دۆخى خوێندكارانى زانكۆى كۆيە لە وڵاتى پرتوگال

News #08, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #08, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٨، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015


State of Koya University Students in Portugal

After winning a one –year Erasmus Marhaba award, four students from Koya University are now studying at the University of Minho in Portugal. The students point out the significance of Marhaba Project and deem it an ideal opportunity to study in Europe. They also refer to the experience they have gained and say that they have successfully made use of the situation and consider it a golden opportunity to learn. This report reveals their new life and situation in Portugal.

All is going well

The four students are enjoying their new life there. Talking about their living conditions and their academic life, Dana Ghafar, one of the students says, “Everything is going well with us; the staff of Minho University are very helpful and they offer their full cooperation to foreign students. We have been able to achieve a good academic level among our classmates.” He also states that apart from studying, they are trying to create a positive perception and image about Kurds among their foreign classmates and colleagues.

Acclimatization is by no means easy and human beings often find it difficult to get used to a completely new environment within a short period of time. Koya University students studying in Portugal find themselves in a completely new environment; however, they feel quiet comfortable because of the good treatment they receive from the university and the people there. Dana says, “We soon got used to the situation.” One of the amazing experiences the students have witnessed during their stay in Portugal was the help and kind treatment of the Portuguese people.

Gaining experience can be best achieved through interaction with people and through real life. In addition to academic benefits, these students have also enriched their life experience. In this respect, Dana says, "In addition to academic advantages, we have gained a lot of new experience in terms of learning about the culture, lifestyle, advancements and civilization of Portugal and other European countries; we have already visited several well-known countries like Germany, Spain, Netherlands because Portugal itself is a European country." Kurdistan Region has been undergoing unstable political and economic situations so that the government is currently unable to support the students who study abroad; therefore, Dana says, "With Kurdistan Region facing such hard crises, gaining all this experience would have been impossible if it was not for Marhaba Project."


ِA dream come true project

It has been two years since the government has suspended its financial support to students who study abroad because of the current financial crisis facing the Region. The Erasmus Mundus Project is a golden opportunity for Koya University staff members to secure seats in one of the European countries. Regarding this, Dana says “In such volatile political and economic situation that faces Kurdistan Region, we can call this project a dream come true project.” Having their dream come true, Dana expresses his and his friends' gratitude to Dr. Dilan M. Rostam, Vice President of Koya University, who helped them get this chance.

This year again Marhaba project has opened its door for new applicants. On Tuesday 24th November 2015 at 11 o'clock pm at the LT1000 hall of Koya University Presidency, a seminar was held for all the students and teachers of Koya University by Dr. Dilan M. Rostam, the University's Vice President for Scientific and Postgraduate Affairs where he explained Marhaba project and the practical steps for application.

For more information click here. 

Concerning this year's Marhaba Project, Dana, having gained experience in the project, advises his friends saying, ''For this year I advise my friends to be careful about university options because this has a lot of influence on their chance of success. I also advise them to choose those universities where study is in English language.''

Dana and his friends do not deny the role of those who helped them join this project. Concerning this, Dana says, '' We express our thanks and gratitude to Dr. Wali M. Hamad the President of Koya University, Dr. Mohammed H. Zangana, the Dean of the Engineering Faculty, and our department instructors Dr. Fuad M. Khoshnaw and Dr. Basim M. Fadhil the Head of the Manufacturing Engineering Department. They have all helped us join this project."

What is Marhaba Project?

Erasmus Mundus, known as Marhaba is an academic project sponsored by the European Union. The project includes18 universities around the world and it aims at culture exchange, and higher education development and learning among the partner universities.

For more information about the aims and objectives of this project click here. 

Practical steps for application:

First read the instructions and conditions for application available in both Kurdish and English on Marhaba Website opened by the office of the Vice President for Scientific and Postgraduate Affairs. Then carefully fill in the application form and work on getting University approval along with some other procedures in cooperation with the Office of the Vice President for Scientific and Postgraduate Affairs.

To visit the website click here

Translated by : Koya University Translation Unit (TRU)

بە مەبەستى خوێندنى ساڵێكى ئەكاديمى چوار خوێندكارى زانكۆى كۆيە لە زانكۆى مينهۆن لە وڵاتى پرتوگال، لەم نووچەيەدا خوێندكاران دەڵێن پرۆژەى مەرحەبا دەرفەتێكى نموونەييە بۆ خوێندن لە ئەوروپا، هەرەوەها ئاماژە بە ئەزموونە بەدەستهێنراوەكانيان دەكەن و دەڵێن سەركەوتووانە دۆخەكەيان لە بەرژەوەندى خۆيان بەكارهێناوە وەك دەرفەتێكى زێڕينى فێربوون، لەم نووچەيەدا چيرۆكى ژيان و گوزەرانيان لە پرتوگال باس دەكەن. 

هەموو شتێك زۆر بەباشى بەڕێوە دەچێت 

چوار خوێندكارەكەى زانكۆى كۆيە لە دۆخێكى گونجاوى ژياندان، لەبارەى ڕەوشى ژيان، كۆڕسى زمان، وانەكان، خوێندن و بەدواداچوون بۆ فێربوون و زانين؛ دانا غەفار كە يەكێكە لە خوێندكارەكان دەڵێت " هەموو شتێك زۆر بە باشى بەڕێوە دەچێت، كاربەدەستانى زانكۆى مينهۆ يارمەتى خوێندكارە دەرەكيەكان دەدەن و هەماهەنگيەكى تەواومان لەگەڵدا دەكەن، وە ئێمەش لە ڕووى خوێندنەوە توانيومانە ئاستێكى باش بەدەست بێنين لە ناو خوێندكارانى پۆلەكەماندا " دانا ئاماژە بەوەش دەدات سەرەڕاى خوێندن و وانەكانيان هەوڵ دەدەن بۆ دروستكردنى تێڕوانينێكى ئەرێييانە سەبارەت بە كورد بۆ ئەو خوێندكارانەى لە وڵاتە جياجياكانى ديكەى جيهانەوە لە گەڵياندا بەشدارن. 

گونجان يەكێكە لە كارە سەختەكان كە مرۆڤ بە ئاستەم دەتوانێت بەماوەيەكى كەم لەگەڵ ژينگەى نوێيدا ڕابێت كە بە تەواوى هەموو شتێك نوێ يە ، ئەم ژينگەيە بۆ خوێندكارانى زانكۆى كۆيە كە بۆ يەكەم جارە دەچنە وڵاتى پرتوگال دۆخێكى تەواو نامۆيە، بەڵام بەهۆى هەماهەنگى بەردەوامى زانكۆكە و مامەڵەى خەڵكى پرتوگال دانا دەڵێت " زوو گونجاين لەگەڵ بارودۆخەكەدا "، يەكێك لە شتە سەرنج ڕاكێشەكان بە لاى خوێندكارانى زانكۆى كۆيەوە لەماوەى مانەوەيان لە پرتوگال هەر ئەو يارمەتى و مامەڵەيە بووە كە پرتوگاليەكان لەگەڵياندا كردوويانە. 

ئەزموونە بەدەستهێنراوەكان لەميانەى تێكەڵاو بوون و ژيانى ڕاستەقينە دەبێت، ئەم خوێندكارانە جگە لە سوودى زانستى لە ڕووى ئەزموونى ژيانيشەوە دەوڵەمەندتر بوون، دانا دەڵێت " جگە لە سوودە زانستيەكەى ، هاتمان بۆ ئێرە ئەزموونێكى زۆرى پێ بەخشين لە ڕووى شارەزابوون لە كلتور و شێوازى ژيان و پێشكەوتن و شارستانيەتى پرتوگال و وڵاتە ئەوروپيەكان، چونكە ئێمە سەردانى چەندان شارى بەناوبانگمان كردووە لە ئەڵمانيا و ئيسپانيا و هۆڵەندا ئەمەش لەبەر ئەوەى پرتوگال وڵاتێكى ئەوروپيە " ؛ ماوەى دوو ساڵە هەرێمى كوردستان بە ڕەوشێكى ناجێگيرى سياسى و ئابووريدا تێپەردەبێ كە بە هۆيەوە حكومەت ناتوانێت پاڵپشتى خوێندن بكات لە دەرەوەى وڵات، بۆيە دانا دەڵێت "ئەم هەموو ئەزموونە بەدەست هێنراوە لە دۆخێكى وەهادا كە هەرێمى كوردستان تێيدايە مەحاڵە بێتەدى ئەگەر ئەم پرۆژەيە نەبووايە " 

پرۆژەى بەديهێنانى خەونەكان 

ماوەى ٢٤ مانگە بەهۆى تەنگژەى داراييەوە حكومەت پشتيوانيە داراييەكانى بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات ڕاگرتووە، پرۆژەى ئيراسمۆس مۆندس دەرفەتێكى زێڕينە بۆ ئەندامانى زانكۆى كۆيە كە بتوانن كورسى خوێندن لە يەكێك لە وڵاتە ئەوروپيەكان بۆ خۆيان دابين بكەن، لەم بابەتەوە دانا دەڵێت " لەم دۆخە سياسى و ئابووريەى كوردستان تێيدايە دەكرێت بەم پرۆژەيە بگوترێت پڕۆژەى بەديهێنانى خەونەكان . " لە بەرامبەر بەديهێنانى خەونى خۆى و هاوڕێكانى، دانا سوپاسى بەڕێز د.ديلان مەجيد رۆستەم جێگرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەكات كە بووە هۆكارێك بۆ ئەوەى بگەنە پرتوگال. 

ئەمساڵيش پرۆژەى مەرحەبا دەرگاى پێشكەشكردنى داخوازينامەى خوێندنى بەڕووى خوێندكاراندا كردەوە، بۆ ڕوونكردنەوەى پرۆژەكە و چۆنيەتى پێشكەشكردنى داواكارى، رۆژى سێ شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى LT1000 ى سەرۆكايەتى زانكۆ، بەرێز دكتۆر ديلان مەجيد ڕۆستەم جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سمينارێكى پێشكەش بە تەواوى خوێندكاران و مامۆستايانى زانكۆى كۆيە كرد. ڕوونى كردەوە كە پرۆژەى مەرحەبا چى يە و چۆن هەنگاوە پراكتيكيەكان ئەنجام دەدرێن بۆ پێشكەشكردنى داخوازينامە. 


بۆ ئەمساڵى پرۆژەى مەرحەبا، دانا بە حوكمى ئەزموونى لە پرۆژەكە ئامۆژگارى هاوڕێكانى دەكات و دەڵێت" بۆ ئەمساڵى پرۆژەى مەرحەبا داوا لە هاوڕێكانم دەكەم وريابن لە هەڵبژاردنى ئەو زانكۆيانەى وەك بژاردە دراون، چونكە كاريگەريەكى زۆرى هەيە لە چانسى سەركەوتنيان و هەوڵ بدەن ئەو زانكۆيانە هەڵبژێرن كە خوێندن تێيدا بە زمانى ئينگليزيە" 

دانا و هاوڕێكانى بێ ئەمەك نەبوون دەربارەى ئەو كەسانەى هاوكاريان كردوون و دەڵێت " بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و د.محەمەد زەنگەنە ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و مامۆستايانى بەشەكەى خۆمان پ.د.فواد خۆشناو و پ.ى.د.باسم محەمەد سەرۆكى بەشى ئەندازيارى دروستكردن زۆر هاوكاريان كردووين لە بەشداريكردنمان لەم پرۆژەيە بۆيە سوپاس و پێزانينى خۆمانيان پێ ڕادەگەيەنين " 

پرۆژەى مەرحەبا چى يە؟ 

ئيراسمۆس مۆندس ناسراو بە مەرحەبا، پرۆژەيەكى ئەكادميە لە لايەن يەكێتى ئەوروپاوە پشتيوانى دارايى دەكرێت، لە بازنەى مەرحەبادا ١٨ زانكۆى جيهان بەشدارن، ئەم پرۆژەيە بە مەبەستى ئاڵوگۆڕى كلتور و پەرەپێدانى خوێندن و فێركردن لە زانكۆ بەشداربووەكاندا ڕاگەيەندرا، بۆ زانيارى زياتر لەسەر مەبەستەكان و ئامانجەكانى ئەم پرۆژەيە كليك لێرە بكە. 

هەنگاوە كردەييەكانى پێشكەش كردن بەم شێوەيە دەبێت: 

سەرەتا لە سايتى پرۆژەى مەرحەبا كە لە لايەن نوسينگەى بەڕێز جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا كراوەتەوە بە زمانى كوردى و ئينگليزى، بە وردى ڕێنماييەكان و مەرجەكانى پێشكەش كردن بخوێنەوە ، پاشان فۆرمى پرۆژەكە بە وردبينيەكى تەواوەوە ئامادەبكە و كاربكە بۆ بەدەست هێنانى پشتگيرى زانكۆ، هەروەها ژمارەيەك ڕێ و شوێنى ديكە بە هەماهەنگى نوسينگەى بەڕێز جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا. بۆ سەردانى ئەم سايتە كليك لێرە بكە. 


Comments