سەرۆكى زانكۆ بەشدارى لە جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆدا دەكات

News #14, Issue 11, 2015 | Núcey #14, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٤، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015


رۆژى دوو شەممە ٢٣ / ١١ / ٢٠١٥ لە فاكەڵتى زانست و تەندروستى -  بەشى كيميا ، خوێندكارى ماستەر شاڵاو كەمال سمينارێكى ئەنجام دا وەك دوايين ئامادەكارى بۆ گفتوگۆى نامەى ماستەرەكەى، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ كە هاوكات سەرپەرشيتارى نامەى ماستەرى خوێندكارى ناوبراوە بە نوچەنامەى ڕاگەياند "ئەمە يەكەم نامەى ماستەرە كە لە زانكۆى كۆيە سەبارەت بەم بابەتە ئەنجام بدرێت، نزيكەى مانگێكى تر گفتوگۆى نامەكەى دەست پێدەكات  و ئەم سمينارەش دوايين ڕێكارى زانستيە بۆ گفتوگۆى نامەكەى" بەڕێز سەرۆكى زانكۆ وتيشى " ئەم نامەيە بۆ ماوەى ساڵێكە لە ژێر سەرپەرشتيارى من بەڕێوەدەچێت بە شێوەيەكى سەركەوتووانە".
Comments