زانكۆى كۆيە، كۆنفرانسى نێودەوڵەتى حاجى قادر ڕێك دەخات

News #01, Issue 14Jan 2016 | Núcey #01, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016

International Conference
The 200th Anniversary of the Birth of Haji Qadri Koyi
1816 - 2016


In memory of the 200th anniversary of Haji Qadri Koyi's birth, Koya University is organizing an international conference to honour this great poet. Not only Haji Qadri Koyi was a great poet of his time, but he was also one of the last great classical poets of the Kurdish literature. He has been able to embody the changes that have occurred in Kurdistan in the 19th century, especially in relation to the abolition of the system of monarchy and the emergence of national awareness. Through his poetry and position, Haji Qadir has been able to play a key role in the establishment and development of national awareness especially at the level of the elite.

Highlighting this position of Haji Qadri Koyi and carrying out a scientific analysis of his role in the development of the content of Kurdish poetry, and in the development of the Kurdish individual and promoting national identity, is a scientific and urgent obligation for a better understanding of his role and making use of his experience for a careful analysis of our current situation.



The main topics of the conference:

1. Language and literature of Haji Qadir
§ The position of Haji Qadir in relation to Kurdish poets and poetry
§ Haji Qadri Koyi's poetic talent in descriptive and romantic poetry
§ Haji Qadri Koyi, the poet of the Kurds' enlightenment period
§ Haji Qadir's position vis-à-vis the Kurdish language, history and literature.
§ Haji Qadir and political and national poetry


2. Historical background
§ Haji Qadir's life and the development of his personality
§ His cultural and educational activities in Istanbul
§ Haji Qadir's position vis-à-vis the Kurdish history and the Kurdish kingdoms
§ Haji Qadir and the development of national awareness

3. Enlightenment
§ Haji Qadir and Europe's advanced intellectual and cultural movement
§ Haji Qadir and the social life of Kurds- the second half of the 19th century
§ Haji Qadir and cultural reform

Criteria for writing research papers to the conference
§ Researchers have to consider the scientific standards of research writing.
§ The abstract/ summary of the research should not exceed 250 words.
§ They should follow the Koya University referencing system which is based on the Harvard system of referencing.
§ Research papers should be written in Unikurd size 12 font.
§ Research papers are received via e-mail only. Please send your research to the following official e-mail. conference@koyauniversity.org
§ The languages of the conference are Kurdish and English; however, presenting papers in other languages is also permissible.



The calendar of the conference:
§ Deadline for submitting abstracts is 11/3/2016
§ Announcement of abstract selection results is 1/4/2016
§ Deadline for submitting research texts is 1/5/2016
§ Date of conducting the conference is 22-23/5/2016


Important points:
§ The research papers should not have been published in any journals or presented in any other conferences.
§ Research papers, based on the decision of expert evaluators, may be selected for publishing or for publishing and presenting.
§ Each researcher will be given 30 minutes to present his/her research (20 minutes for presentation and 10 minutes for questions and answers)
§ Participating in the conference is free of charge but transportation cost has to be covered by conference participants themselves.
§ All research papers will be published in a special issue of the Koya University Journal.


Director of the conference: The Presidency of Koya University
Scientific Director: Asst. Prof. Dr. Osman Dashty
osman.hamad@koyauniversity.org

Administrative Director: Asst Prof. Dr. Haider Lashkry
Haidar.lashkry@koyauniversity.org

Director of Information: Hazm Ali
hazm.ali@koyauniversity.org


زانكۆى كۆيە لە مانگى پێنجى ئەمساڵدا كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە يادى دووسەد ساڵەى حاجى قادرى كۆيى ڕێك دەخات، توێژەران و پسپۆران لە چوارچێوەى تەوەرەكانى كۆنفرانسدا دەتوانن بەشدارى بكەن.
بۆ زانیاریتان جگە لە زمانی كوردی و ئینگلیزی دەتوانن توێژينەوە بە زمانى تريش پێشكه‌ش بكه‌ن.


ئەمەى خوارەوە ئەجێنداى كۆنفرانسەكەيە:

كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی
یادی دووسەد ساڵەی حاجی قادری کۆیی
١٨١٦- ٢٠١٦

به‌ مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یادی دوو سه‌د ساڵه‌ی له‌دایكبوونی حاجی قادری كۆیی، زانكۆی كۆیه‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ساز ده‌كات. حاجی قادر سه‌رباری ئه‌وه‌ی شاعیرێكی گرنگی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بوو ، یه‌كێكه‌ له‌ دوا كلاسیكه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی، به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌شی كردووه‌، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌ كوردستان ڕوویانداوه‌. به‌تایبه‌ت كۆتايیهاتنی سیسته‌می میرنشینی و سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی. حاجی قادر راسته‌وخۆ له‌ ڕێگای شیعر و هه‌ڵوێسته‌كانی، رۆڵی بنه‌ڕه‌تی له‌ داڕشتن و گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌م هۆشیارییه‌ هه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ئاستی ده‌سته‌بژێردا.

ده‌رخستنی ئه‌و پێگه‌یه‌ی حاجی قادری كۆیی و خوێندنه‌وه‌ی زانستییانه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ی، له‌ گه‌شه‌پێدانی شیعری كوردی له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێگه‌یاندنی تاكی كوردی و پته‌وكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌م پێویستییه‌كی زانستی و هه‌میش ئێستاكییه‌، له‌ پێناو تێگه‌یشتنی باشتر له‌ رۆڵی ئه‌و و سوودوه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وردتری ئێستامان.

ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفرانس

١/ تەوەری زمان و ئەدەبی حاجی قادر
حاجی قادری کۆیی- لە ئاستانەی شیعر وشاعیرانی کوردیدا.
حاجی قادری کۆیی لە مەیدانی شیعری وەسف و غەزەلیاتدا.
حاجی قادری کۆیی، شاعیری سەردەمی رۆشەنگەری کورد.
هەڵوێستی حاجی قادر لە ئاست زمان و مێژوو و ئەدەبی کوردی.
حاجی قادری کۆیی و شیعری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی.

2/ تەوەری مێژوويی
ژیان و پێگه‌یشتنی كه‌سێتی حاجی قادری كۆیی.
چالاكی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی له‌ ئه‌سته‌مبول.
هەڵوێستی حاجی لە ئاست مێژووی کورد و میرایەتییە کوردییه‌کان.
حاجی قادری کۆیی، گەشەسەندنی بیر و هۆشیاری نەتەوەیی.

٣/ ته‌وه‌ری رۆشنگه‌ری
حاجی و تەوژمی رۆشنبیری و شارستانییەتی پێشکەوتووی ئەوروپا.
حاجی و ژیانی کۆمەڵایەتی کورد- نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم.
حاجی قادری کۆیی و چاكسازیی كولتوریی.

شێوازی نووسینی توێژینه‌وه‌ بۆ كۆنفرانسه‌كه‌
ده‌بێ توێژه‌ران ره‌چاوی پێوه‌ره‌ زانستییه‌كانی توێژینه‌وه‌ بكه‌ن.
نابێ كورته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ 250 وشه‌ زیاتر بێ.
په‌یڕه‌وی له‌ سیسته‌می سه‌رچاوه‌گیریی زانكۆی كۆیه‌ بكه‌ن، كه‌ به‌پێی سیسته‌می هارڤه‌رده‌.
پێویسته‌ توێژینه‌وه‌كان به‌ فۆنتی Unicode/Kurd سایزی 12 بنوسرێ.
توێژینه‌وه‌كان ته‌نیا له‌ رێگای ئیمێله‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن. تكایه‌ بۆ ئه‌م ئیمێله‌ فه‌رمییه‌ی كۆنفرانسی بنێرن:
conference@koyauniversity.org

زمانی كۆنفرانس كوردی و ئینگلیزییه‌، پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ به‌ زمانی تریش ئازاده‌.

رۆژژمێری كۆنفرانس

دوایین مۆڵه‌تی ناردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌كان: 11/3/2016
راگه‌یاندنی ئاكامی قه‌بوڵكردنی كورته‌ی توێژینه‌وه‌: 1/4/2016
دوایین مۆڵه‌تی ناردنی ده‌قی توێژینه‌وه‌: 1/5/2016
كاتی به‌ڕێوه‌چونی كۆنفرانس: 22-23/5/2016

خاڵی گرنگ
نابێ توێژینه‌وه‌كان له‌ شوێنی تر چاپ بووبێ، یان له‌ گۆڤار یاخوود كۆنفرانسی تردا پێشكه‌ش كرابێ.
له‌وانه‌یه‌ توێژینه‌وه‌كان، به‌پێی بڕیاری هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی پسپۆڕ، ته‌نیا بۆ چاپ یان بۆ چاپ و پێشكه‌شكردن هه‌ڵبژێردرێ.
هه‌ر توێژه‌رێك 30 خوله‌كی پێده‌درێ بۆ پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كه‌ی (20 خوله‌ك پێشكه‌شكردن و 10 خوله‌ك پرسیار و وه‌ڵام).
به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانس به‌خۆڕاییه‌، به‌ڵام خه‌رجی هاتوچۆ له‌ ئه‌ستۆی خودی به‌شداربووانه‌.
ته‌واوی توێژینه‌وه‌كان، له‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی گۆڤاری زانكۆی كۆیه‌، چاپ ده‌كرێن.

به‌ڕێوبه‌ری كۆنفرانس: سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌

به‌ڕێوبه‌ری زانستی: پ.ی.د. عوسمان ده‌شتی
osman.hamad@koyauniversity.org

به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی: پ.ی.د. حه‌یده‌ر له‌شكری
Haidar.lashkry@koyauniversity.org

بەڕێوبەرى ڕاگەياندن : حـازم عەلـى
hazm.ali@koyauniversity.org
Comments