.

Following their discussions and exchanging opinions about the situation of higher education in the two universities and ways to improve academic relations, the two universities signed a Memorandum of Understanding (MoU).

On the second day 29/2/2016, and within the framework of the visit they visited the University of Jordan where they were received by Dr. Ekhleif Y. Tarawneh, the President of the University, the Vice Presidents and other members of the university. After discussing issues related to the academic capacity and experience of the two universities, the two sides signed a Memorandum of Understanding (MoU) focusing on facilitating academic relations and cooperation between the two universities.

On the last day of the visit on 1st March 2016, the delegation visited the Amman Arab University and were received by Dr. Omar Al-Jarrah, the President of the University, the vice presidents and the Director of Public Relations. After discussing university-related issues in terms of academic capacity and expertise, a Memorandum of Understanding (MoU) was signed between the two universities aiming at improving academic relations and cooperation.


What did the delegation come up with?

Regarding the visit, Dr. Wali Mahmud, the President of Koya University stated, "In addition to signing three Memoranda of Understanding with three well-known Jordanian universities, we got acquainted with the situation of the three Jordanian Universities in terms of financial independence, particularly with regard to Mutah University and the University of Jordan which are governmental universities (I.e. education is free of charge in these universities). However, at present, only 10% of their expenditure is paid by the government. It has been some years since they have applied the rule of tuition fees. We were also able to meet with important government personalities, parliamentarians and Jordanian authorities and we got a clear impression that the Government and the King of Jordan encourage establishing relations with Kurdistan Region and its universities."

"It has been arranged that a delegation from the University of Jordan will visit Koya University at the beginning of next May," the President further said.


What were the academic achievements of the visit?

Concerning the academic achievements of the visit and the content of the Memoranda of Understanding, Dr. Haider Lashkry, the Acting Vice President of Koya University for Scientific and Postgraduate Affairs said, "The content of the Memoranda focus on academic cooperation and the exchange of experience and expertise in the different fields of higher education for the purpose of developing technical and scientific research methods and training of experts, in addition to exchanging of scientific press, educational plans and programs, scientific resources, research bibliography, all of which will play a big role in achieving the academic aims pursued between the two universities."

"The Universities will also cooperate in designing educational programs, joint research and facilitating the admission of higher education students, in addition to many other important academic aspects," Dr. Lashkri further added.


Memorandum of Understanding (MoU)

A memorandum of understanding (MoU) is a formal agreement between two or more parties. Universities can use MoUs to establish official partnerships. MoUs are not legally binding but they carry a degree of seriousness and mutual respect. It's a collection of vital points of accord between two or more entities that intend to establish a working relationship of some sort.

زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ سێ زانكۆى وڵاتى ئوردن واژۆ دەكات


وەفدێكى زانكۆى كۆيە سەردانى وڵاتى ئوردنيان كرد بە مەبەستى واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ هەريەك لە زانكۆكانى موئتە، زانكۆى عەمانى عەرەبى و زانكۆى ئوردنى. بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە.

ئەندامانى وەفدەكە كێ بوون؟

وەفدەكە كە پێك هاتبوون لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) و د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى ژمێريارى و د.وەلاء جودەت الجاف مامۆستاى بەشى ژمێريارى و ڕێكخەرى پەيوەنديەكە، ڕۆژى شەممە ٢٧ شوبات گەيشتنە وڵاتى ئوردن . 

واژۆكردنى سێ ياداشتنامە

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28/2/2016 شاندى زانكۆی كۆیه‌، سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی مؤته‌ی كرد كە یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ هه‌ره‌ دیاره‌كانی وڵاتی ئوردن، له‌ ساڵی 1981 به‌ فه‌رمانێكی شاهانه‌ دامه‌زراوه‌ و هه‌ردوو خوێندنی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له‌ خۆوه‌ ده‌گرێ ( بۆ زانیاری پتر سه‌ردانی سایتی فه‌رمی زانكۆی مؤته‌ بكه‌:كليك لێرە بكە

وەفدەكەى زانكۆى كۆيە لەگەڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان پرۆفیسۆر دكتۆر رضا شبلی الخوالده‌ سه‌رۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆر دكتۆر ظافر يوسف الصرايرة جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباره‌‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دڵنیایی جۆری كۆبوونەوە. 

دوای گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنی باڵا له‌ هه‌ردوو زانكۆ و چۆنییه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك زانكۆ مۆركرا. 

لە چوارچێوەى سەردانەكەدا ڕۆژى دووهەم ٢٩ / ٢ / ٢٠١٦ سەردانى زانكۆى ئوردني يان كرد لە لايەن بەڕێزان دكتۆر ئەخليف تراونە سەرۆكى زانكۆ و جێگرەكانى و بەرپرسانى ديكەى زانكۆوە پێشوازى كران ، دواى دانيشتن و گفتوگۆكردن لە سەر توانست و كاراييەكانى هەردوو زانكۆ، ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتنيان واژۆكرد ، كە جەختى دەكردەوە لە ئاسانكارى و هاوكارى زانستى و ئەكاديمى لە نێوان هەردوو زانكۆكە. 

لە دوايين رۆژى سەردانەكەدا رۆژى ١ / ٣ / ٢٠١٦ وەفدەكە سەردانى زانكۆى عەمانى عەرەبي يان كرد و لە لايەن دكتۆر عمر الجراح سەرۆكى زانكۆ و جێگرانى سەرۆكى زانكۆ و بەرپرسى پەيوەنديەكانەوە پێشوازى كران، دواى گفتوگۆيەكى پوخت دەربارەى توانا و توانستى هەردوو زانكۆ، بە مەبەستى هاوكارى زانستى ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتن لە نێوان هەردوو زانكۆدا واژۆ كرا. 

وەفدەكە چييان بۆ دەركەوت؟

دەربارەى سەردانەكە بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆ وتى " وێڕاى واژۆكردنى سێ ياداشتنامە لەگەڵ سێ زانكۆى بەناوبانگى وڵاتى ئوردن، دۆخى زانكۆكانى ئوردنمان بۆ دەركەوت بە تايبەت لەرووى خۆژياندن و پشت بەخۆ بەستن بەتايبەت هەردوو زانكۆى (موئتە و زانكۆى ئوردنى) چونكە زانكۆى حكومين واتە خوێندن تێيدا بە پارە نييە، بەڵام هەردوو زانكۆكە لە ئێستادا تەنها بڕى (١٠%)ى خەرجيەكانيان لەسەر حكومەتە و چەند ساڵێك دەبێت بەرنامەى وەرگرتنى ڕەسمى خوێندن (رسم الدراسيە) جێ بە جێ دەكەن، هەروەها لە سەردانەكەماندا چەندين كەسايەتى گرنگى حكومى و پەرلەمانتار و بەرپرسانى ئوردنمان بينى و بەڕوونى هەستمان بەوەكرد كە حكومەت و مەليكى ئوردن لەگەڵ دروست كردن و پەرەپێدانى پەيوەنديەكانن لەگەڵ هەرێمى كوردستان و زانكۆكان" 

هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ راشيگەياند "بڕيار وايە لە سەرەتاى مانگى پێنج وەفدێكى زانكۆى ئوردنى سەردانى زانكۆى كۆيە بكات" 

دەستكەوتە ئەكاديميەكان چى بوون؟

سەبارەت بە دەستكەوتە ئەكاديميەكان و ناوەڕۆكى ياداشتنامەكان بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) وتى " لە ياداشتنامەكاندا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری زانستی كراوه‌ته‌وه‌، له‌ میانه‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی كار و زانیاری له‌ بواره‌كانی خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنیكی و ڕاهێنانی پسپۆران. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئاڵوگۆڕكردنی چاپه‌مه‌نی زانستی و پرۆگرام و پلانی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رچاوه‌ی زانستی و بیبلۆگرافیای كاری توێژینه‌وه‌یی، كه‌ هاوكارده‌بن له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجی ئه‌كادیمییانه‌ی نێوان زانكۆكان." 

هه‌روه‌ها زانكۆكان هاوكار ده‌بن له‌ داڕشتنی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئاسانكاریی له‌ وه‌رگرتنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا و چه‌ندین خاڵی تری زانستی و ئه‌كادیمی گرنگ. "
پەيوەند بەم باسە زانيارى پتر بڵاو دەكەينەوە

Comments