پەيامێك لە سەرۆكى زانكۆى كۆيەوە

News #11, Issue 10, 2015 | Núcey #11,  Jhimarey 10, Mangí 10 Sallí 2015 | نوچەی ١١، ژمارەى ١٠ مانگی ١٠ ساڵی 2015


بەڕێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ
ڕاگرە بەڕێزەكان
سەرۆك بەش و مامۆستايانى خۆشەويست
بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و خوێندكارانى ئازيزى زانكۆمان


وەك هەموو لايەكتان ئاگادارن ئەمرۆ سێ شەممە ٦/ ١٠/ ٢٠١٥ هاوشان لەگەڵ دانيشتوانى شارى كۆيە، زانكۆى كۆيە بەشداربوو لە گردبووەوەى ناڕەزايى دژى دابين نەكردنى موچە و قوتى خەڵكى كوردستان، بەشداريمان جەخت كردنەوە بوو لە ناڕەزايى دەربڕين دژى پێنەدانى شايستە داراييەكانى زانكۆى كۆيە لە لايەن وەزارەتى دارايى حكومەتى هەرێمى كوردستان بە تايبەت دەرماڵەى خوێندكاران كە تاوەكو ئێستا دەرماڵەى مانگى چوارى خوێندكارانى زانكۆمانيان نەناردووە وەك تاكە زانكۆ لە هەرێمى كوردستان.


ئێوەى بەڕێز و خوێندكارانى خۆشەويست دڵنيا دەكەينەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبين بۆ ئەم مەبەستە، و بەرپرسانى حكومەتى هەرێمى كوردستانيش ئاگادار دەكەينەوە ئەگەر دواى (١٠) دە ڕۆژى تر وەڵامى داواكاريەكانى گردبووەوەكەى ئەمڕۆمان نەدەنەوە و شايستە داراييەكانى زانكۆى كۆيە نەنێرن، بە (٥٠٠٠) خوێندكار و (١٢٠٠) فەرمانبەرەوە هەڵوێستى ترمان دەبێت.


وە بۆ ئەوەى خوێندكارانى خۆشەويستى زانكۆمان زەرەر نەكەن لە خوێندن ، پێتان ڕادەگەيەنين لە سبەينێ چوارشەممەوە دەوامى فەرمى زانكۆ ئاساييە و داواتان لێدەكەين پابەندبن بە كاتى دەوامەوە.


لەگەڵ رێزدا

پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد
سەرۆكى زانكۆ
٦/ ١٠/ ٢٠١٥
Comments