چاپەمەنى لامبێرتى ئەڵمانى پەرتوكى توێژەرێكى زانكۆى كۆيە چاپ دەكات

News #14, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #14, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١٤، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015


German Lambert publishes Koya University Researcher's Book

Balen Dlawer Mirza is a researcher at the Workshop Unit in the Faculty of Engineering of Koya University. He has written a book entitled (Pesticide Residues in Kurdistan Food : Probable MRL Violations , and the Need for an Effective National Food Safety Systems to control Residus ), which will be published by the German Lambert Academic Publishing House. Concerning this, Balen says, "I have conducted my research at Greenwich University in Britain and it is the only research on food safety in Kurdistan. I have collected the data from some real portals of the European Countries. The research is about an important subject of the present time and it has relation to the health of all the members of Kurdistan community; therefore, it will have a wide readership within the Kurdish community. In this interview, Balen talks about the purpose of conducting the research and its most important results, in addition to his suggestions and recommendations to deal with the state of food safety in Kurdistan Region.

Why Food Safety?

A question which keeps wandering in Balen's mind is: Are the different food items imported to Kurdistan Region healthy and safe for human consumption in terms of the amount of chemical residues they contain? Balen is doubtful about the answer. Concerning this, he says, '' Lack of care and attention to food safety and citizens' health in the region has led to an increase in life-threatening diseases like cancer and polio, which mainly result from exposure to chemicals and eating unhealthy food, in addition to environmental pollution. For Balen, these are the real reasons behind his research. At the same time, he considers it an academic and national duty.

The story doesn’t end here; he also reveals the most important results of the research and says, '' I can say that the results are quite frightening because all the fruits and vegetables of Kurdistan are brought from the neighbouring countries especially Turkey and Iran; however, annually hundreds of Consignments of fruit and vegetables are rejected at the borders of the European countries because of the large amount of the chemical pesticide residues they contain. In this research, I have included data showing the amount of food imported from Turkey to Kurdistan in comparison to data showing the amount of food from Turkey rejected at the borders of the European countries (those countries that have an active food inspection system). I am giving an example to the Newsletter's readers."

"We will take green pepper as an example. In 2012, about 13805 tons of pepper were imported from Turkey to Kurdistan. In the same year, thousands of tons of Turkish Pepper were rejected because they did not pass the tests of the border laboratories of Bulgaria, Britain, Cyprus, Hungary, Slovenia, Austria and some other countries. This means that the pepper contained a large proportion of unhealthy chemicals. The question here is: if Turkey sends foods with large proportions of Pesticide residues to the developed countries with high quality control systems, what type of food will they send to Kurdistan where the quality control system is not so effective and no tests are carried out at the borders for imported food. This is my main concern for conducting this research." Balen said.

Kurdistan is in need of an effective food safety management system

The risks of Pesticide Residues in foods pose real threats to health and health security of citizens in Kurdistan Region. As an urgent solution to this problem, Balen makes a number of suggestions saying, '' The main and important thing is that the authorities and businessmen must consider our country and its citizens as their own families and relatives and avoid importing bad goods especially bad foods for the sake of making financial profit. It is necessary that Kurdistan Quality Control take immediate procedures for building accredited laboratories at the borders to test imported food against chemical residues; It is also necessary to lay down specifications for importing food items and make sure that businessmen and food importing companies in Kurdistan have approved certificates. They must not import foods which contain high proportion of chemical residues that pose health risks.'' The results of his research have created a serious doubt in him so that Balen concludes, "My concern is not only about the food which is imported to Kurdistan Region and which we are not sure about whether it is safe or not, but it is also about the possibility of having imported the thousands of tons of the rejected food from the other countries, which we poor citizens daily eat not knowing that we pay money to buy poisonous food. ''

For the purpose of increasing awareness about the dangers of the Pesticide Residues inside food, the researcher has the intention to publish the book in Kurdish language also. ''In a near future I would like to publish the book in Kurdish also in order that every single person of Kurdistan will be aware of the foods they eat in terms of safety and the chemical residues they contain,'' Balen adds.

Lambert Academic Publishing/ Germany is a famous foundation in Germany that prints and publishes books. For more information click here.

The book is now available online. You can access it through this link. Click here.



About workshop Unit

Since opening the Manufacturing Department in 2013, Turning workshop has been opened then it became an independent unit in the Faculty of Engineering. Engineering students must learn about work safety at first, and then they acquire practical knowledge about all the tools and technologies and work to make those samples given in their course books.
For more information click here.

Personal Information

Name: Balen Dilawer Mirza
Academic Title: Assistant Lecturer
Special expertise: Food Safety and Quality Management
Number of Published Books: 1 Book
Work place: workshop Unit at Faculty of Engineering
Subjects he teaches: Engineering Drawing + Turning

About the Faculty of Engineering

The Faculty of Engineering is one of the basic and most important faculties of Koya University. It has a high status within the academic structure of the University with seven specialized departments, which are: Architectural Engineering, Civil Engineering, Geotechnical Engineering, Oil Engineering, Chemical Engineering, Software Engineering and manufacturing Engineering.

For more information about the Faculty, click here.

BY: Koya University Press Room
translated by: Koya University Translation Unit (TRU)

    بەڵێن دلاوەر ميرزا توێژەرە لە يەكەى وۆرك شۆپ لە فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە، لە لايەن چاپەمەنى لامبێرتى ئەڵمانيەوە Lambert Academic Publishing / Germany) پەرتوكێكى بۆ چاپكراوە بە ناونيشانى (پاشماوەی قڕکەرە کیمیاویەکان لەناو خواردنەکانی کوردستان و ئەگەری تێپەرینی هێڵی سەلامەتی.)، بەلێن دەلێت توێژينەوەكەم كە لە زانكۆى گرينج لە وڵاتى بەريتانيا ئەنجامم داوە تاكە توێژينەوەيە دەربارەى سەلامەتى خۆراك لە كوردستان و داتاكانم لە چەند پۆرتاڵێكى ڕاستەقينەى وڵاتانى ئەوروپى وەرگرتووە، توێژينەوەكە دەربارەى بابەتێكى هەنووكەيى گرنگە كە پەيوەنديدارە بە تەندروستى هەموو ئەندامانى كۆمەڵگەى كوردستانيەوە، هەر بۆيە هەمووان دەكەونە بازنەى خوێنەرانى ئەم كتێبە. لەم چاوپێكەوتنەدا پاڵنەرەكانى ئەنجامدانى توێژينەوەكە و گرنگترين ئەنجامەكانيشى باس دەكات، وێڕاى پێشنيازەكانى بۆ چارەسەركردنى دۆخى سەلامەتى خۆراك لە كوردستان.

    هۆى هەڵبژاردنى بابەتى سەلامەتى خۆراك

    بەڵێن لە توێژينەوەكەيدا بۆ وەڵامى ئەم پرسيارە وێڵە: ئايا ئەو خۆراكانەى دێنە كوردستانەوە تەندروستن و شياوى بەكارهێنانن لە ڕووى بڕى مەوادى كيمياييەوە؟ سەبارەت بەمە دەڵێت " بەهۆى گرنگی نەدانی کاربەدەستانی وڵاتمان بە سەلامەتی خۆراك وتەندروستی هاونیشتیمانیان وايكردووە ڕۆژانە گوێ بيستى سەدان هەواڵی زۆربونی ڕێژەی نەخۆشیە ترسناکەکانی وەک شێرپەنجە و ئیفلیجی ببين کە زۆرترین ئەگەرەکان دەرمانی کیمیاوی وخۆراکی ناتەندروستن، جگە لە پيس بوونى بەردەوامى ژينگە بەو ماددە كيمياويانە، ئەمانە دەبنە چیرۆکی ڕاستەقینەى هاندەر لە پشت ئەم توێژینەوەیە" بەڵێن دەڵێت ئەمە گرنگترين خاڵ بوو كە بە پێويستم زانى توێژينەوەى لە بارەوە بكەم و بە ئەركێكى زانستى و نيشتمانيم زانيوە.

    چيرۆكەكە لێرەدا كۆتايى نايەت، بەڵكو گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكەشمان بۆ باس دەكات و دەڵێت " دەتوانم بڵێم ئەنجامەکان تا ڕادەیەکی زۆر تۆقێنەرن، چونکە هەموو یان زۆرترین میوە و سەوزەکانی کوردستان لە وڵاتانی دراوسێمانەوە دێن (بەتایبەتی تورکیا و ئێران) کەچی ساڵانە سەدان بار(Consignment) لە میوە و سەوزەکانی وڵاتی تورکیا لە سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپی ڕەتدەکرێنەوە لەبەر هەبوونی بڕێکی ئێجگار زۆری قڕکەرە کیمیاویەکان لەناو سەوزە و میوەکانیان . لە توێژينەوەكەمدا زانیاری و داتای بڕی خۆراکی هاوردەکراوی تورکیا بۆ کوردستان بە بەراورد لەگەڵ داتا و بڕی ڕەتکردنەوەی هەمان ئەو خۆراكانەی تورکیا لە سنوری وڵاتانی ئەوروپی (ئەو وڵاتانەی سیستمێکی چالاکی تێستی خۆراکیان هەیە)م ئاماژە پێكردووە، بۆ خوێنەرانى نووچەنامەى زانكۆ نموونەيەك باس دەكەم:

    سەوزەى (بیبەر Pepper) بە نمونە وەردەگرین، کە لەساڵی ٢٠١٢ بڕی ١٣٨٠٥ تۆن لە بیبەر(دەلوجە) لە وڵاتی تورکیاوە هاوردەکراوەتە کوردستان، وە لەهەمان ساڵدا بە هەزاران تۆن لە بیبەری تورکی لە تاقیگەی سنوری وڵاتانی وەك بولغاریا و بەڕیتانیا و قوبڕس و هەنگاریا و سلۆڤینیا ونەمسا و وڵاتانی تردا دەرنەچوە (واتا ڕێژەیەکی زۆر نا سەلامەتی لە مەوادی کیمیاوی تێدا بووە) ؛ پرسيارەكە ئەوەيە ئایا تورکیا خۆراكی پڕ لە پاشماوەی قڕکەری کیمیاوی بنێرێت بۆ وڵاتانێکی پيشکەوتووی خاوەن کوالیتی کۆنتڕۆڵی بەهێز دەبێت چی بۆ کوردستان بنێرێت؟! کە نە خاوەنی کوالیتی کۆنتڕۆڵێکی بەهێزە، نە تێستی بڕی دەرمانی کیمیاوی دەکرێت لە خۆراکی هاوردە بەناو سنورەکانیدا، ئەمە هەمان ئەو ترسە سەرەكيەيە كە من توێژينەوەم لە پێناويدا كردووە.


    كوردستان سستمێكى تۆكمەى خۆراكيى نيشتمانى پێويستە

    مەترسيەكانى مەوادە قڕكەرەكان لەناو خۆراكدا، هەڕەشەيەكى جدديە بۆ سەر تەندروستى و ئاسايشى تەندروستى هاوڵاتيان لە كوردستان، وەك چارەسەرێكى بەپەلە بەڵێن پێشنيازەكانى خۆى دەخاتە ڕوو " گرینگترین و سەرەتایی ترین شت کە پێویستە کاربەدەستان و بازرگانەکان، وڵاتەکەمان و هاووڵاتیانی بە کەسوکاری خۆیان بزانن و کەلوپەل بەتایبەتی خۆراکی خراپ هاوردە نەکەن لە پێناو قازانجێکی ماددی باش، هەروەها پێويستە : کوالیتی کۆنتڕۆڵی کوردستان بە خێرایی کاربکات بۆ دانانی تاقیگەی تێست کردنی ڕێژەی دەرمانی کیمیاوی لە خۆراکی هاوردە لە سنوورەکاندا، هەروەها دانانی مەرج و پڕکردنەوەی بەڵگەنامە بە بازرگانان و ئەو كۆمپانيايانەى پاڵپشتی خۆراکی کوردستان دەکەن، کە دەبێت هەوڵی هێنانە ناوەوی خۆراکێک نەدرێت کە دەرمانی كيمياوى تێياندا ڕێژەى سەلامەتى تێپەڕاندبێت." بەڵێن دلاوەر لە ئەنجامى توێژينەوەكەيەوە گومانێكى مەترسيدارى بۆ دروست بووە و وەك خاڵى سەرنج باسى دەكات و دەڵێت "ئەوەی کە جێگەی سەرنجە ئەوەیە نەک تەنها هاتنەناوەوەی خۆراکێك بۆ کوردستان کە نەزاندرێت ئایا سەلامەتە یان نا (لەبەر نەبوونی تێست لە سنورەکان) ، بەڵکو دەشێت ئەو هەزاران تۆن خۆراکە ڕەتکراوەی وڵاتانیش هاتبێتە کوردستان و ئێمەی هاوڵاتیش بە دڵێکی سادەوە بە پارەی خۆشمان لەم خۆراکە ژەهرە دەکڕین ڕۆژانە و دەيخۆین"

    بۆ ئەوەى هەمووان لە مەترسى مەوادە كيمياويە قڕكەرەكان لە ناو خۆراكدا بەئاگابن، توێژەر ئارەزوويەتى كتێبەكە بە كورديش بڵاو بكاتەوە " لە ماوەیەکی نزیکدا حەزدەكەم بە زمانی شیرینی کوردی بڵاوی بکەمەوە لە کوردستان، تاوەكو هەموو تاكێكى كوردستان بزانن ئەو خۆراكانەى دەيخۆن لە ڕووى سەلامەتى و هەبوونى مەوادى كيمياوى تێيدا چۆنە".

    چاپەمەنی لامبێرتی زانستی (Lambert Academic Publishing / Germany) دەزگايەكى بەناوبانگە لە وڵاتى ئەڵمانيا، كارى چاپ و وەشانى كتێب دەكات، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

    لە ئێستادا كتێبەكە بە شێوەى سەرهێڵ ئامادەيە و دەتوانن لەم لينكەدا بەدەستى بخەن، كليك لێرە بكە.

    سەبارەت بە يەكەى وۆرك شۆپ 

    لەگەڵ كردنەوەى بەشى ئەندازيارى دروستكردن لە ساڵى ٢٠١٣، وۆرك شۆپى تۆڕنە كرايەوە و پاشان بوو بە يەكەيەكى سەربەخۆ لە فەكەڵتى ئەندازيارى، وۆركشۆپ بە يەكێك لە گرنگترين بابەتەکان دادەندرێت، چونکە خوێندکارانی ئەندازیاری بەر لە هەمووشتێك فێری سەلامەتی کارکردن دەکرێن پاشان بە شێوەیەکی پڕاکتیکی زانیاری گشتی وەردەگرن دەربارەی هەموو ئامێر و تەکنەلۆجیایەك وە خۆیان کاردەکەن و ئەو نمونانەی کە لە کۆڕس بوکەکاندا بۆيان دانراوە دروستی دەکەن. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى يەكەى وۆرك شۆپ كليك لێرە بكە.


    زانيارى تايبەت:

    - ناو: بەڵێن دلاور میرزا
    - نازناوى زانستى: مامۆستای یاریدەدەر
    - پسپۆڕى ورد: سەلامەتی و جۆری خۆراک و تەکنیکەکانی پاراستنی
    - ژمارەى پەرتوكە چاپ كراوەكان: ١
    - تەمەن: ٢٧ ساڵ
    - شوێنى كارەكەى: يەكەى وۆرك شۆپ لە فاکەڵتی ئەندازیاری
    - ئەو وانانەى دەيانڵێيەوە: Engineering Drawing + Turning


    دەربارەى فەكەڵتى ئەندازيارى:

    فەكەڵتى ئەندازيارى يەكێكە لە فاكەڵتيە سەرەكيەكانى زانكۆى كۆيە، پێگەيەكى بەرزى هەيە لە پەيكەرى ئەكاديمى زانكۆدا و خاوەنى بەشى ناوازە و تايبەتمەندە، ئەم فەكەڵتيە حەوت بەشى لە خۆگرتووە: ئەندازيارى تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، نەوت، كيمياوى، پرۆگرامسازى، دروستكردن. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم فەكەڵتى يە كليك لێرە بكە

    Comments