زانكۆى كۆيە و هەڵەبجە ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد

News #13, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #13, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١٣، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

For the purpose of establishing academic cooperation and promoting the regional academic values, Koya and Halabja Universities signed a memorandum of Understanding (MoU).

At the boardroom of Koya University Council, on Monday 14/12/2015 at 10:00 a.m., in the presence of the presidents and members of the Councils of both Koya and Halabja Universities, a Memorandum of Understanding between two universities was signed.

Academic relations between local universities have positive effects


At the beginning, Dr. Wali Mahmud Hamad, President of Koya University, as the representative of Koya University, referred to the importance of establishing close links  between the local universities in order to enhance the academic situation in Kurdistan Region. The President of Koya University stated, "Exchanging our visions, experiences and ideas will be of great advantage to the universities."  With regard to Koya University's relations with Halabja University, the President of Koya University said, "We are pleased to sign this MoU with Halabja University and we hope it will become a strong foundation for the exchange of our academic ideas and experiences." He also referred to Halabja city as a symbol of Kurdistan and expressed the need to serve this lovely city.

Later, Dr. Khasraw Abdulla Ali, President of Halabja University referred to the distinguished role of Koya city and its personalities, and praised Koya as a city having a remarkable political, cultural and scientific status. The President of Halabja University stated, "We are delighted to, for the first time, sign this MoU with Koya University as two local universities within Kurdistan Region. There is no doubt that establishing close relations among the universities of Kurdistan Region will serve the interest of higher education and promote it. We hope that signing this MoU will lead to great success and achievements for both Universities."

Signing the MoU


After delivering their speeches, the two Presidents of Koya and Halabja Universities signed the MoU and both sides agreed on continuous cooperation and relations in order to implement the terms set out in the MoU. They also stressed the need for sharing their gained experiences with each other.

The signing ceremony was followed by an academic discussion between the members of Koya and Halabja Universities which focused on constant cooperation and joint work. Meanwhile, Dr. Dilan Majid Rostam, Vice President of Koya University for Scientific and Postgraduate Affairs put some ideas forward to be discussed by the members of Halabja University saying, "It is very important that Halabja University exploit the status of Halabja city to establish relations with Hiroshima Municipality so as to get the cooperation and support of this city's university for Halabja University. He also expressed his readiness to help in establishing relations between Halabja University and an Italian university for the designing of Halabja University Campus on academic basis so that it will become a great monument of Halabja city. This is all for the sake of making Halabja University more known as the university of a wounded city and the symbol of Kurdistan.

There was also active participation in the discussions by he members of Halabja University. Dr. Haval Khorsheed, Dean of Faculty of Education and Humanities said, "We hope that koya University will help us by sharing their experiences with us and cooperate with us on the basis of the MoU. In support to Dr. Haval's speech, it was decided to form a committee from both Universities for exchanging information and working jointly to implement the terms of the MoU.  

Finally the logos of the two Universities were exchanged by the two presidents as a sign of future relations and joint work.


Memorandum of Understanding (MoU)


A memorandum of understanding (MoU) is a formal agreement between two or more parties. Universities can use MoUs to establish official partnerships. MoUs are not legally binding but they carry a degree of seriousness and mutual respect. It's a collection of vital points of accord between two or more entities that intend to establish a working relationship of some sort.
بە مەبەستى دروستكردنى هەماهەنگى ئەكاديمى و پەرەپێدانى ئاستى زانستى زانكۆكان، هەردوو زانكۆى كۆيە و زانكۆى هەڵەبجە ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد.

لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى ئەنجوومەنى زانكۆى كۆيە لە سەرۆكايەتى زانكۆ ڕۆژى دوو شەممە ١٤ / ١٢ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٠ى پێش نيوەڕۆ، بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى هەردوو زانكۆى كۆيە و  هەڵەبجە، ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتن واژۆ كرا.

پەيوەندى زانكۆ ناوخۆييەكان كاريگەرى ئەرێنى هەيە 

لە سەرەتادا بەرێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە لە بەردەمى ئامادەبوواندا ئاماژەى بەوەدا كە نزيك بوونەوەى زانكۆ ناوخۆييەكان گرنگيەكى گەورەى هەيە لە بەرەو پێش بردنى دۆخى ئەكاديمى لە كوردستان، بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت "تێكەڵ كردنى ڕوانگەكان و ئەزموونەكان و بيرۆكەكان دەبێتە يارمەتيدەرێكى بەهێز لە نێوان زانكۆكاندا" دەربارەى پەيوەنديەكان لەگەڵ زانكۆى هەڵەبجە، بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتى " خۆشحاڵين بە واژۆكردنى ياداشتنامەى لێكگەيشتن لەگەڵ زانكۆى هەڵەبجە و هيوادارين ببێتە بناغەيەكى بەهێز بۆ ئاڵوگۆڕكردنى زانستى و گواستنەوەى بيرۆكەكان و ئەزموونەكان بۆ يەكتر" هەروەها باسى لە شارى هەڵەبجە كرد وەك ڕەمزێك بۆ كوردستان و زياتر خزمەتكردنى ئەو شارە دڵگيرە.

پاشان بەڕێز پ.د.خەسرەو عەبدوڵا عەلى سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە ئاماژەيدا بەڕۆڵى شارى كۆيە و كەسايەتييەكانى كە لە بزاڤى سياسى و ڕۆشنبيرى و زانستيدا پێگەيەكى ديارى هەيە؛ بەڕێز سەرۆكى زانكۆى هەڵەبجە دەڵێت " ئێمە خۆشحاڵين كە بۆ يەكەم جارە لەگەڵ زانكۆى كۆيە ياداشتنامەى لێكگەيشتنمان واژۆ كردووە وەك دوو زانكۆ لە ناوخۆى هەرێمى كوردستان، بێ گومانين كە نزيك بوونەوەى زانكۆكانى هەرێمى كوردستان لەبەرژەوەندى دۆخى خوێندنى باڵادايە و هاوكار دەبێت لە بەرەو پێش بردنيدا" هيوادارين واژۆكردنى ئەم ياداشتە ببێتە هۆى بەدى هێنانى سەركەوتنێكى مەزن بۆ هەردوو زانكۆ.

واژووكردنى ياداشتنامەكە

پاش پێشكەش كردنى وتەكانيان، لە لايەن بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە و هەڵەبجە ياداشتنامەكە واژۆ كرا و جەخت كرايەوە لە هەماهەنگى و پەيوەندى بەردەوام بۆ جێ بە جێ كردنى بڕگەكانى ياداشتنامەكە، هەروەها پێداگيرى كرا لەسەر تێكەڵاوكردنى ئەزموونە كۆكراوەكان.

دواتر گفتوگۆيەكى ئەكاديمى لە نێوان ئەندامانى زانكۆى كۆيە و هەڵەبجە بەڕێوەچوو بە جەخت كردنەوە لەسەر هەماهەنگى  و كارى هاوبەش، لەم چوارچێوەيەدا بەڕێز د.ديلان مەجيد رۆستەم جێگرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا چەند بيرۆكەيەكى خستەڕوو بۆ تاوتوێكردنى لە لايەن ئەندامانى زانكۆى هەڵەبجە، بەڕێز د.ديلان وتى" گرنگە زانكۆى هەڵەبجە سوود وەربگرێت لە پێگەى شارى هەڵەبجە لە پەيوەندى بەستن لەگەڵ شارەوانى هێرۆشيما بۆ هاوكاريكردن و پاڵپشتى زانكۆى ئەو شارە بۆ زانكۆى هەڵەبجە" هەروەها بەڕێز د.ديلان ئامادەيى خۆى پێشاندا بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندى لەنێوان زانكۆى هەڵەبجە لەگەڵ زانكۆيەكى وڵاى ئيتاڵيا بۆ ديزاين كردنى كەمپەسى زانكۆى هەڵەبجە لەسەر بنەمايەكى ئەكاديمى بە شێوەيەك كە ببێتە مۆنيۆمێنتێكى گەورەى شارى هەڵەبجە، هەموو ئەمانەش لە پێناو ناساندنى زياتر زانكۆى هەڵەبجەيە، وەك زانكۆى شارێكى بريندار و ڕەمزى كوردستان.

بەڕێزان لە زانكۆى هەڵەبجەش بەشداريەكى كارايان كرد لە گفتوگۆكان و بەڕێز د.هەڤاڵ خورشيد ڕاگرى فەكەڵتى پەروەردە و زانستە مرۆڤايەتييەكان وتى بۆ جێ بە جێكردنى بيرۆكە گەڵاڵەكراوەكان داواكارين زانكۆى كۆيە لەگەڵمان بێت و ئەزموونى خۆيان بۆ ئێمەش بگوازنەوە و هاوكارمان بن. لەسەر بنەماى ياداشتەكە و پاڵپشت بۆ وتەكەى د.هەڤاڵ بڕيار درا بە پێكهێنانى لێژينەيەك لە هەردوو زانكۆ بۆ گۆڕينەوە زانياريەكان و كاركردن لەسەر بنەماى پێكەوەيى بۆ جێ بە جێ كردنى بڕگەكانى ياداشتەكە.

لە كۆتاييدا لۆگۆى هەردوو زانكۆ، لە لايەن بەڕێزان سەرۆكى زانكۆكان ئاڵوگۆڕ كرا، وەك ئاماژەيەك بۆ پەيوەندى و كارى هاوبەش لە ئاييندەدا.

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش

Comments