سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشداريكرد لە كۆنفرانسى چاكسازى و تازەگەرى وەزارەتى دارايى و ئابوورى

News #20, Issue 13Jan 2016 | Núcey #20, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٢٠، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشداريكرد لە كۆنفرانسى چاكسازى و تازەگەرى كە لە لايەن وەزارەتى دارايى و ئابوورى حكومەتى هەرێمى كوردستان ڕێكخرا بوو.

رۆژی چوارشەممە 27-1-2016 ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی دارایی، کۆنفرانسێکی لەژێر ناونیشانی "نەخشەڕێی چاكسازی و تازەگەری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریدا" لە هۆتێل ڕۆتانا لە شاری هەولێر ڕێكخست.

لەو كۆنفرانسەدا بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە داوەتنامەيەكى فەرمى وەك يەكێك لە مێوانە سەرەكيەكانى كۆنفرانسەكە بانگهێشت كرابوو، بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود بە نووچەنامەى وت " جگە لە من بەڕێز د.ڤيان سلێمان سەرۆكى بەشى كارگێڕى و ژمێريارى زانكۆمان بەشدارى لە كۆنفرانسەكەدا كرد"

Comments