وەفدێكى ڕێكخراوى يونيسكۆ سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

News #16, Issue 14Jan 2016 | Núcey #16, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی١٦١، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016

UNESCO Delegation Visits Koya University

For the purpose of getting an overview of the process of Quality Assurance, a delegation from UNESCO and the KRG-UNESCO Coordinator for Education Affairs visited Koya University.

On Thursday 18/2/2016, a delegation from UNESCO, including Ms. Rebbeca Valmoria, the UNESCO Monitoring and Evaluation Director and Mr. Khalid Khoshnaw, KRG-UNESCO Coordinator visited Koya University and met with the Dean of the Faculty of Engineering and the Director of Quality Assurance at the Faculty of Engineering.


The Purpose of the visit

Mr. Ribwar Kirmanj, a lecturer and the Quality Assurance Coordinator at the Faculty of Engineering, who was present at the meeting, stated, "The main purpose of the visit was to see how the process of Quality Assurance was going at the Faculty of Engineering in particular and at Koya University in general." He also said, "The members of the delegation were impressed by the Koya University's high level in the National Ranking of the KRG universities.

With regard to the delegation's feedback, in particular Ms. Valmoria's feedback, Mr. Ribwar mentioned, "They were very much impressed by the hard efforts of the management and teaching staff of Koya University in undertaking their responsibilities. They were pleased to seer our course modules which they found excellent, such as the (ProMax Simulation) program studied at the Department of Chemical Engineering and which will possibly be also extended to the Department of Oil next year, because the courses that are studied at Koya University are not studied at the other universities of Kurdistan Region nor at the Iraqi universities.


The education programs of the universities should be work oriented

"Ms. Valmoria's suggested, we keep in contact with some Japanese universities for getting funds and conducting joint projects," added Mr. Ribwar.

The delegation's opinion about the education programs in general, as Mr. Ribwar stated is "At present, the education programs of universities should be work oriented. However, some universities give some courses which may not be of benefit; therefore, engineers and graduates look for courses which can help them find jobs at the companies like the (ProMax) which can be used for designing and optimization in the field of oil and gas. Hence, universities should plan their programs according to market needs."

Mr. Ribwar K. Abdul-Rahman is assistant lecturer at the Department of Chemical Engineering. He is specialized in natural gas. He has 26 published researches and two books.
For more information click here. 

What does Ms. Valmoria say about the visit?

About their visit, Ms. Valmoria says, "Our purpose is to review and improve the Quality Assurance system. We also want to conduct a joint project with the Faculty of Engineering of Koya University." Concerning their opinion of Koya University, she said, "It is really a fascinating university. When you first enter the university, the beautiful green environment gives you a feeling of serenity and peace. As far as the system of knowledge transfer is concerned, they found the system appropriate. About Koya University's ranking, Ms. Valmoria says, "Koya University well deserves the level it obtained in the National Ranking of the KRG universities. I hope it will continue its efforts to pass this leading role to the community and its future students in order to have a proper university, a proper education program and a proper future."

Finally she says, "Koya University is an effective and successful university. It has a good education programme, expert staff and a Quality Assurance Directorate. It has also built academic relations with different universities and keeps a standard position with some international universities."

Ms. Rebecca Valmoria is a PhD holder in research and evaluation. Currently she is working as the Monitoring and Evaluation Director at UNESCO/Iraq.



بە مەبەستى بينينى چۆنيەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دڵنيايى جۆرى، وەفدێكى ڕێكخراوى يونيسكۆ لەگەڵ نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان بۆ كاروبارى خوێندن سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.

رۆژى پێنج شەممە ١٨ / ٢ / ٢٠١٦ پرۆفيسۆر خاتوو ڕێبيكا نوێنەرى نێودەوڵەتى ڕێكخراوى يونيسكۆ و بەرپرسى بەشى ڕاپۆرت و چاودێرى لەگەڵ بەڕێز دكتۆر خاليد خۆشناو نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە ڕێكخراوەكە سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد و لە فەكەڵتى ئەندازيارى لەگەڵ بەڕێزان ڕاگر و بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى كۆبوونەوە.

بۆچى هاتبوون؟!

بەڕێز مامۆستا ڕێبوار كرمانج عەبدولرەحمان كە هاوكات بەرپرسى بەشى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى ئەندازياريە و لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوو دەڵێت " مەبەستى سەرەكى ئەم وەفدە ئەوەبوو كە لە نزيكەوە ئاگاداربن كە بەرنامەى دڵنيايى جۆرى بەڕێوە دەڕوات لە فاكەلتى ئەندازيارى بەتايبەتى و زانكۆى كۆيە بەشێوەيەكى گشتى "

هەروەها مامۆستا ڕێبوار دەڵێت " زۆر سەرسام بوون بەو پێشكەوتن و ئاستە بەرزەى زانكۆى كۆيە پێى گەيشتووە لە ڕانكى زانكۆيەكان لە هەرێمى كوردستان "

بەڕێز مامۆستا ڕێبوار باسى فيدباكى وەفدەكە بەتايبەت خاتوو ڕێبيكا دەكات و دەڵێت "جێگاى سەرنج و سەرسامى ئەوان بوو كە چەند دڵسۆز و ماندوون بەرپرس و مامۆستاكانى زانكۆى كۆيە بۆ جێبەجێ كردنى ئەركەكانيان، زۆر دەست خۆشيان لێكردين بۆ ئەومۆدێل و كۆرسانەى كە هەيە لە فەكەڵتيەكان بەتايبەتى فەكەڵتى ئەندازيارى , كە زۆر نايابن (وەك بەرنامەي پرۆماكس سمولەيشن ) لەبەشي ئەندازيارى كيمياوى، لەوانەيە بۆ ساڵى ئايندە لەبەشى ئەندازيارى نەوتيش بخوێندرێت، چونكە ئەو كۆرسانەى كە هەنە لەزانكۆمان نەك لە هەرێمى كوردستان لە هەموو زانكۆكانى عيراق بەدى ناكرێن "

زانكۆكان ، پێويستە پرۆگرامەكانيان لەگەڵ بازارى كاردا بێت

بەڕێز مامۆستا ڕێبوار پێشنيازێكى خاتوو ڕێبيكا باس دەكات " پێشنيازى ئەوەيان بۆ كردين كە ئێمە بتوانين كۆنتاكت بگرين لەگەڵ بەشێك لە زانكۆكانى وڵاتى ژاپۆن، بۆ ئەوەى بتوانين كە ( فەند ) يان كارى هاوبەشمان هەبێ لەگەڵيان ."

بەڕێز ڕێبوار باسى كاردانەوەى وەفدەكە دەكات دەربارەى پرۆگرامەكان و دەڵێت " لە ئيستادا زانكۆكان لەگەڵ بازاڕى كار دەڕۆن هەندێك زانكۆ هەيە هەندێك وانەيان هەيە لەوانەيە پێويست نەبێ واتا پێشكەوتنيان تێدا نيە. بۆيە ئەندازياران و ئەوكەسانەى كە تەخەروجيان كردووە دەگەڕێن بەشوێن ئەو وانانەى كە لەم سەردەمەدا بەكەڵكيان دێت ، لە كۆمپانياكان , وەكو ئەو بەرنامەيەى باسم كرد لەسەرەوە بەنموونە ( پرۆماكس ) كە بەكاردێت بەمەبەستى ديزاين و ئۆپتمازەيشن لە بوارى نەوت و گاز بۆيە پێويستە كە زانكۆكان پرۆگرامەكانيان لەگەڵ پێويستيەكانى بازاردا دابڕێژن"

بەڕێز ڕێبوار كرمانج عەبدولرەحمان، مامۆستاى ياريدەدەرە ، ىپسپۆرە لە گازى سروشتى لە بەشى ئەندازيارى كيمياوى، خاوەنى ٢٦ توێژينەوەى بڵاوكراوە و دوو پەرتووكە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

خاتوو ڕێبيكا چى دەڵێ؟!

دەربارەى سەردانەكەيان خاتوو ڕێبيكا دەڵێت "مەبەستیانە چاو بخشێننەوە بە سیستەمی دڵنیایی جۆری و بەرەوپێشبردنی کوالیتی جیبەجێ کردنی پڕۆژەیەک لەگەل فەکەڵتی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە کە دکتۆر سەڵاح بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریە تێيدا" هەروەها دەربارەى ڕوانگەيان لە بارەى زانكۆى كۆيەوە وتی " بەڕاستی زانکۆیەکی سەرنج ڕاکێشە، هەر بۆ یەکەم جار کە دێیتە ناو زانکۆکەوە هەست بە خۆشی و ئارامی دەکەیت، ژینگەیەکی سەوزی جوانی هەیە، وە لەڕووی چۆنیەتی گەیاندنی زانست و زانیاریەکان وتیان کە ئەم سیستەمە لەسەر ڕێگا راستەکەیە." رێبيكا خان دەربارەى پلەى زانكۆى كۆيە لە ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستان پلەكە بە گونجاو دەزانێت و دەلێت " کە زانکۆی کۆیە بە پلەی یەکەم هاتووە من هیچ لاریەکم نیە و بە حەقی خۆی دەزانم، هیوادارم زانکۆی کۆیە بەردەوام بێت لەو هەوڵانەی کە داویەتی تاوەکو ئەم پێشەنگیە بگوازریتەوە بۆ ئاستی کۆمەڵگا و خویندکارانی داهاتوو کە دێنە ناو زانکۆوە بۆ ئەوەی ببن بە خاوەنی زانکۆیەکی دروست، پڕۆگرامی خوێندنێکی دروست و داهاتوویەکی دروست. "

لە كۆتاييشدا دەربارەى زانكۆى كۆيە دەڵێت " زانکۆی کۆیە زانکۆیەکی کاریگەر و سەرکەوتووە، خاوەنی پڕۆگرامێکی باش، ستافێکی شارەزا، بەڕیوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری، وە پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ چەندین زانکۆی تردا هەیە و پیگەیەکی ستانداردی هەیە لەگەڵ چەند زانکۆیەکی نێودەولەتیدا. "

خاتوو ڕێبيكا بڕوانامەى دکتۆراى هەيە لەبواری تویژینەوە و هەلسەنگاندن و لە ئێستادا ئەرکی چاودێری و هەڵسەنگاندنە لە ڕێکخراوی یونسکۆ لە عێڕاق.

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد

Comments