بۆ جێبەجێكردنى پڕۆژەكان ، بەدواداچوونەكانى سەرۆكى زانكۆ بەردەوامە

News #27, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #27, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٢٧، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015


بە مەبەستى بەدواداچوونى جێبەجێكردنى پرۆژەكانى زانكۆمان، بەڕێز سەرۆكى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكان و تەندروستى و سەلامەتى، پرۆژەى باڵەخانەى تاقيگەكانى فەكەڵتى ئەندازى و بەشەناوخۆييەكان و پرۆژەكانى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى بەسەركردەوە.

رۆژى شەممە ٢٦ / ١٢ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێزان بۆتان ئەنوەر بەڕێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكان و ڕێبوار تاهير بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى، باڵەخانەى تاقيگەكانى فەكەڵتى ئەندازيارى بەسەركردەوە و لە هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى كۆڵيەوە، بەڕێزان سەرپەرشتيارانى پرۆژەكە دڵنيايياندا لە ئاييندەيەكى زۆر نزيكدا كۆتايى بەكاركردن دەهێنن و ئامادە دەبێـت بۆ بەكارهێنان.

پاشان سەردانى باڵەخانەى بەشە ناوخۆييەكانى كرد و بەدواداچوونى كرد بۆ جێبەجێكردنى پرۆژەى چاككردنى باڵەخانەى بەشە ناوخۆيى ژمارە پێنج، كە شەوى سێ شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠١٥ لە ميانەى سەردانيدا  بەڵێنى چاككردنيدابوو بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. 

دواتر سەردانى پرۆژەكانى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى كرد و لە دوايين هەنگاوەكانى كاركردن و جێبەجێكردنى پرۆژەكەى كۆڵيەوە و هيواى سەركەوتنى بۆ خواستن.

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش
Comments