نووچەيەكى تايبەت دەربارەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن لە زانكۆى كۆيە

News #06, Issue 13Jan 2016 | Núcey #06, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٦، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
Directorate of Career Services of Koya University

In line with the strategy of the Ministry of Higher Education and Scientific Research to link the universities of Kurdistan Region to the work market, the Koya University Directorate of Career Services has been established according to a ministerial order. Administratively, the directorate works under the Vice President for Scientific and Postgraduate Affairs. The directorate's aim is to guide students to find job opportunities in collaboration with the employing companies and institutions working within the geographical location of the university.

It links the university to the work market

Regarding the establishment of this directorate within the administrative structure of the Ministry of Higher Education and Scientific Research, Mr. Brusk Zangana, the Director of the Koya University Career Services says, "The Career Services Directorates and Centers have been established at all the public universities in Kurdistan Region on the recommendation of the KRG's Deputy Prime Minister with the aim of linking the universities to job markets in the Kurdistan Region and thus reducing the pressure of employment on the government ministries and departments and directing the university graduates towards the private sector.

What does the Directorate do?

With regard to the activities of the Directorate, Mr. Zangana says, "The Directorate employs several procedures and activities to implement its strategy, including:
conducting special workshops and seminars to introduce the ways that lead to developing and building the capacities and talents of the students and preparing them for post university life;
involving undergraduate students in training courses and internship programmes; and training graduate students on writing CVs and preparing themselves for job interviews so that they will be able to apply to and find jobs that suit their capacities and areas of interest.


Contact details:

Informing the students about their contact details, Mr. Zangana said, "We have planned to hold special seminars and workshops in order to acquaint the participants with our activities. They can also contact us via our website and office e-mail."

Click here to see the website.
Click here to send a message.


Students are at the core of our attention

Referring to the role and position of students, the Director of Koya University Career Services said, “Students are the foundation stones of a bright future for Kurdistan; thus, our main objective is building and developing their capacities and personalities but this requires the students to be interested in participating in our activities and courses and must have strong will and perseverance They should also develop their linguistic (especially English language) and computer skills, which are two basic and strong prerequisites to find a job."

Mr. Zangana further added, "The directorate has not excluded the students who have graduated from Koya University, but are still jobless. Regarding the procedures of contacting these students, Mr. Zangana stated, “We attempt to create a special website for the graduate students of Koya University and contact them in cooperation with the Directorate of General Registration and the heads of the academic departments of the University.”


With regard to coordinating their work strategies, Mr. Zangana said, “In order to implement our working strategies, we are in close coordination and cooperation with the office of KRG Deputy Prime Minister, the Ministry of Higher Education and Scientific Research, the IREX Organization, the heads of faculties and departments and career directorates or career centers in the public universities of the Kurdistan Region.”


Concerning the basic principles on which they have built their future plans, Mr. Zangana said, “We make efforts to strengthen relations between Koya University and the companies located around Koya City and build a bridge between us and the undergraduate and graduate students of Koya University through an online system i.e. linking the former graduate students of Koya University to our Directorate as (Alumni).”


They have done a good job

In the second course of the KRG Internship program, about half of the participants were graduates of Koya University “Around 42 students of Koya University participated in the second course of KRG internship program, in which the successful students were given honours awards by KRG Deputy Prime Minister on 9/11/2015 in Erbil,” added mr. zangana. Click here for more information.


Mr. Brusk Frya Ali Zangana is Assistant Lecturer at the Faculty of Engineering, Department of Petroleum. He is an MSc. Holder in Environmental & Energy Engineering from the University of Sheffield/UK and has three researches. For more information about him click here.


About Directorate of Career Services

The Directorate of Career Services (DCS) at Koya University was established at the end of August 2015. Establishing this directorate at the public universities across Kurdistan Region is part of an advanced strategy of KRG’s Ministry of Higher Education and Scientific Research. Koya University has established such a Directorate for Career Services to provide guidance and resources to students to find work opportunities in the competitive job market. Click here for more information about Directorate of Career Services


بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستنى زانكۆى كۆيە بە گوێرەى فەرمانێكى وەزارى لە چوارچێوەى ستراتيژيەتێكى بەهێز بۆ بەستنەوەى دامەزراوەى زانكۆ بە بازارى كارەوە دامەزراوە، لە ڕووى كارگێڕيەوە سەر بە نوسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵادايە. ئەم بەڕێوەبەرايەتيە تەنها لایەنێکی رێگا نیشاندەرن، هاوکاری خوێندکاران دەکەن بۆ چۆنيەتى دۆزینەوەی هەلی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن کارەکان لە سنوری جوگرافی زانکۆکان. 

زانكۆ و بازارى كار پێكەوە دەبەستێتەوە 

بەڕێز بروسك زەنگەنە بەڕێوەبەرى بەكارخستنى زانكۆى كۆيە دەربارەى ڕوانگەكانى دروستكردنى ئەم بەڕێوەبەرايەتيە لە چوارچێوەى پەيكەرى كارگێڕى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى دەڵێت " لەسەر راسپاردەی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرايەتييەکانی بەکارخستن یان سەنتەرەکانی پێشخستنی کار و هاوشێوەکانی لە سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان دامەزرا. لە ڕوانگەی بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاری کار لە هەرێمی کوردستان بۆ کەم کردنەوەی ئاستەنگەکانی دامەزراندن لەسەر دامو دەزگا حکومیەکان و ئاراستەکردنی دەرچوانی زانکۆکان بەرەو کەرتی تایبەت." 


كارەكان چيين؟ 

دەربارەى كارەكانى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن، بەڕێز زەنگەنە دەڵێت " بەڕێوەبەرايەتييەكە چەند ڕێگەيەك بەكاردەهێنێت بۆ جێبەجێكردنى ستراتيژيەتى كارەكانى لەوانە: 

- ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپی تایبەت بۆ ناساندنی ئەو رێگایانەی کە دەبێتە هوی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی توانا و بەهرەکانی فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ ژیانی کارکردن پاش قۆناغی زانکۆ. 
- بە‌شداری پێکردنی خوێندکارانی زانکۆ لە خولەکانی مەشق و راهێنانی تواناکاندا (Internships). 
- یارمەتیدانی دەرچووانی زانکۆ لە چۆنیەتی نوسینی سی ڤی (C.V) و خۆئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن بۆ بەدەست هێنانی کار بە گوێرەی حەز و تواناکانیان." 

ڕێگاكانى پەيوەندى 

بەڕێز مامۆستا بروسك ئەو ڕێگايانە دەخاتە ڕوو كە خوێندكاران دەتوانن پەيوەنديان پێوەبكەن" ئێمە لە هەريەك لە فەكەڵتيەكانى زانكۆ سمينار و وۆرك شۆپى تايبەتمان دەبێت بۆ ئاشناكردنى كارەكانمان، جگە لەوەش دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەر و ئيمەيڵى سەرەكى بەڕێوەبەرايەتيەكە پەيوەنديمان پێوە بكەن: 


خوێندكاران سەنتەرى گرنگى پێدانن 

بەڕێز بەڕێوەبەرى بەكارخستنى زانكۆى كۆيە ئاماژە بە ڕۆڵ و پێگەى خوێندكاران دەكات "خوێندكاران بەردی بناغەی داهاتوویەکی روناکن بۆ کوردستان.هەر بەو هۆیە ئامانجی سەرەکیمان بەهێزکردن و برەوپێدانی توانا و کەسایاتیەکانیانە؛ بەڵام پێويستە خوێندكاران خوازیاربن لە بە‌شداری کردن لە چالاکی و خولەکانماندا، هەروەها ئیرادە و ویستی بەهێزيان هەبێت و ئاستی زمانەوانی (بەتایبەتی زمانی ئینگلیزی) و شارەزایی لەبواری کۆمپیوتەر دوو خاڵی سەرەکی و بەهێزن بۆ دۆزینەوەی کار، پێويستە گرنگى پێ بدەن و لەم ڕووەوە كاتەكانيان بەفيرۆ نەدەن" 

بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن ئەو خوێندكارانەشى پشتگوێ نەخستووە كە دەرچووى زانكۆى كۆيەن و تاوەكو ئێستا كاريان دەستنەكەوتووە، دەربارەى شێوازى پەيوەندى پێوەكردنيان دەڵێت "هەوڵ دەدەین ماڵپەرێکی تایبەت بە دەرچوانی زانکۆی کۆیە دروستبکەین، و بە هەماهەنگی تۆمارگای گشتی و سەرۆکایەتی بەشە ئەکادیمیەکانی زانکۆ پەيوەندی بەو خوێندکارانەوە دەکەین، لەبەر ئەوەى ئەوانە دەرچووى زانكۆى كۆيەن بۆيە لەيادمانن" 

دەربارەى ئەو لايەنانەى كە بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن هەماهەنگيان لەگەڵدا دەكات، بەڕێز زەنگەنە دەڵێت" بۆ جێبەجێكردنى ستراتيژيەتى كارەكانمان، هەماهەنگيمان هەيە لەگەڵ نوسينگەی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی(IREX) ، سەرۆکایەتی و فاکەڵتیەکان و بەشەکانی زانکۆ هەروەها بەرێوەبەرايەتیەکانى بەكارخستن یان سەنتەرەکانی پێشخستنی کار لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان." 

هەروەها دەربارەى گرنگترين ئەو بنەمايانە دەدوێت كە كارەكانى ئاييندەيان لەسەرى دارێژراوە " بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی زانکۆ لەگەڵ ئەو رێکخراو کۆمپانیانەی کە لە سنوری جوگرافی شاری کۆیە کار دەکەن. هەروەها دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆی کۆیە بە سیستەمی (Online) واتا بەستنەوەی دەرچوانی زانکۆی کۆیە بە بەرێوەبەرايەتیەکەمان وەک (Alumni). " 

چالاكيەكى مەزنيان ئەنجامداوە 

لە خولى دووەمى پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكانى حكومەتى هەرێمى كوردستاندا نزيكەى نيوەى بەشداربووان خوێندكارى زانكۆى كۆيە بوون "بە‌شداری پێکردنی زیاتر لە ٤٢ خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە خولی دووەمی پرۆگرامی راهێنانی تواناکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. كە تێيدا بەشداربووە سەرکەوتوەکانی خولەکە بروانامەی رێزلێنانیان پێ بەخشرا لە لایەن بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژى ٩ / ١١ / ٢٠١٥ لە شارى هەولێر. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە. هەروەها ئەنجامدانی کۆر و سیمیناری تایبەت بە ناساندنی بەرێوەبەرايەتیەکەمان و چالاکیەکانی بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری. و پلانمان هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆر و سیمینارەکان لە سەرجەم فاکەڵتیەکانی زانکۆی کۆیە. " 

بروسک فریا علی زەنگەنە، مامۆستاى ياريدەدەرە لە فاكەڵتى ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری نەوت، ماستەرى هەيە لە ئەندازیاری وزە و ژینگە – زانکۆی شەفیڵدى بەریتانیا، خاوەنى سێ توێژينەوەيە. 


دەربارەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن 

بەڕيوبەرایەتی بەکارخستن لە کۆتایی مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٥ لە زانکۆی کۆیە دامەزرا. دامەزراندنی ئەم بەڕێوبەرایەتییە لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە پلانە پێشکەوتووەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان. بۆیە زانکۆی کۆیە هەڵسا بە دامەزراندنی بەرێوەبەرایەتيەک بۆ خزمەتگوزاری دابین کردنی هەلی کار بۆ پیشاندانی رێگا و سەرچاوە بە فێرخوازان بە مەبەستى بەدەست هێنانی هەلی کار لە بازاری کاردا. 

Comments