سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى دەزگا زانستيەكانى وڵاتى ئێران دەكات

News #07, Issue 13Jan 2016 | Núcey #07, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٧، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016


لە چوارچێوەى وەفدێكى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى دەزگا زانستيەكانى وڵاتى ئێران دەكات. 

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە نووچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند "ڕۆژى شەممە ٩ / ١ / ٢٠١٦ لە چوارچێوەى وەفدێكى وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە وەك نوێنەرى زانكۆى كۆيە سەردانى چەند دەزگايەكى زانستى و نەوتى دەكەم لە وڵاتى ئێران بە مەبەستى ئاڵوگۆركردنى ڕوانگە پەروەردەيى و زانستيەكان لە نێوانماندا " 


زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئەسفەهان ڕێكەوتنى لێكگەيشتنيان واژوو كردووە 

رۆژى ٨ / ٩ / ٢٠١٥ وەفدێكى زانكۆى تێكنۆلۆژى ئەسفەهان سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد و بۆ ماوەى دوو ڕۆژ مانەوە، دواى ئەنجامدانى چەند سمينارى زانستى و بينينى تاقيگە و سەنتەرەكانى توێژينەوەى زانكۆمان، ياداشتنامەى لێكتێگەيشتنيان واژووكرد (MoU) كە له‌لایه‌ن به‌رێزان پ.ی.د.وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌ و د . محمود مدرس هاشمی سه‌رۆكی زانكۆی ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى واژووكرا و چەندان تەوەرى زانستى و پەيوەندى ئاكاديمانەى هاوكارى لە نێوان هەردوو زانكۆى دەگرتە خۆ.بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند لە ميانەى سەردانەكەدا دەزگا زانستى و نەوتى و پەروەردەييەكانى هەريەكە لە شارەكانى ورمێ، ئەهواز، تاران و تەورێز بەسەر دەكەنەوە و لە نزيكەوە لەگەڵ كاربەدەستانيان گفتوگۆ دەكەن. 

سەردانى وەفدە هاوبەشەكەى نێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا ماوەى هەفتەيەك دەخايەنێت و ڕۆژى ١٤ / ١ / ٢٠١٦ كۆتايى پێ دێت.

Comments