فەرمانبەرێكى زانكۆى كۆيە پێشكەوتووترين سايتى ئەندازيارى دادەمەزرێنێت

News #1, Issue 11, 2015 | Núcey #1, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015

Koya University Employee Creates Advanced Engineering Website

 

Engineer Balen Zrar, aged 23, is a graduate of Geotechnical Engineering/ Faculty of Engineering/Koya University, and was first among the top students in his department.  Balen has been doing researches and different activities ever since he was a student. At the present  time, he has established a special website for engineering which consists of several different sections. In an interview with koya University Newsletter,  Balen talks about his achievement. 

Creating a construction engineering homepage

Balen starts his discussion with his most important works and achievements and states, "One of my most important achievements is the creation of the construction engineering homepage, which is considered the biggest and most advanced engineering homepage in the Kurdistan Region. My other work is a software for concrete mix design, which reduces the spent time from one hour to two minutes." At the moment I'm working on two more projects, but they haven't been finished yet," added Balen. 

With regard to whether Balen works on his own or with other engineers as a team, he said, "Most of the works are done by me and my brother; at the moment I'm working on two more projects with the help of some of the Faculty of Engineering instructors and another engineer, who is a friend of mine, The projects are at their final stages."

Talking about construction engineering, Balen said, "Construction engineering covers different areas of engineering, such as civil engineering, geotechnical engineering, dams, Roads,, survey and others. These work collectively on projects so that each one does part of the project, and if the work is done perfectly, it positively affects the state of tourism in that area. Unfortunately, at the moment most of the projects have been crippled as a result of the current crises."

The aim of his project

Explaining the aims of his projects, Balen mentioned, "My first project was the creation of the homepage; I was in the second stage of college then. The reason for creating this site was lack or absence of books and resources in Kurdish language on the internet, so I wanted to establish a special website where we can get information in our native language, and my ultimate aim is that our level and knowledge of engineering  can reach that of the other advanced nations and so that we will be able to develop our ideas and make new inventions." 

In order for Balen's project to be sustainable, it needs group cooperation as the site is in need of being constantly provided by new information. In this respect, Balen says, "I thank all the friends and colleagues who write for the site and publish material there as this has enhanced the level of the website; and without their cooperation, I wouldn't be able to develop it and take it forward to such a level." " After all, the site belongs to us all and all engineers can give and take information in Kurdish language," added Balen.

Balen is not a complacent person and his dream does not stop at a point; He wants to move forward and he has dogged perseverance, determination and plan to achieve his dream. "We are doing our best to better the level of our achievement and currently, our new plan is to create another section for the homepage where everybody will be able to put questions on a special page via an online system and others can answer them. This is important as it helps better dissemination of information," Balen says. 

Scientific terms on Google

There is constant work on Kurdish language by devoted people in order to activate it on Google website being the biggest web browser, especially for looking up scientific terms because one of the main problems is lack of Kurdish equivalents for scientific terms. Balen's site, due to constant use of the Kurdish terms, has helped Google Search Engine to recognize the terms. "So far, we use the English scientific terms in order to keep the meaning of the terms, but by providing the links to Google, Google is now able to recognize some of the terms. For example, if you write concrete in the list, it gives you all the words that collocate with this word. Most of these results are being supported by our systems. This was beyond Google's capacity before now." said Balen.

 

Balen and his colleagues have also worked on designing an online system in the form of calculators for the purpose of  estimating building materials . Concerning this, Balen says, "These are a group of online calculators that work directly without being downloaded. These are used for estimating the amount of concrete, gypsum, block, cement and have the ability to calculate very quickly and save a lot of time."

About his future dream, Balen says, "My main dream is to establish a big engineering group so that we can all serve our country." I have the ability, willingness, persistence and plan to do that," says Balen. 

Students from other universities have benefited

Referring to Balen's achievement, Serhed Ibrahim, a student from geotechnical engineering department, said," Balen has been of great help to all the students of the department and his projects are prideworthy." "I have benefited very much from his work and to my knowledge, students from other universities have also benefited from it and are talking about it seriously. Sometimes when I don't understand the tests and experiments, I go back to the tests which are published in Kurdish on this website," stated Serhed.

Balen's Future
 
With regard to helping Balen and evaluation of his work, Dr. Bestun Juma, an instructor in the geotechnical engineering department told the newsletter, "My help to Balen has been academic in order to better improve his works especially those related to soil mechanics." Dr. Juma further explained the reason for helping Balen saying, "I felt that Balen was a capable and active student and his works have been of great help to all students and to himself." Dr. Juma' also stated, "Creating a construction engineering site in Kurdish language is something new in Kurdistan Region." With regard to Balen's future, Dr. Juma' says,"If he continues in this way, and is given chance, he will have a bright future and will benefit himself and Koya University."

Dr. Bestun Juma, aged 34, is a Ph.D holder in geotechnical engineering and has 15 researches.

 by ; press room

click here to visit Balen's  Website

ئەندازيار بەڵێن زرار ، تەمەنى ٢٣ ساڵە و ساڵى ڕابردوو بەشى ئەندازياريى جيۆتەكنيكى لە فاكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيەى بە ڕێزبەندى يەكەم تەواوكردووە، هەر لەو كاتەوەى خوێندكار بووە خەريكى توێژينەوە و چالاكى جۆراوجۆر بووە، لەو چوارچێوەيەدا سايتێكى تايبەتى بە ئەندازيارى دامەزراندووە كە لە چەندان بەشى جياواز پێك دێت، لەم چاوپێكەوتنەدا بەڵێن چۆنيەتى ئەنجامدانى كارەكانى باس دەكات.

دامەزراندنى ماڵپەڕى ئەندازيارانى كۆنسترەكشن

سەرەتا لەبارەى گرنگترين كارەكان و بەرهەمەكانيەوە، بەڵێن وتى" يه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كاره‌ گرنگه‌كان ماڵپه‌رى ئه‌ندازيارانى كۆنستره‌كشن بوو كه‌ ئێستا يه‌كێكه‌ له‌ هه‌رە پێشكه‌وتووترين و گه‌وره‌ترين مالپه‌رى ئه‌ندازيارى له‌ كوردستان ، كارێكى ترم سۆفت وێريكه‌ بۆ ديزاين كردنى ميكسى كۆنكرێت كه‌ كارى يەك كاتژمێر ده‌كاته‌وه ‌ به‌ دوو خوله‌ك ،وە له‌ ئيستادا سه‌رقالى دوو كارى ترم به‌ڵام هيشتا ته‌واو نه‌بوون"

سەبارەت بەوەى ئايا بەڵێن كارەكان بە تەنها ئەنجام دەدا يان گروپێك لە ئەندازياران هاوكارى دەكەن، ئاماژەى بەوەدا زۆربەى كارەكان خۆى دەيكا " زۆربه‌ى كاره‌كانم خۆم و براكه‌م ئه‌نجاميان ده‌ده‌ين، هه‌ڵبه‌ت ئێستا دوو كارى ترم له‌ به‌ر ده‌سته‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ مامۆستاكانى فاكه‌ڵتى ئه‌ندازيارى و ئه‌ندازيارێكى هاورێم يارمه‌تيم ده‌ده‌ن و ئيستا له‌ قوناغى كۆتاداين"

لەبارەى ئەوەى ئەندازيارى كۆنسترەكشن چييە؟ وتى" ئه‌ندازيارى كۆنستره‌كشن پێكديت له‌ چه‌ند به‌شێكى ئه‌ندازيارى وه‌ك شارستانى و جيۆته‌كنيك و به‌نداو و رێگاوبان و روپێوى و چه‌ند به‌شێكى تر كه‌ هه‌موويان به‌شدار ده‌بن له‌ به‌شێكى پرۆژه‌كان و به‌ يه‌كه‌وه‌ كاروانى ئاوه‌دانى ده‌ست پێده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌ كواليتى به‌رز ئه‌نجام بدرێن ده‌بێته‌ شا ده‌مارى گه‌شتيارى له‌و شوێنه‌ ، هه‌ڵبه‌ت ئێستا به‌ هۆى كێشه‌ى دارايى هه‌رێمه‌وه‌ تا راده‌يه‌ك زۆربه‌ى پرۆژه‌كان په‌كيان كه‌وتوه‌"

بۆچى ئەم كارانە ئەنجام دەدا؟

بەڵێن سەبارەت بە ئەنجامدانى كارەكانى و ئامانجەكانى دەڵێت" يه‌كه‌م كارم له‌ دروست كردنى ماڵپه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، ئه‌و كاته‌ خۆم قوناغى دوو بووم هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌بوو زۆر له‌ ئينته‌رنێت ده‌گه‌رام به‌ دواى كتێب و زانيارى بە زمانى كوردى، به‌ڵام هيچ شتيكم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت ئه‌و كاته‌ هيچ سه‌رچاوه‌يەك بە زمانى كوردى نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش شتێكى تايبه‌تمان هه‌بێت و بتوانين زانيارى به‌ زمانى خۆمان لێوه‌ربگرين ئه‌وه‌بوو ئه‌و مالپه‌ره‌م دروست كرد ، تاكه‌ ئامانجيشم ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئاستى ئه‌ندازيارى و زانستى ئه‌ندازيارى هاوشێوه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى تر بگاته‌ ئاستێكى به‌رز و بتوانين بيرۆكه‌ و شتى تازه‌ بنيات بنين"

كارەكانى بەڵێن لە سايتەكەيدا پێويستى بە هاوكارى گروپيە، چونكە دەبێت بەردەوام زانيارى نوێى تێدا بڵاوبكرێتەوە بۆ ئەمەش دەڵێت" زۆر سوپاسى هه‌موو ئه‌و هاورييانه‌ ده‌كه‌م كه‌ بابه‌ت بۆ ويبسايته‌كه‌ ده‌نوسن كه‌ ئاستى ويبسايته‌كه‌ى چه‌ند هێنده‌ به‌ره‌و پێش بردووه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشيان ليده‌كه‌م و سوپاسى هاوكارييان دەكەم كە ئەگەر ئەوان نەبان ئێمە نەماندەتوانى بەم شێوەيە بەرەو پێشەوەى ببەين و گەشەى پێ بدەين، وە دواجاريش سايتەكە ماڵى هەمووانە و هەر ئەندازيارێك دەتوانێت هەم زانيارى تێدا بڵاوبكاتەوە، هەم زانيارى وەربگرێت بە زمانى شيرينى كوردى."

خەونى بەلێن لە ئاستێكدا ناوەستێت، ئەو دەيەوێت كارەكانى لە خاڵێكدا نەوەستێت و بەرەو پێشەوەيان ببات، بۆ ئەمە هەم ئيرادە و هەميش ويستێكى بەهێزى هەيە، بێ گومان پلانيشى هەيە " به‌ دڵنيايه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ داين كه‌ كاره‌كانمان له‌ ئاستێكى باشتردا ئه‌نجام بده‌ين و بتوانين حه‌قى خۆى پێ بده‌ين ، ئێستا پلانى نوێمان دروست كردنى به‌شێكى تره‌ بۆ مالپه‌ره‌كه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك بتوانێ هه‌ر پرسيارێكى هه‌يه‌ له‌ رێگه‌ى سيستمێكى ئۆنلاينه‌وه‌ بيخاته‌ سه‌ر لاپه‌ره‌يه‌كى تايبه‌ت و كه‌سانى تر بتوانن وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ گرنكى خۆى هه‌يه‌ و ده‌بێته‌ هۆى بڵاوبونه‌وه‌ زانيارى زياتر"

دەستەواژەكان لە گوگڵدا

زمانى كوردى لە ڕێگەى دڵسۆزانييەوە بەردەوام كارى تێدا دەكرێت بۆ چالاك كردنى لە پێگەى گوگڵ كە گەورەترين پێگەى گەڕانى ئينتەرنێتييە، بەتايبەت زاراوە زانستييەكان چونكە يەك لە كێشەكان نەبوونى بەرامبەرە بۆ زاراوە زانستييەكان بە زمانى كوردى، سايتەكەى بەلێن بەهۆى بەكارهێنانى بەردەوامى زاراوەكان هاوكاربووە لە ناسينەوەى دەستەواژە و زاراوەكان لە لايەن ماكينەى گەڕانى گوگڵەوە " زاراوه‌ زانستييه‌كان تا ئێستا هه‌روه‌ك خۆيان به‌ ئينگليزى له‌ ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كان نوسينه‌وه،‌ له‌به‌ر تێكچوونى ماناى وشه‌كان ره‌نگه‌ نه‌توانرێ وه‌ربگێردرێنه‌ سه‌ر زمانى كوردى، بەڵام به‌ هۆى پێدانى لينكه‌كانه‌وه‌ به‌ گۆگل ئێستا گۆگل تواناى ناسينه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ده‌سته‌واژه‌كانى هه‌يه‌ ، واته‌ ئه‌گه‌ر بنوسيت كۆنكرێت له‌ ليسته‌كه‌ هه‌موو بابه‌تێكى په‌يوه‌نديدار به‌و وشه‌يه‌ دينێ كه‌ زۆربه‌ى زۆرى ئه‌نجامه‌كان له‌ رێگه‌ى سيستمه‌كانى ئێمه‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێن له‌ كاتێكدا پێشتر گۆگل ئه‌و توانايه‌ى نه‌بوو"

بەڵێن و هاوكارەكانى ، كاريان لە سەر دروستكردنى سيستمێكى ئۆنلاين كردووە لەسەر شێوازى حاسيبە بۆ تەخمينى بينا، لەم بارەوە ئاماژەى بەوەدا " ئه‌م حاسيبانه‌ كۆمه‌لێك حاسيبه‌ى ئۆنلاينن كه‌ به‌ شيوه‌يەكى راسته‌وخۆ كارده‌كه‌ن و پێويستيان به‌ دابه‌زاندن نيه‌ ، بۆ خه‌ملاندنى بڕى كۆنكرێت و گه‌چ و بلۆك و چيمه‌نتۆ و شيش ، ده‌توانێ به‌ خێرايى حسابات بكات و كاتێكى زۆرت بۆ بگێڕێتەوە لە كاتى بەكارهێنانيدا"

بەڵێن دەربارەى خەونى ئاييندەى دەلێت" يەكێك لە هەرە گرنگترين خەونەكانم دروستكردنى گروپێكى گەورەى ئەندازياريە كە بتوانين بە هەموومان خزمەت بە وڵات و نيشتمانەكەمان بگەيەنين ، توانا و ويست و ئيرادەم بۆ ئەو كارە هەيە و پلانم هەيە بۆ ئەوەى ئەو گروپە دروست بكەم"

خوێندكارانى زانكۆكانى تريش سووديان وەرگرتووە

سەرهەد ئيبراهيم خوێندكارى بەشى جيۆتەكنيك لەبارەى كارەكانى بەڵێنەوە ئاماژەى بەوەدا لە خوێندنى ئەكاديميدا زۆر پێيانەوە ماندووە و هاوكارى تەواوى خوێندكارەكانە لە بەشەكەدا و كارەكانى جێى شانازين. سەرهەد دەڵێت" من زۆر سوودم لێ وەرگرتووە و بە گوێرەى ئاگاداريم خوێندكارانى زانكۆكانى تريش سووديان لێ وەرگرتووە و بە گرنگييەوە باسى دەكەن، هەندێكجار كە لە تێست و تاقيكاريەكان بە تەواوى تێنەگەيشتووم گەراومەتەوە بۆ تێستەكان كە بە زمانى كوردى لە سايتەكەتدا بڵاوكراوەتەوە"

ئاييندەى بەڵێن گەشە

دكتۆر بێستون جومعە مامۆستا لە بەشى جيۆتەكنيك سەبارەت بە يارمەتييەكانى و هەڵسەنگاندنى كارەكانى بەڵێن بۆ نوچەنامە گوتى " يارمەتييەكانم بۆ بەڵێن يارمەتى ئەكاديمى بوون و بەهێزكردنى بابەتەكانى بووە كە ئەنجامى داون بەتايبەت ئەوانەى پەيوەندى بە ميكانيكى خاك (soil mechanics) هەبووە "، هاوكات د.بێستون لەبارەى ئەوەى بۆچى يارمەتى بەڵێن دەدات دەڵێت "هەستم كرد ئەو كوڕێكى بە توانايە و چالاكە، بەسوودە بۆ دەوروبەر، كارەكانيشى بە گشتى سوودى هەبوە بۆ خوێندكاران جگە لە سوودە تايبەتيەكەى بۆخۆى " لە چوارچێوەى قسەكانيدا دەربارەى ئەم بابەتە دكتۆر بێستوون ئاماژە بەوەدادا كە دامەزراندنى سايتێكى تايبەت بە ئەندازياريى كۆنسترەكشن بە زمانى كوردى شتێكى تازە و نوێ يە بۆ دونياى ئەندازيارى كۆنسترەكشن لە كوردستان. لەبارەى ئاييندەى بەڵێنەوە دكتۆر بێستون دەڵێت " ئەگەر بەردەوام بێت و دەرفەتى گونجاوى دەست بكەوێت بڕوام وايە ئاييندەيەكى زۆر گەشى دەبێت و سوودێكى زۆرى دەبێت بۆ خۆى و بۆ زانكۆى كۆيەش".

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ.
Comments