بينايەكى بەشى پەروەردەى ئايينى نۆژەنكرايەوە

News #17, Issue 13Jan 2016 | Núcey #17, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٧، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016


يەكێك لە بيناكانى بەشى پەروەردەى ئايينى كە ژمارەيەك ژوورى وانەخوێندن لە خۆدەگرێت، لە لايەن بەڕێوەبەرايەتى ئەندازە و پرۆژەكان نۆژەنكرايەوە.

بە مەبەستى بينينى كارەكانى نۆژەنكردنەوەى كافتريا و بينايەكى بەشى پەروەردەى ئايينى كە بۆ وانەخوێندن بەكاردێت، بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.سەعيد ساڵح حەمەدەمين ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى ، كاتژمێر پێنجى ئێوارەى رۆژى چوارشەممە ٢٠ / ١ / ٢٠١٦ پرۆژەكەيان بەسەركردەوە.

ئەندازيار بۆتان ئەنوەر بەڕێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكانى زانكۆ سەبارەت بەم نۆژەنكردنەوەيە وتى "بە بەهاى ٢٥ مليۆن دينار لە لايەن ئەندازيارانى بەڕێوەبەرايەتيمانەوە نۆژەنكردنەوەكە ئەنجامدراوە كە بريتى يە لە ڕێكخستن و چاككردنەوەى شوێنە خراپ بووەكان و بۆيەكردنەوەى تەواوى بيناكە بەشێوازێكى ڕێك و پێك" لەبەرامبەر ڕۆڵى ئەندازيارەكانى بەڕێوەبەرايەتيەكەى، ئەندازيار بۆتان سوپاسى سەرپەرشتياران و ئەندازيارانى كرد كە توانيويانە بە سەركەوتووانە كارەكانيان جێبەجێ بكەن.

بەڕێزان سەرۆك و جێگرەكەى كارى نۆژەنكردنەوەكەيان بە شێوەيەكى پۆزەتيڤ هەڵسەنگاند و دەستخۆشيان ئاراستەى بەڕێوەبەرايەتى ئەندازە و پرۆژەكان كرد لەبەرامبەر ئەنجامدانى كارەكەيان بەشێوازێكى ڕێك و پێك.


ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ 
وێنە: كاردۆ محەمەد

Comments