Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye |  نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #13, Jan 2016 | Jhimarey 13, Mangí 01, Sallí 2016 ژمارەی 13، مانگی 01 ساڵی 2016

نووچەيەكى تايبەت دەربارەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن لە زانكۆى كۆيە

بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستنى زانكۆى كۆيە بە گوێرەى فەرمانێكى وەزارى لە چوارچێوەى ستراتيژيەتێكى بەهێز بۆ بەستنەوەى دامەزراوەى زانكۆ بە بازارى كارەوە دامەزراوە، لە ڕووى كارگێڕيەوە سەر بە نوسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵادايە. ئەم بەڕێوەبەرايەتيە تەنها لایەنێکی رێگا نیشاندەرن، هاوکاری خوێندکاران دەکەن بۆ چۆنيەتى دۆزینەوەی هەلی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن کارەکان لە سنوری جوگرافی زانکۆکان. 



وەفدێكى زانكۆى سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلای ئیسپانی سەردانى زانكۆى كۆيە دەكەن

كاتژمێر ١ى پاشنيوەڕۆى ڕۆژى ١١ / ١ / ٢٠١٦ بەڕێزان پرۆفیسۆر ئانسیلمۆ سیۆنە (هەڵسەنگێنەری دەرەکی پرۆگرامى ئيراسمۆس مۆندۆس) و بەڕێز ئێنریک لۆپیز (بەڕێوەبەری پرۆگرامەکە) سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد و لە سەرۆكايەتى زانكۆ لە لايەن بەڕێزان پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە، پ.ى.د.تەها جەلال ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى، د.تارا فواد سەرۆكى بەشى كيميا، د.فەهمى فەريق سەرۆكى بەشى فيزيا ، حازم عەلى بەڕێوەبەرى ڕاگەياندن پێشوازيان لێكرا. درێژەى بابەت...

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-13/news-12-3

ساڵى ٢٠١٥ ، بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن زياتر لە ١٦٠ نووچەى بڵاوكردۆتەوە

بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە لە ماوەى ساڵى ٢٠١٥ زياتر لە ١٦٠ نووچەى دەربارەى چالاكى و جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆى كۆيە بڵاوكردۆتەوە، وێراى ئەنجامدانى چەندان چالاكى تر. 
بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن لە ڕووى كارگێڕيەوە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێرى و دەسەڵاتى بەڕێز سەرۆكى زانكۆدايە، بەڵام هەماهەنگى و كار و چالاكيەكانى لەگەڵ تەواوى پێكهاتەكانى كۆمەڵگەى ئەكاديمى زانكۆى كۆيەيە ، لەو چوارچێوەيەشدا نوێنەرى لە گشت فەكەڵتيەكان و سكوڵەكاندا هەيە بۆ مەبەستى ڕووماڵكردنى كردنى چالاكيەكانيان. درێژەى بابەت...

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/press-room/nucenamekan/y002/issue-13/issue13-news1-1-small.jpg