Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #15, March 2016 | Jhimarey 15, Mangí 03, Sallí 2016 ژمارەی 15، مانگی 03 ساڵی 2016

گۆڤاری زانستی "ARO"ی زانكۆی كۆیه‌ لە وێبگه‌ی زانستی تومسن ڕۆیته‌رز لیست کرا

زانكۆی كۆیه‌ خۆشحاڵه‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی په‌سه‌ندكردنی گۆڤاری زانستی ئارۆ "ARO" بۆ لیستكردنی له‌ پێکهاتەی ئیندێکسی گواستنەوەی سەرچاوە نوێیەکاندا (ESCI)، كه‌ ئه‌مه‌ش ئێدشنێكی نوێی وێبگه‌ی زانستییه‌ كه‌ له‌ مانگی شوباتی 2016 وه‌ ده‌رچووه‌. ناوه‌رۆكی ئه‌م بنكه‌ زانیارییه‌ له‌ لایه‌ن تۆمسن ڕۆیته‌رزه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ لیستكردنی له‌ بنكه‌ زانیاری فراوانكراوی سه‌رچاوه ‌زانستییه‌كاندا (SCIE).

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-15/news-13

ڕيزبەندی وێبی زانکۆی کۆیە لە لایەن وێبومتریکس


ڕیزبه‌ندی زاتكۆی كۆیه‌ له‌ چه‌ندین ڕاپۆرتی ڕیزبه‌ندی وێبۆمه‌تریكسدا پێوانه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ دواینیان ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان بوو. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی نیشانده‌ری ئه‌ڕێنی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی سه‌ركه‌وتنی زانكۆی كۆیه‌یە. له‌ بواری ئاماده‌بوونی وێبگه‌یی به‌رده‌وامدا.



زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ سێ زانكۆى وڵاتى ئوردن واژۆ دەكا

سەبارەت بە دەستكەوتە ئەكاديميەكان و ناوەڕۆكى ياداشتنامەكان بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) وتى " لە ياداشتنامەكاندا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری زانستی كراوه‌ته‌وه‌، له‌ میانه‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی كار و زانیاری له‌ بواره‌كانی خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنیكی و ڕاهێنانی پسپۆران" 


https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-15/news-03