Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #14, Jan 2016 | Jhimarey 14, Mangí 02, Sallí 2016 ژمارەی 14، مانگی 02 ساڵی 2016
وەفدێكى ڕێكخراوى يونيسكۆ سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

بەڕێز مامۆستا ڕێبوار كرمانج عەبدولرەحمان كە هاوكات بەرپرسى بەشى دڵنيايى جۆرى فەكەڵتى ئەندازياريە و لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوو دەڵێت " مەبەستى سەرەكى ئەم وەفدە ئەوەبوو كە لە نزيكەوە ئاگاداربن كە بەرنامەى دڵنيايى جۆرى بەڕێوە دەڕوات لە فاكەلتى ئەندازيارى بەتايبەتى و زانكۆى كۆيە بەشێوەيەكى گشتى " هەروەها مامۆستا ڕێبوار دەڵێت " زۆر سەرسام بوون بەو پێشكەوتن و ئاستە بەرزەى زانكۆى كۆيە پێى گەيشتووە لە ڕانكى زانكۆيەكان لە هەرێمى كوردستان " 

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-14/news-16

كونسوڵى پۆلۆنيا سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد

سەرەتا بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە ناوى ئەندامانى ئەنجومەن و زانكۆى كۆيەوە بەخێرهاتنى بەڕێز كۆنرادى كرد وێراى پێشاندانى خۆشحاڵيان بەرامبەر ديدارەكە ، پوختەيەكى لەبارەى شارى كۆيە و زانكۆى كۆيە باس كرد و وتى "زانكۆى كۆيە لەگەڵ ئەوەى تەمەنێكى كورتى هەيە بەڵام دەستكەوتى مەزنى هەيە و ئێمەش خەون و ئاوات و تموحى دەستكەوتى گەورەمان هەيە بۆ زانكۆمان" هيواشى خواست ئەم سەردانە ببێتە دەستپێكى پەيوەنديەكى باش لە نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆكانى وڵاتى پۆڵەندا.

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-14/news-18

زانكۆى كۆيە، كۆنفرانسى نێودەوڵەتى حاجى قادر ڕێك دەخات

زانكۆى كۆيە لە مانگى پێنجى ئەمساڵدا كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە يادى دووسەد ساڵەى حاجى قادرى كۆيى ڕێك دەخات، توێژەران و پسپۆران لە چوارچێوەى تەوەرەكانى كۆنفرانسدا دەتوانن بەشدارى بكەن.
بۆ زانیاریتان جگە لە زمانی كوردی و ئینگلیزی دەتوانن توێژينەوە بە زمانى تريش پێشكه‌ش بكه‌ن.



https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-14/news-01